محمد سلیمی

  • نام و نام خانوادگی : محمد سلیمی
  • نام مستعار:سید محمد
  • محل تولد :منطقه مهاباد
  • تاریخ تولد : 1342
  • تاریخ جانباختن :1362.03.10
  • محل و نحوه جانباختن: زندان ارومیه . تیرباران

زندگی نامه رفیق محمد سلیمی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە موحەممەد سەلیمی

هاوڕی موحەممەد سەلیمی کە لە شاری مەهاباد بەناوی سەید موحەممەد دەناسرێتەوە ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی “گەورکی” مەهاباد لە دایک بوو.
بنەماڵەکەی خاوەن زەوی و زار نەبوون و باوکی لە گوندەکانی ئەو ناوچەیە کاری رەنجبەری دەکرد. هێشتا چەند ساڵیک لە تەمەنی تێپەڕ نەبوو کە دایکی بە نەخۆشیەکی درێژ ماوە و سەخت گیانی لە دەست دا و کچێک و دوو کوڕی لە دوای خۆی بە جێ هێشت.باوکی کاری دەکرد و بژێوی ژیانی دابین دەکردن و هاوڕێ موحەممەدی ئازیزو خوشکەکەشی ئەرکی ئاگادار بوون لە دایکیان وە ئەستۆ گرت بوو. هاوڕێ موحەممەد هێشتا تازە لاوێک بوو کە شان بە شانی باوکی بۆ یارمەتیدان بە بژێوی خانەوادەیان کاری دەکرد.ساڵی ١٣٥٣ ی هەتاوی ماڵیان هاتە شاری مەهاباد و لە گەڕەکی”کۆپێن ئاوا”ی شاری مەهاباد نیشتەجێ بوون.زۆری پێ نەچوو کە باوکیشی تووشی نەخۆشی بوو و توانای کاری نەما.بەم جۆرە ئەرکی بەڕێوە بردنی بنەماڵەکەیان کەوتە سەر شانی سەید موحەممەدی میر منداڵ.
ئەو ئازیزە ئەگەر چی نەی توانی بوو بچێتە مەدرەسە بەڵام خولیای خوێندن و فێر بوون و تەنیا بە هیمەتی خۆی توانی لە جەرگەی ڕەنج و کاری ڕۆژانە دا لانی کەم فێری سەواد بێت.
ساڵی ١٣٥٦ پیشەی بەرق کاری هەڵبژارد و خۆشەویستەیەکی زۆر بۆ کارەکەی هەوڵی دەدا تا تواناکانی خۆی لەم بوارەدا بەڕێتە سەرێ. هەر لەم دەورەیەدا بیری ووشیاری سیاسی و چینایەتی لە زەینی ئەودا دەپشکووت و هۆکاری ڕەنج و هەژاری خۆی و بنەماڵەکەی دەناسی. ل ەگەڵ کرانەوەی کەشو هەوای سیاسی ئێران و دەست پێکردنی سەرەتاکانی خەباتی جەماوەری لە دژی ڕژیمی شا ئەویش پێ دەنێتە ناو کۆڕی خەباتی سیاسیەوە.
ئەو ئازیزە لە گەڵ یەکێک لە حەوزەکانی چالاکی نهێنی کۆمەڵە لە شاری مەهاباد پەیوەندی دەبێت کە زۆربەیان کرێکاری بەرقکار بوون.
پەرەسەندنی خەباتی جەماوەری لە شاری مەهاباد و گەشەی ووشیاری سیاسی و چینایەتی، سەید موحەممەدی خۆشەویستی کرد بە تێکۆشەرێکی پێشڕەو و لێهاتوو.
لە جەرگەی کاری سەخت و لە گەرمەی هەڵسووڕانی دا هەمیشە ڕوو خۆش و دەم بە پێکەنین بوو. هاوڕێیانی لە گلێنەی چاو خۆشتر دەویست و ئەویش بە بێ چکۆلەترین ڕاڕایی ئامادەی هەر چەشنە فیداکاریەک بۆ هەمووان بوو. بە ئەوەی کە تەمەنی کەم بوو بەلام بەرانبەر بە ژیانی بنەماڵەکەی و بەرانبەر بە ئەرکەکانی لە کاری تەشکیلاتی دا گەلێک ژیرانە و مەسئولانە هەڵسو کەوتی دەکرد .هەرگیز هیچ بۆ جارێکیش ڕوو گرژی و لادان لە بەڕێوە بردنی هیچ ئەرکێک و مەسئولێکی پێوە نەدیت. کاتێک کە ڕژیمی شا ڕووخا، هەڵسووڕان و چالاکی هاوڕی موحەممەدی سەلیمیش هاتە قۆناغێکی دیکەوە و پەیوەندیەکانی تەشکیلاتی ئەو بە نیوە نهێنی ڕاگیرا.لە دەورەیەک دا کە شاری مەهاباد دوور لە دەسەڵاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بوو پڕ بە پڕ و ماندوویی نەناسانە لە گەڵ تەشکیلاتی کۆمەڵە لەو شاری کاری دەکرد.
دوای داگیر کردنی شاری مەهاباد لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە هاوڕێ موحەممەد لە سار مایەوە و لە ژێر کەشو هەوایەکی تیرۆر و وەحشەت دا کە داگیر کەرانی ڕژیم بە سەر ئەو شارەیاندا سەپاندبوو، ئازایانە و بێ ڕاڕایی ئەرکەکانی خۆی درێژە پێدا.لە ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی لە جەریانی ڕەشبەگیری بەربڵاو دا هاوڕێ موحەممەد سەلیمی وێڕای ٥٧ کەسی دیکە لە تێکۆشانی شاری مەهاباد بە مەبەستی تێک شکاندنی ڕۆحیەی موقاوەمەت لە خەڵکی ئەو شارەدا ئیعدام کران، ڕژیم کە دەستی دابووە ئەو جینایەتە کۆمەڵکوژیە، لە ترسی خرۆشانی جەماوەری تەرمەکانیانی بە نهێنی بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.
بەم جۆرە هاوڕی موحەممەد سەلیمی کرێکاری ووشیارو و کۆمۆنیستی ماندوو نەناس و سیمای ڕۆح سووک و لە سەر دڵانی کۆمەڵە لە شاری مەهاباد بە ڕیزی کاروانی گیان بەخت کردووانی ڕیبازی ئازادی و عەداڵەت و بەختەوەری ئینسان پەیوەست بوو. یادی ئازیزی بەڕێزە و ڕێگەی بەردەوام.

گرامی باد یاد رفیق محمد سلیمی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *