رئوف محمدی

  • نام و نام خانوادگی : رئوف محمدی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :نساره‌ (دیواندره)
  • تاریخ تولد : 1342
  • تاریخ جانباختن :1361.09.13
  • محل و نحوه جانباختن: گاقولی (دیواندره) . درگیری با نیروهای رژیم

زندگی نامه رفیق رئوف محمدی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە ڕەئوفی موحەممەدی

هاوڕی ڕەئوف ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە نێو بنەماڵەیەکی زەحەمتکێش لە گوندی”نسارە”ی سەر بە ناوچەی دیواندەرە چاوی بە ژین پشکووت.
ئەم ئازیزە هەر لە دەورانی منداڵیەوە لە نازو موحیبەتی دایک بێبەش بوو.
تەمەنی ٩ساڵان بوو کە وێڕای بنەماڵەکەیان ڕۆشتنە شاری سنە و سەڕەڕای کەمی تەمەنی بە ناچاری ڕووی کردە بازاڕی کار تاکو بتوانێت یارمەتی بنەماڵەکەی بدات.
لە دەورانی خۆپیشاندانی خەڵکی لە دژی رژیمی پەهلەوی لە ساڵی ١٣٥٧ لە کاتێک کە لە تەمەنی لاوی دا بوو بە شوروشەوقەوە لە خەباتدا بەشداری کرد.
پاش ڕووخانی ڕژیمی پەهلەوی و بە ئاشکرا بوونی هەڵسووڕانی کۆمەڵە لە کوردستان سەرەنجی بەرەو لای کۆمەڵە ڕاکێشرا و لە ژێر ڕووناکی تەبلیغ و کاری ووشیاری دەرانەی کۆمەڵەدا دەورانێکی نوێ لە ژیان و خەباتی خۆی دەست پێ کرد،پائیزی ساڵی ١٣٥٩ دوای تێپەڕاندنی دورەی ئامووزشی هاتە ناو ڕیزی پێشمەرگایەتی کۆمەڵەوە،لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا بە شوروشەوقەوە و هەڵسووڕاو بە ورە و دەم بە پێکەنین بوو، بەردەوام لە بیری فێربوونی شتی تازە بردنە سەری ووشیاری سیاسی خۆی دا بوو
هاوڕێ ڕەئوف لە چەندین عەمەلیاتی گەورەو بچوک لە ناوچەکانی جنووبی کوردستان دا بەشداری کرد و لە هەمووان دا گەلێک فیداکاری و لە خۆبردوویی لە خۆی نیشان دا.
سەرئەنجام ڕێکەوتی ١٣ی سەرماوەزی ١٣٦١ی هەتاوی لە جەریانی شەڕێک کە لە نێوان پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و هێزەکانی ڕژیم لە کاقوڵی دیواندەرە ڕووی دا هاوڕێ ڕەئوفی موحەممەدی پێشمەرگەی فیداکاری کۆمەڵە پاش شەڕێکی قارەمانانە کەوتە بەر گوڵلەی دوژمنانی ئازادی و گیانی لە ڕێگای ژیانێکی ئاسوودە بۆ هەمووان بەخت کرد.
بە درێژە پێدان بە ڕێبازی پیرۆزی ڕێز لە یادی ئازیزی دەگرین.

گرامی باد یاد رفیق رئوف محمدی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *