رحیم احمد زاده

  • نام و نام خانوادگی : رحیم احمد زاده
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :سلیمان کندی (سقز)
  • تاریخ تولد : 1344
  • تاریخ جانباختن :1361.10.30
  • محل و نحوه جانباختن: یازی بلاغی (سقز) . درگیری با نیروهای رژیم

زندگی نامه رفیق رحیم احمد زاده

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە ڕەحیمی ئەحمەد زادە

هاوڕی ڕەحیمی ئەحمەدزاە ساڵی ١٣٣٤ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی زەحمەتکێشی ئاوایی”سلێمان کەندی” ناوچەی سەقز چاوی بە ژین هەڵێنا.ئەو ئازیزە تا پۆلی ٣ی سەرەتایی هەر لەم ئاواییە درێژەی بە خوێندن دا و لە دواییدا بە هۆی دەست تەنگی بنەماڵەکەیەوە بە ناچار وازی لە خوێندن هێنا و شان بە شانی باوکی دەستی بە کار کردن کرد.
کاک ڕەحیمی خۆشەویست لە جەریانی ڕووداوەکانی شۆڕشی دژی نیزامی پاشایەتی لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی وەکوو کرێرکارێک پێشڕەو و وشیار پێی نایە ناو جەرگەی خەباتی سیاسیەوە و لە ڕیزی پێشەوەی خەباتی جەماوەری ئەو سەردەمە دا بوو بە ڕێبەر و ڕێ نیشاندەری زەحەمتکێشانی ئاواییەکان.
بە هاتنە سەرکاری ڕژیمی ئیسلامی کە دەیان هەویست بە زەبری ئاگر بلێسەی شۆڕش دابمرکێنێنەوە هاوڕێ ڕە‌‌حیم تێکۆشانی خۆی بەرامبەربە ڕژیمی تازە بە دەسەلات گەیشتوو درێژە پێدا.
کاتی ڕێپێوانی خەڵکی شارەکانی کوردستان بۆ دەڕبڕێنی هاوپشتی لە گەڵ ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی شاری مەریوان لە گەڵ کۆمەڵانی خەڵکی شاری سەقز لەم ڕێپێوانە بەرەو شاری مەریوان بەشداری کرد و لە جەریانی ئەم حەرەکەتە دا پەیوەندی بە کۆمەڵەوە گرت و بوو بە هەڵسووڕاوی ڕێبازی سۆسیالیزم و خەباتی شۆڕشگێرانە لە کوردستان، هاوڕێ ڕەحیم ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی وەکوو هەڵسووڕاوێكی بواری خەباتی نهێنی درێژەی بە چالاکی خۆی لە نێو زەحەمتکێشان و کرێکارانی ناوچەکە دا ولە زستانی ئەو ساڵەدا بە ڕیزی پێشمەرگەی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو.
پێشمەرگایەتی بوارێکی نوێی خەبات بوو کە ئەو ئازیزە تواناییەکانی خۆی تێدا نیشان دا و کردی بە سیامیەکی پێشڕەو و لێهاتووی ئەو مەیدانەش لە هەلو مەرجی سەخت و دووژواور ئارام و لە سەرخۆبوو، هەر مەئموریەتێک کە پێ دەسپێردرا بە ڕووی گەش و ڕۆح سووکیەوە بەڕێووەی دەبرد.
لە جەریانی هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر ئاواییەکانی “یازی بلاغی”و “ئاجیکەند” لە ناوچەی بۆکان لە ڕێکەوتی ٣٠ی بەفرانباری ١٣٦١ی هەتاوی لە کاتی پێشڕەوی بۆ سەر سەنگەرەکانی دوژمن هاوڕێ ڕەحیمی ئەحمەد زادە پێشمەرگەی وشیارو فیداکاری کۆمەڵە دەکەوێتە بەر گوڵلەی دوژمن و لە کاتێک دا کە تەنیا یەک ساڵ تەمەنی پڕ ئەزموونی پێشمەرگایەتی ئەو تێپەڕ بوو گیانی لە ڕێگای ئازادی و ڕزگاری خەڵکی چەوساوە و ستەم لێکراو دا فیدا دەکات. بژی یادی ئازیزو خۆشەویستی.

گرامی باد یاد رفیق رحیم احمد زاده
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *