رحیم خسروی

  • نام و نام خانوادگی : رحیم خسروی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :كه‌رێزه (نقده)
  • تاریخ تولد : 1337
  • تاریخ جانباختن :1361.12.19
  • محل و نحوه جانباختن: كه‌رێزه‌ی شكاكان . تیرباران

زندگی نامه رفیق رحیم خسروی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە ڕەحیمی خۆسرەوی

هاوڕێ ڕەحیم ساڵی ١٣٣٧ی هەتاوی لە گوندی”کەرێزە”ی سەر بە ناوچەی نەغەدە چاوی بە ژین پشکووت.
خوێندنی سەرەتایی لە گوندەکەی خۆیان و گوندەکانی دەور و بەری تەواو کرد. پاشان چووە نەغەدە و هەر لەو شارە مەدرەکی دیپلۆمی وەرگرتو لە ڕاپەڕینی ساڵی ١٣٥٧ دا لە گەڵ مارکسیسیم و جیهان بینی کۆمۆنیستی ئاشنا بوو و لە سەر ئەو ڕێبازە پێی نایە مەیدانی تێکۆشانی سیاسیەوە، کۆمۆنیزم بۆ هاوڕێ ڕەحیم تەنیا کۆمەڵێک بابەتی زانستی نەبوو کە لەکتێبەکان دا بە شوێن فێر بوونی بگەڕێ هەر بۆیە لەو ساڵانە دا بەشی زۆری کاتی خۆی تەرخان کرد بۆ سەردانی شوێنی کارو ژیانی خەڵکی چەوساوە وزەحمەتکێش و لەم ڕێگایەوە خۆی بە زانستێک تەیار کرد کە بە مەبەستی گۆڕێنی جیهانی پڕ لە بێ عەداڵەتی و هەڵاواردن و هەژاری بوو هەر لەو دەورانەدا لە گەڵ چەند کۆڕوکۆمەڵی سیاسی و خەباتکار پەیوەندی دەگرت و مەیدانی کارو چالاکی سیاسی خۆی پەرە پێدا.
بەشداری کردن لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە شاری نەغەدە لە دژی ڕژیمی پەهلەوی دەبیتە بوارێکی گرینگی تاقیکردنەوە بۆ ئەو ئازیزە و هەڵسووڕاوانە تر و پتەو تری دەکات.
لە گەڵ ئاشکرا بوونی هەڵسووڕانی کۆمەڵە هاوڕێ ڕەحیم پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە کۆمەڵەوە گرت و هەر لەو ڕۆژەوە تا کاتی گاین بەخت کردنی ڕێبوارێکی شێلگیری ڕێبازی کۆمەڵە بوو.
لە سەرەتاوە لە لایەن کۆمەڵە وە بۆ کاری تەشکیلاتی نێردرایە شاری شنۆ لەم دەورانەدا بە دڵسۆزی و پەیگیریەکی ماندوویی نەناسانە ئەرکەکانی خۆی بەڕێوە دەبرد، هاوڕێ ڕەحیم لاوێکی خۆش قسە و لە سەر دڵان بوو، بە ئاسانی جێگەی خۆی لە ناو دڵی جەماوەر دا دەکردەوە، باوەڕ بە خۆیی و دڵسۆز بوون و عەشق بە ژیان لە نێو خەڵکی زەحمەتکێش دا لە تایبەتمەندیەکانی ئەم ئازیزە بوون، ئێستاش هەر کات لە نێو زەحمەتکێشانی ئەو ناوچەیە باسی هاوڕێ ڕەحیم دەکرێت دنیایەک بیرەوەری شیرین دەکەوێتە بیریان کە هیوای دوا ڕۆژی ڕزگاریان پێ دەبەخشێت.
ساڵی ٦٠ لە لایەن کۆمەڵەوە بۆ بەڕێوە بردنی مەئموریەتێکی تەشکیلاتی و بۆ کار لە نێو کرێکارانی کوورەخانە نێردرایە ناوچەی ورمێ ئەم کارەی ٣ مانگ درێژەی کێشا و بەتایبەت کاتێک کە لە کوورەخانەی “قەرە ئاچاج” گەلێک دەستکەوتی بە نرخی کار کردن لە گەڵ کرێکارانی ئەم کوورەخانەیە بە دەست هێنا.
پائیزی ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی پاش تەواو بوونی مەئموریەتەکەی گەڕایەوە بۆ ناوچەی نەغەدە و بوو بە ئەندامی کۆمیتەی ڕوستایی ناوچەکە.
سەرئەنجام هاوڕێ ڕەحیمی خۆسرەوی ڕۆژی ١٩ی مانگی ڕەشەممەی ١٣٦١ لە کاتی هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ گوندەکانی”کەرێزەی شکاکان”و “دیلان چەرخ” و “کوئیکان” لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستگیر کراو و پاشان لە پێش چاوی خەڵکی ناوچەکە لە گەڵ برای شۆڕشگێڕی کاک کەریمی خوسرەوی بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە و تەنیا بە تاوانی کاری ووشیاری دەرانە و ڕیک خستنی کرێکاران و زەحمەتکێشان دا کردبوو تیرباران کران.
یادی ئەو خۆشەویستە بە درێژە پێدانی ڕێگای پیرۆزی بەرز ڕادەگرین.

گرامی باد یاد رفیق رحیم خسروی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *