زهرا دانشور فضلی

  • نام و نام خانوادگی : زهرا دانشور فضلی
  • نام مستعار:ثریا
  • محل تولد :تهران
  • تاریخ تولد : 1334
  • تاریخ جانباختن :1361.03.26
  • محل و نحوه جانباختن: زندان اوین . تیرباران

زندگی نامه رفیق زهرا دانشور فضلی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە زەهرای دانشوەری فەزڵی

هاوڕێ زەهرا کە لە نێو ڕیزی هاوسەنگەرانی دا بە سورەیا دەناسرێتەوە ساڵی ١٣٣٤ی هەتاوی لە نێو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش لە شاری تاران چاوی بەژین پشکووت.
سەرەڕای گیرو گرفتی ئابووری بنەماڵەکەیان توانی دەورانی خوێندنی تا کۆتایی دەورەی دەبیرستان لە شاری تاران بە ئەنجام بگەیەنێت و دواجار لە ساڵی ١٣٥٢ لە زانکۆی ئەدەبیات وەرگیرا و درێژەی بە خوێندن دا.
لەم دەورانەدا بوو کە هاتە ناو جەرگەی خەباتی سیاسیەوە و سەرەنجی بەرەو لای ڕێباز و جیهان بینی مارکسیستی ڕاکێشرا و بوو بە لایەنگری سازمانی” چریکە فیداییەکانی خەڵکی ئێران”.لە ساڵەکانی ٥٦ و ٥٧ دا لە ڕوانگەیەکی ڕەخنە گرانەوە لەم سازمانە دوور کەوتەوە و لە گەڵ کۆمەڵێک لە هاوڕێیانی لە دانیشگا ڕێکخراوێکیان بە ناوی “خوێندکارانی خەباتکار” پێک هێنا.
لەم ساڵانە هاوکات لە گەڵ درێژەدان بە خوێندن وێڕای کۆمەڵێک لە هاوڕێیانی لە چەند گەڕەکی فەقیر نشینی شاری تارن پۆلی سەواد ئامووزیان دامەزراند و لە پەنای ئەم کارەدا پەیوەندیەکی سەمیمانە و هاوڕێیانەیان لە گەڵ ئەو شوێنانە پێک هێنا.
لە پاڵ سەواد ئامووزی و خزمەت بە خەڵکی زەحمەتکێش کاری ووشیاری دەرانەی سیاسیان دەکرد و خەڵکیان لە گەڵ ئامانج و ڕیبازی سوسیالیزم ئاشنا دەکرد.
ساڵی ١٣٥٨ بۆ ماوەیەکی دیاری کراو پەیوەندی بە سازمانی پەیکارەوە گرت کە لە پاییزی هەمان ساڵدا لە ڕوانگەیەکی ڕەخنە گرانەوە لەم سازمانە هاتە دەر و پەیوەندی بە ڕێکخراوی ئیتحادی موبارزاتی کۆمۆنیستیەوە گرت.
هاوڕێ زەهرا دانشوەر لە مەیدانی کاری سیاسی و تەشکیلاتی دا تێکۆشەرێکی ماندوو نەناس و زۆر جیدی بوو.
له ڕێبەندانی ساڵی ٦٠ لە کاتی ئەنجام دانی موئموریەتێکی تەشکیلاتی لە لایەن مەئمورینی ڕژیمەوە دەستگیر و زیندانی کرا.
ئینسان کوژانی ڕژیمی ئیسلامی بە ئازارو ئەشکەنجەگەلێک کە بە سەرهاوڕێ زەهرایان هێنا بوونە هۆی ئەوەی کە چەندین شوێن لە لەشی تووشی خوێنبەر بوونی ناوەکی بێت بەڵام بۆ یەک چرکەش نەیانتوانی ئیرادەی پۆڵایینی بشکێنن و لێوی ڕازداری بکەنەوە.
کۆڵنەدان و خۆڕاگری هاوڕێ زەهرا لە بەرامبەر پارێزەرانی سەرمایە ورەی بە هاوبەندیەکانی دەبەخشی و ببو بە مایەی دڵگرمی ئەوان لە تێکۆشان و خەبات لە دوژوارترین هەل و مەرجەکان دا.
ڕۆژی ٢٦ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٠ لە حاڵێک دا بە هۆی زەرەباتی کابل و شەلاقی مەئمورینی ڕژیمی ئیسلامیەوە نەیدەتوانی بە باشی بە ڕێ دا بڕوات تیراباران کرا و گیانی لە ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم دا بەخت کرد.
یادی بۆ هەتا هەتایە لە دڵمان دا زیندووە و ڕێگای پیرۆزی تا گەییشتن بە ئازادی و سۆسیالیزم بەردەوامە.

گرامی باد یاد رفیق زهرا دانشور فضلی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *