عبید شکیبا

  • نام و نام خانوادگی : عبید شکیبا
  • نام مستعار:ماشالا شوان
  • محل تولد :سنندج
  • تاریخ تولد : 1341
  • تاریخ جانباختن :1365.03.31
  • محل و نحوه جانباختن: جاده (مریوان . سقز)


زندگی نامه رفیق مبارز عبید شکیبا



عوبەیدی شەکیبا

بە یادی هاوڕێ عوبەیدی شەکیبا ناسراو بە ماشاللە شۆڕشگێڕی نێو زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی و پێشمەرگەی فیداکارو دڵسۆزی کۆمەڵە.
هاوڕێ عوبەیدی شەکیبا ساڵی ١٣٤١ لە شاری سنە لە دایک بوو. دەورانی سەرەتایی خوێندنی هەر لەو شارە تێپەڕ کرد و لە سەردەمی خوێندنی لە دەبیرستاندا کە تازە جموجۆڵی بزووتنەوەی جەماوەری لە ئێران سەری هەڵدابوو، لە گەڵ خەباتی سیاسی ئاشنا بوو و لە جەریانی خەبات و قیامی ساڵی ٥٧ دا بەشداری کرد.
سەرەتای ساڵی ٦٠ بوو کە لە گەڵ ئەو سازمانەدا دەستی دایە هەڵسووڕان، لە درێژەی هەڵسووڕانی دا ئاخرەکانی ساڵی ٦٠ لە لایەن جاسوسەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا.
زیندان مەیدانێکی تازەی تێکۆشانی شۆڕشگێڕانە بۆ هاوڕی عوبەید بوو.
هاوڕی عوبەید هەر لە سەرەتادا کەوتە ژێر دڕندانەترین ئەشکەنجەی جەلادانی ئەو ڕژیمە. ڕاوەستاوەیی و موقاوەمەتی هاوڕێ عوبەیدی شەکیبا لە نێو زیندان دا دەنگی دایەوە. ئەو کەسانەی کە لە زیندان لە گەڵی دا بوون لە بیریانە کە لە ساڵی ٦١ بە ئیبتیکاری هاوڕی عوبەید و چەند هاوڕێ تر مەراسمێکی شکۆدار بۆ ڕێز گرتن لە یادی گیان بەخت کردووانی زیندانی سنە پێک هات و بە سرودی شۆڕشگێڕانە سیمای مەراسمەکەی خۆشتر کردبوو، جەسارەتی هاوڕی عوبەیدی شەکیبا لە نێو زیندانی کۆماری ئیسلامی بۆ هەمووان بەرچاو بوو.
یەکێک لە هاوڕێیانی لە بیرەوەریەکاندا ئاوا باسی هاوڕێ عوبەید دەکا:
لە زیندانی قزڵ حەساردا یەکێک لە جەلادە ناسراوەکانی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە ناکۆکیەکانی ناو مارکسیسزم قسەی دەکرد و بە پەروبالی ئیسلام هەڵیدەدا.
هاوڕی عوبەید بە شوێن قسەکانی ئەودا هەڵدەستێت و لە بەرچاوی سێ هەزار زیندانی، بە ناڕەزایەتی لە قسەکانی لاجەوەردی و لە دیفاع لە مارکسیسزم قسە دەکا کە هەر ئەوە بوو بە هۆی ئەوەی یەک ساڵ لە سلولی ئێنفرادی دا رایبگرن.
پاش ئەوەی کە لە زیندان ئازاد کرا، دوای ماوەیەک هەڵسووڕانی لە ساڵی ٦٤ بەڕیزی کۆمەڵە پەیوەست بوو دەورانی ئامووزشی سیاسی و نیزامی پێشمەرگە و هەموو خۆشیاندەویست.دوای تێپەڕ کردنی دەوری ئامووزشی لە ناوچەی سنە سازمان درا.
دڵسۆزی و سەداقەت، فیداکاری و جەسارەت ئەو ڕەوشتە بەرزانە بوون کە هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ ژیانی پێشمەرگانەی هاوڕی عوبەید دا تێکەڵاو بوون و ئەوە جێگایەکی تایبەتی بە کەسایەتی کۆمۆنیستی دا بوو.
بە پێی ئەم تایبەتمەندیانە دوای ماوەیەکی کوورت تەدارۆکاتی پەلی پێ سپێردرا و لە گرتنی پایەگای “بازی ڕەوا” دا بەشداری کرد.
بەداخەوە پێشمەرگایەتی هاوڕێ عوبەید زۆری نەخایاند و لە جەریانی گرتنی پایەگاکانی کۆماری ئیسلامی لە “دەگاگا” لە ڕێکەوتی ٣١ی خوردادی ساڵی ٦٥ کەوتە بەر گوڵلەی دوژمن و گیانی بەخت کرد.
یادی هاوڕی عوبەیدی شەکیبا هەمێشە لە دڵی هاوڕێیانیدا زیندووە و ڕیگای هەتا سەرکەوتن وهاتنە دی ئارمانی هاوبەشیمان درێژەی دەبێت.

گرامی باد یاد رفیق عبید شکیبا
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *