محمد سلطانی

  • نام و نام خانوادگی : محمد سلطانی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :سراوقامیش (مهاباد)
  • تاریخ تولد : 1333
  • تاریخ جانباختن :1362.03.19
  • محل و نحوه جانباختن: قره بلاغ (مهاباد) . درگیری با نیروهای رژیم

زندگی نامه رفیق محمد سلطانی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە موحەممەد سوڵتانی

ساڵی ١٣٣٣ی هەتاوی لە نێو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش لە گوندی”ساروقامیش”ی ناوچەی چۆمی مەجید خان لە نێوان شارەکانی مەهاباد و بۆکان هەڵکەوتووە چاوی بە ژین هەلێنا.
خوێندنی سەرەتایی لە گوندەکەی خۆیان تەواو کرد و پاشان هەتا وەرگرتنی مەدرەکی دیپلۆم لە شاری بۆکان درێژەی بە خوێندن دا.
ژیانی سیاسی هاوڕێ موحەممەد لە دەورانی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە دژی ڕژیمی پەهلەوی دەستی پێکرد.
پاش ڕاپەڕینی لە جەمعیەتی دیفاع لە زەحەمتکێشان و مافی خەڵکی کورد لە شاری بۆکان هەڵسووڕانی سیاسی خۆی درێژە پێدا و لە عەرسەی کارو چالاکیەکانی دا پەیوەندیەکی بەربڵاو و سەمیمانەی لە گەڵ زەحەمتکێشانی ناوچەکە پێک هێنا.
کاتێک کە بۆ بڵاو کردنەوەی نووسراوەکانی جەمعیەت سەردانی کۆڕوکۆمەڵی زەحمەتکێشانی دەکرد زۆر سەمیمانە و بە جیدیەتەوە لە گەڵیان دادەنیشت و بۆ چارەسەری کێشەکانیان لە ڕێنوێنیەکانی ئەم ئازیزە کەڵکیان وەردەگرت.
پاش هێرشی سەراسەی ڕژیمی ئیسلامی لە ٢٨ی گەلاوێژی ٥٨ بە هاتنەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ نێو شاری بۆکان هاوڕێ موحەممەد بە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو و چالاکیە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی خۆی درێژە پێدا.
جیدیەت و شێلگیری لە بەرەو پێش بردنی ئەرکەکانی لە ڕیزی تەشکیلاتی عەلەنی کۆمەڵە دا تایبەت مەندیەکانی هاوڕێ موحەممەدی سوڵتانی بوون کە بوو بە هۆی ئەوەی لە ڕێز و خۆشەویستیەکی یەکجار زۆر لە نێو هاوڕێیانی دا بەهرەمەند بێت .
وشیاری سیاسی و دڵسۆزیەکانی بەرامبەر بە هاوسەنگەرانی و بە دەربەست بون ل ەپێناو کارەکانی دا بوو بە هۆی ئەوەی کە بەرپرسیارەتی سیاسی پەلێک لە هاوڕێیانی لە هێزی پێشڕەو دا پێ بسپێردرێت.
هاوڕێ موحەممەد نە تەنیا فەرماندەیەکی لێهاتوو و کارزانی ڕێزی پێشمەرگەکانی کۆمەلە، بەڵکوو لە هەمان کات دا کەسایەتیەکی جێگای بڕاو و متمانەی زەحەمتکێشانی ناوچەی بۆکان و مەهاباد بوو.
بیستنی ناوی ئەم ئازیزە و هەڵسو کەوتە شۆڕشگێڕانەکانی لای هاوڕێیانی پێشمەرگە و خەڵکی ناوچەکە وە بیر هێنەرەوەی نموونەیەک لە شەهامەت و خۆنەویستی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەیە.
ڕۆژی ١٩ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لە جەریانی شەڕی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە گەڵ هێزەکانی ڕژیمی ئسیلامی لە نزیک شاری مەهاباد و پاش نەبەردێکی قارەمانانە هاوڕێ موحەممەدی سوڵتانی پێشمەرگەی وشیارو فیداکاری کۆمەڵە کەوتە بەر گوڵلەی دوژمن و گیانی لە ڕێگای ئازادی وسۆسیالیزم دا فیدا دەکات.
بە درێژە پێدان بە ڕێبازی ڕێز لە یادی ئازیزو هەمیشە زیندووی دەگرین.

گرامی باد یاد رفیق محمد سلطانی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *