شهین باوفا

  • نام و نام خانوادگی : شهین باوفا
  • نام مستعار:خانم شهین
  • محل تولد :سنندج
  • تاریخ تولد : ؟
  • تاریخ جانباختن :1359.04.26
  • محل و نحوه جانباختن: زندان سنندج . اعدام توسط نیروهای جمهوری اسلامی

زندگی نامه رفیق شهین باوفا

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە شەهین باوەفا

هاوڕێ شەهینی باوەفا لە دایک بووی شاری سنەیەو یەکێک لەو کەسایەتیە هەڵکەوتوانەی ناو ژنانی کوردستانە کە چە لە هەڵسووڕانی سیاسی و چە لە کاروباری پزیشکی و دەرمانی دا کە بواری تایبەتی خۆی بوو شوێنەواری وای بە جێ هێشتووە کە جەماوەری بە ئەمەگ ناسی ئەو وڵاتە هەرگیز لە بیری ناکەن ئەو ئێش و ئازارەکانی ئەمڕۆیانی دەرمان دەکرد و هەم ڕیگەی ڕزگاری دواڕۆژیانی ڕۆشن دەکردەوە.
ئەم خۆشەویستە لە ڕۆژانی پەرەگرتنی خەباتی جەماوەری خەڵکی ئێران لە دژی ڕژیمی پەهلەوی لە بیمارستانەکانی شاری سنە لە هەر شوێنێک کە پێویستیان بە وجودی دەبوو بە خێرایی ئامادە دوبوو و شەووڕۆژ ماندووبونی لە پێناو خزمەت کردن بە خەڵک نەدەناسی دەورەی هاوڕێ شەهین لەم بوارەدا گیانی دەیان برینداری خۆ پیشاندانەکانی خەڵک لە دژی دەسەڵاتی پەهلەوی لە مەرگ نەجات دا.
دوای ئەوە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەسەڵاتی بە دەستەوە گرت و هێرشی هێنایە سەر کوردستان و شارو گوندەکانی کوردستانی دایە بەر ئاگرو ئاسن هاوڕێ شەهین لە دەرمان کردنو چارەسەر کردنی بریندارانی ئەم هێرشه دا شەوانە ڕۆژ بە دڵسۆزیەکی کەم وێنەوە تێ دەکۆشا وەک بەڕێوەبەرێکی دڵسۆز لە خەستەخانە دا پێداویستیەکانی ئەم ئەرکەی ئامادە دەکرد.
هەر لەم دەورانەدا بوو کە لە گەڵ هاوڕێ‌یانی کۆمەڵە لە نزیکەوە ئاشنا بوو و هێزو توانای خۆی لە گەڵ ئەوەی کە بە دەرمانی ئێش و ئازارەکانی جەستەیی خەڵکەوە مەشغول کرد، بوو بە چالاکی خەباتی سیاسی و کۆمۆنیستی بۆ دەرمانو بنەبڕ کردنی چەوساندنەوەی مرۆڤەکان بە دەستی خودی مرۆڤ و ئازاری ستەم و بێ مافی لە کۆمەڵگادا.
دوای داگیر کردنی شاری سنە لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامیەوە هاوڕێ شەهینی باوەفا لە شاردا مایەوە و درێژەی بە خەباتی نهێنی و خزمەت بە خەڵكی بێ بەش و نەداری کۆمەڵگادا ئەدا.
ئەم خۆشەویستەمان لە مانگی پوشپەڕی ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر کراو خرایە زیندان تاوانی ئەم ئازیزە خزمەت کردن بە خەڵک لە چارەسەرکردنی ئازارو کێشەی ڕۆژانەیان و خۆشەویستی بۆ ڕزگاری بەشمەینەتان بوو.
ڕژیمی کۆنە پەرەستی تازە بە دەسەڵات گەییشتوو دوای ئەشکەنجەو ئازارێکی زۆر کە لە گەڵ موقاومەت و ڕاوەستاوی هاوڕێ شەهینی باوەفا ڕووبەڕووبوونەوە سەرئەنجام لە زیندانی شاری سنە دا ئیعدامیان کردو دڵی گەورەی هاوڕێی خۆشەویستمان هاوڕێ شەهینی باوەفایان لە لێ دان خست و لاپەڕەیەکی ڕەشی دیکەیان بە مێژووی پڕ لە جنایەتی خۆیان بەرامبەر بە ئینسان زیاد دەکرد.
یادی ئازیزی هاوڕێ شەهین باوەفا هەمیشە زیندووی ڕادەگرین.

گرامی باد یاد رفیق شهین باوفا
.

.