شهلا کعبی

  • نام و نام خانوادگی : شهلا کعبی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :سقز
  • تاریخ تولد : ؟
  • تاریخ جانباختن :1359.06.07
  • محل و نحوه جانباختن: سنندج . تیرباران

زندگی نامه رفیق شهلا کعبی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە شەهلا کەعبی

هاوڕێ شەهلا کەعبی کۆرپەی خۆشەویستی یەکێک لە بنەماڵەکانی شاری سەقز بوو کە خوێندی سەرەتائی هەتا کۆتایی دەبیرستانی لەم شارە درێژە پێدا.
دواتر چووه ئاموزشگای بێهیاری لە شاری سنە دوای کۆتایی هێنان بە دەورەی بێهیاری کە ٢ساڵی نەخایاند لە نەخۆشخانەی شاری سەقز دا دەستی دایە پیشەی پیرۆز و دڵسۆزانەی بێهیاری لە پێناو چاوەدێری و دەرمان کردنی نەخۆشەکاندا، هاوڕێ شەهلا کەعبی نە تەنیا لە کاتی ڕاپەڕاندا ئەرکەکانی خۆی لە نەخۆشخانەدا بە خەمی نەخۆشەکانەوە بوو بە ڵکوو لە باقی ساتەکانی ژیانی دا بە پێ دڵسۆزی و ئینسان دۆستی کە هەموو بوارەکانی ژیانی لە خۆ گرتبوو ئامادەی خزمەت بە ئینسانە لێ قەوماوەکان لە هەموو شوێنێک دا بوو.
لە شەڕی خوێناوی نەورۆزی سنە لە گەل هاوڕێ و خوشکی دڵسۆز نەسرین بۆ چاودێری و دەرمانی برینداران و لێ قەوماوانی ئەم شارە چونە شاری سنە و لەوێ لە هیچ کۆششێک بۆ یارمەتی گەیاندن بە خەڵک درێغیان نەدەکرد،دوای فەرمانی خومەینی لە ٢٨ی گەلاوێژی ٥٨ دا بۆ داگیر کردنی کوردستان و هێرشی هێزەکانی ڕژیمی ئیسلامی بۆ سەر خەڵكی کوردستان لە شاری سەقز و بەو شیوەیە چاوەڕوان دەکرا لە خزمەت و یارمەتی گەیاندن بە خەڵکی شاری سەقز کۆتایی نەدەکرد و بە هەموو هێز و توانایەوه چاوەدێری و دەرمانی نەخۆش و بریندارەکاندا ماندوو نەناسانە کاری دەکرد.
دوای ئەوەی کە شاری سەقز لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە داگیر کرا لە دادگاییەکی فەرمایەشی لە گەڵ کۆمەڵێکی تر لە کارمەندانی نەخۆشخانە کە کارێک زیاتر لە خزمەت بە خەڵکیان وە ئەستۆ نەبوو تەبعید کران بۆ شارەکانی کرمان و قەزوین،کاتێک کە لە تەبعید بە سەریان ئەبرد لە گەڵ کۆمەڵێک لە هاوڕێانیان دوای مانگرتنێک بە مانای ناڕەزایەتی دەڕبڕین بە تەبعیدەکەیان ڕژیم ناچار بوو ئەو حوکمەیان لە سەر لابدات و هاوڕێ شەهلا بگەڕێتەوە بۆ کوردساتن و درێژە بە ژیانی خەباتکارانەی خۆی بدات.
لە دووهەمین هێرشی ڕژیمی کۆماری ئیسالامی دوای ئەوەی کە شاری سەقز کەوتە ژێر چەپۆکی داگیر کەرانەی سەرمایە ئەم هاوڕێ خۆشەویستە لە گەل خوشکی دڵسۆز و خۆڕاگری نەسرین لە لایەن پارێزەرانی سەرمایە و دژ بە ئینسانەوە دەستگیر کران و دوای یەک مانگ کە لە زیندان بوون لە شاری سەقزەوە ڕەوانەی زیندانی شاری سنە کران،لە سنەوە بۆ تاران ڕەوانە کران و حۆکمی ٣ساڵ و ٥ساڵ زیندانیان بە سەردا سەپا.
هاوڕێ شەهلا کەعبی لە گەڵ خوشکی دڵسۆز و خۆڕاگری نەسرین دوای ماوەیەکی کوورت کە لە تاران زیندانی بوون ڕەوانەی شاری سنە کرانەوە و لەوێ بە دەستی پارێزەرانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دڵی گەورە و ئینسان دۆستیان لە پێناو ڕزگاری بێ بەشان و بە دی هاتنی یەکسانی و ژیانێکی شیاوی ئینسان لە لی دان کەوت.
بێ گومان یادو بیرەوەری و فیداکاری و خۆڕاگری هاوڕی شەهلا کەعبی قەد لە بیر ناچێتەوە. یادی ئازیزی بەرزو بەڕێز بێت.

گرامی باد یاد رفیق شهلا کعبی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *