خلیل مقدم نیا

  • نام و نام خانوادگی : خلیل مقدم نیا
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :سنندج
  • تاریخ تولد : 1342
  • تاریخ جانباختن :1365.06.27
  • محل و نحوه جانباختن: دره گاوان (سنندج) . درگیری با نیروهای رژیم

زندگی نامه :


زندگی نامه رفیق مبارز خلیل مقدم نیا



خەلیل موقەدەم نیا

بەرزو بەڕێز بێت یادی پێشمەرگەی جەسوور و فیداکاری کۆمەڵە هاوڕی خەلیلی موقەدەم نیا
هاوڕێ خەلیل ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە شاری سنە لە دایک بوو. دەورانی خوێندنی هەتا دووهەمی دواناوەندی لەو شارەدا تێپەڕ کرد. لە هەر ئەم دەورانەدا بوو کە جموجۆڵ و ناڕەزایەتی لە دژی ڕژیمی شا دەستی پێکرد و هاوڕی خەلیل وەک لاوێکی ووشیار بەشداری لەم خەباتەدا کرد.
هاوڕێ خەلیل لە ڕەوتی خەبات و قیامی ٥٧ دا لەگەڵ مەسایلی سیاسی زیاتر ئاشنا بوو. بە دوای قیام و لەگەڵ هەڵگیرسانی خەباتی چەکدارانەی خەڵکی کوردستان بە زویی بۆی دەرکەوت کە ئەم ڕژیمە لە پێناو بەرژەوەندی خەڵک دا هەنگاو دانانێت.
هاوڕێ خەلیل لەگەڵ دامەزراندنی بنکەکانی ناوشاری سنە، یەکێک لە هەڵسووڕاوانی بنکەی گەڕەکی ” پیر محەممەد” بوو و لە ساڵی ٦٠ بە تەشکیلاتی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو.
زستانی ٦٢ لە بەر هێندێک بابەتی ئەمنی و شناسایی بوونی لە لایەن بەکرێگیراوانی ڕژیمەوە لە شار هاتە دەرەوە و بە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە پەیوەست بوو. لە دوای تێپەڕ کردنی دەورەی ڕاهێنانی نیزامی و سیاسی لە گوردانی شوان دا سازمان درا.
چەن مانگێک لە پەیوەست بوونی بە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەوە تێپەڕ بوو کە لە لایەن ‌هێزە بەکرێگیراوەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بە دیلی کەوتە دەستیان.
لە زیندان دا ئەشکەنجەی زۆر کرا بەڵام لێوی ڕازداری نەکردەوە و تەنانەت لە بەر قووڵی برینەکان و سەختی ئەشکەنجەکان برا بووە بیمارستان هەتا دەرمان بکرێت بەڵام هاوڕێ خەلیل بە ووشیاریەکی بێ وێنە لە ژێر دەستی بەکرێگیراوانی ڕژیم ڕادەکات و خۆی دەگەینێتە هێزی پێشمەرگە.
دوای ماوەیەک بە هۆی لێهاتوویەوە بەرپرسیارەتی جێگری فەرماندەی دەستەی پێدرا.
لە مەودای ژیانی پێشمەرگانەی دا لە زۆر عەمەلیات و شەڕی حەماسی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەدا فیداکاری لە زۆی نیشان دا و لە گرتنی پایەگاکانی دوژمن لە “خواشت” و “توار مەلا گۆریچە” دا دەوری بەرچاوی گێرا. ئەم هاوڕێیە ئازیزەمان لە ڕێکەوتی ٢٧ی شەهریوەری ساڵی ٦٥ هەتاوی لە جەریانی شەڕ لە دژی ڕژیم لە بەرزەیەکانی “نەرگسەڵە و دەرەگاوان” لە ناوچەی دیواندەوە، لە ئاخرین ساتەکانی شەڕدا کەوتە بەر گولەی پارێزەرانی سەرمایە و گیانی بەخت کرد.
یادی هاوڕێ خەلیل موقەدەم نیا بەرز و ڕێگای پڕ ڕێبوار بێت.

گرامی باد یاد رفیق خلیل مقدم نیا
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *