عباس پاشایی

  • نام و نام خانوادگی : عباس پاشایی
  • نام مستعار:عباس دره شیخانی
  • محل تولد :دره شیخان (سقز)
  • تاریخ تولد : 1341
  • تاریخ جانباختن :1365.08.10
  • محل و نحوه جانباختن: درسپ (سنندج) . تیرباران توسط رژیم

زندگی نامه :


زندگی نامه رفیق مبارز عباس پاشایی



عەباس پاشایی

بەڕێز بێت یادی پێشمەرگەی جەسوور و ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران هاوڕێ عەباس پاشایی
هاوڕێ عەباس پاشایی لە ناو خەڵک و پێشمەرگەدا بە عەباس دەرەشێخان دەناسرا ساڵی ١٣٤١ لە گوندی “دەرەشێخان”ی سەقز لە بنەماڵەیەکی هەژار و زەحمەتکێش لە دایک بوو. لە بەر دەست تەنگی بنەماڵەکەی هاوڕێ عەباس لە مافی خوێندن بێ بەش بوو.
لە تەمەنی لاویدا ماڵیان باری کرد بۆ شاری سەقز و لەگەڵ ڕەنج و نەداریەکی زۆرتر ڕووبەڕووبوو. لەو دەورانەدا هاوڕی عەباس بۆ دابینکردنی بژێوی بنەماڵەکەی بۆ کرێکاری ڕۆشتە تاران و لە شیرکەتە ساختمانیەکان دا دەستی بە کار کرد.
بە دوای قیام گەڕایەوە بۆ شارەکانی دەورووبەری کوردستان و لە دەکەیەک دا دەستی بە کار کرد.
لە جەریانەکانی دوای قیام هاوڕی عەباس بە باشی تێگەییشت کە کۆمەڵە بەرژەوەندیەکانی خەڵک دەپارێزێت و لە بەرانبەر دا کۆماری ئیسلامی دژی مافەکانی کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێشە.
بە هۆی ئەم پەیوەندیە لەگەڵ کۆمەڵە شەوێک بە کرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی ڕژابوونە سەری و هەموو کەل و پەلەکانیان بەتاڵان بردبوو.
بە دوای ئەو ڕووداوە هەموو سامانەکەی لە دەست دا و گەڕایەوە بۆ کوردستان و سەر لە نوێ دەستی کرد بە وردەواڵە فرۆشی و دێ بە دێ دەگەڕاو و ژیانی بەو شێوەیە بەڕێوە دەچوو.
لە جەریانی دەستفرۆشیدا ئاشناییەکی زۆرتری لەگەڵ کۆمەڵە پەیدا کرد و بە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو. لە دوای تەواو کردنی دەورەی ڕاهێنانی سیاسی و سەربازی لە گوردانی چیا سازمان درا.
دوای ماوەیەک بەرپرسیارەتی تەدارۆکاتی دەستە و پاشان هی پەلی پێ سپێردرا.
لە جەریانی چالاکیەکانی دەستەی ڕێکخستن لە سەرەتای مانگی ئابانی ساڵی ٦٥ لە گوندی ” دەرە ئەسب” لە کاتێکدا کە سەرقاڵی پشوودان بوون لە لایەن بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامیەوە هێرش دەکرێتە سەریان و هاوڕێ عەباس بریندار دەبێت و بەیانی ڕۆژی دوایی لە ١٠ی گەڵاڕێزانی ١٣٦٥ی هەتاوی گیانی لە پێناو ئامانجەکانی بەخت دەکات.
یادی بەڕێز و ڕێگای پڕ ڕێبوار بێت.

گرامی باد یاد رفیق عباس پاشایی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *