سارم افتخاری
- نام و نام خانوادگی : سارم افتخاری
- نام مستعار:ندارد
- محل تولد :مهاباد
- تاریخ تولد : 1336
- تاریخ جانباختن :1361
- محل و نحوه جانباختن: زندان قروه . اعدام
زندگی نامه رفیق سارم افتخاری
هاوڕێ سارمی ئیفتخاری ساڵی ١٣٣٦ی هەتاوی لە شاری مەهاباد چاوی بە ژیان پشکووت.
لە کەشو هەوای سیاسی و فەرهەنگی ناو بنەماڵەکەیانەوە بیری ووشیاری سیاسی ئەو ئازیزە پەرەی سەند
پاش تەواو کردنی دەورانی خوێندنی دوا ناوەندی و ڕۆشتنی بۆ زانکۆ لە ساڵەکانی ٥٥و٥٦ دا لە گەڵ مارکسیسزم و ئامانجەکانی ڕزگاری بەخشی ئەم زانستە ئاشنا بوو.
دەورانی زانکۆ بۆ ئەو هاوکات بوو لە گەڵ ئاشنایەتی و پەیوەندی لە گەڵ سازمانی پەیکار و هەڵسووڕان لە ڕیزەکانی ئەم تەشکیلاتەدا .
هاوڕێ سارم پاش سەرهەڵدانی جەماوەری خەڵکی ئێران لە ساڵی ٥٧ دا لە لایەن سازمانی پەیکارەوە لە بەشی تەشکیلاتی مەهاباد و شنۆ سازمان درا.
چالاکی بەردەوام و دڵسۆزانەی لە نێو خەڵکو ناڕەزایەتیەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی کە لەو ناوچەیە بەڕێوە ئەچوویەکێک لە مەیدانەکانی کارو هەڵسووڕانی سارم بوو بە هێرش هێنانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر شاری سنە لە ئەوەڵین کەسانێک بوو کە لە مەهابادەوە بەرەو شاری سنە رۆشت و هاوشان لە گەڵ خەڵکی زەحمەتکێش و هاوڕێیانی تێکۆشەری لە سەنگەری خۆڕاگری ئەم شارە لە دژی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی خەباتی دەکردو تێدەکۆشا.
هاوڕێ سارم دەورەیەک لە هەڵسووڕانی خۆی پاش بە ئەنجام گەیاندنی سەرکەوتووانەی کار و چالاکی خۆی لە شارەکانی “بەلووچستان” گەڕایەوە کوردستان و پاش ماوەیەک چالاکی لە شاری شنۆ و ناوچەی “مەرگەوەر” چووە شاری سنە و بەرپرسیارەتی بەشی تەشکیلاتی نهێنی لە شاری سنە و دەورو بەر وە ئەستۆ گرت.
ساڵی ٦٠ دوا بەدوای هێرشی بەربڵاوی ڕژیم بۆ سەر خەڵکی ئازادیخواز و شۆڕشگێڕ هاوڕێ سارمی ئێفتخاری وێڕای هاوسەرەکەی فریشتەی فایەقی دەستبەسەر کران و ڕەوانەی زیندان دەکرێن.خۆراگری و ڕاوەستاوەیی هاوڕێ سارمو هاوڕێ فریشتەی فایەقی لە بەرامبەر ئەشکەنجە و ئازاری بێ بەزەییانەی پارێزەرانی سەرمایە لە نێو زیندانەکانی شاری سنە و قوروە هەتا ئەمڕۆش وەک نموونەیەک لە شەهامەت و قارەمانەتی مرۆڤی کۆمۆنیست و شۆڕشگێڕ لە بەرامبەر هەموو دام و دەزگای سەرمایە لە ئێران ناوی لێدەبرێت.
جەلادانی ڕژیم نەتەنیا نەیانتوانی چۆک بەم ئازیزە دابدەن بەڵکوو بۆ ئەوەی دەنگی دلێریان کە بە خوێندنەوەی سرود فەزای نێو زیندانی پر کردبوو و بە گویێی هاوبەندەکانیان ئەگات ئەوانیان لە ژووری تاکە کەسی و دوور لە زیندانیەکانی تر ڕاگرتبوو.
سەرئەنجام هاوڕێ سارمی ئێفتخاری و هاوڕێ فریشتەی فایەقی ئەم دوو شۆڕشگێڕە کۆمۆنیستە لە مانگەکانی سەرەتای ساڵی ٦١ی هەتاوی لە زیندانی شاری قوروە بە دەست هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە ئیعدام کران و دڵی گەورە و پڕاوپڕ لە خۆشەویستی بۆ ئازادی و ژیانی ئازادیان لە لێدان کەوت.
.