خلیل مبارکی

  • نام و نام خانوادگی : خلیل مبارکی
  • نام مستعار:خلیل سور
  • محل تولد :مبارک آباد (دهگلان)
  • تاریخ تولد : 1344
  • تاریخ جانباختن :1365.03.31
  • محل و نحوه جانباختن: جاده (مریوان . سقز)


زندگی نامه رفیق مبارز خلیل مبارکی



خەلیل موبارەکی

یادو بیرەوەری هاوڕێ خەلیلی موبارەکی لە دڵماندا زیندووە.
هاوڕێ خەلیل لە زومرەی ئەو لاوە شۆڕشگێڕانەیە کە لە دڵی شۆڕشی شکۆداری ساڵی ٥٧ەوە لە گەڵ خەباتی سیاسی چینایەتی ئاشنا بووە، و پاشانیش لە ڕەوتی بەرەوپێش چوونی ئەم شۆڕشەدا سیاسەت و ئامانجی کۆمۆنیستی کۆمەڵەی ناسی و دەستی بە فەعالیەت کرد. هاوڕێ خەلیل ڕۆڵەی بنەماڵەیەکی زەحمەتکێشی گوندی “موبارەک ئاوای” بەشی دێگوڵان بوو کە ساڵی ١٣٤٤ چاوی بە ژینی پر لە ستەم و نابەرابەری کۆمەڵگای سەرمایەداری هەڵێنا.
پاشان بنەماڵەکەی کۆچی کرد و چوونە شاری مەریوان. هاوڕێ خەلیل چووە مەدرەسە و هەتا پۆلی ٥ی سەرەتایی دەرسی خوێند. سالی ٥٧ لە جەریانی خەبات و تێکۆشانی خەڵکی ئێران لە دژی نیزامی گەندەڵی پاشایەتی ڕووی کردە خەباتی سیاسی. هەر ئەوکات لە پەیوەند لەگەڵ هاوڕێیانی کۆمەڵە و تێکۆشەرانی نێو شار بۆ پێکهێنانی شەرایەتێکی دێمۆکراتیک و شۆڕشگێڕ دەوری بەرچاوی لە خۆ نیشان دا.
پاش ڕاپەڕێن یەکێک لە هەڵسووڕاوانی کانوونی دانش ئامووزانی شار و دێهاتی مەریوان بوو هەر بوو هەر لەم سەروبەندەدا لەگەڵ سیاسەت و ئامانجی کۆمەڵە ئاشنا بوو و لە جەریانی یەکەم هێرشی ڕژیم بۆ سەر کوردستان وەک لایەنگرێکی کۆمەڵە لە شار مایەوە و درێژەی بە فەعالیەت دا. پاش گرتنەوەی شارەکان لە کانوونی دانێش ئامووزان دەستی بە تێکۆشان کرد. لە دەوری دووهەمی هێرشی دڕندانەی ڕژیم بۆ سەر کوردستان لە پەیوەند لە کاری تەبلیغی و یارمەتی گەیاندن بە پێشمەرگەکانی بەڕێوە دەبرد.هاوڕی خەلیل هاوینی ساڵی ٥٩ هاتە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە، بەڵام لە بەر ئەوەی کەم سن و ساڵ بوو نزیکەی ساڵ و نیوێک کاری ڕاگەیاندنی پێ سپێردرا و سەرئەنجام لە مانگەکانی ئاخری ساڵی ٦٠ دا دەورەی ئامووزشی پێشمەرگایەتی کۆمەڵەی لە شان کرد. هاوڕێ خەلیل موبارەکی زستانی ساڵی ٦٢ لەگەڵ واحێدک لە پێشمەرگەکان مەیدانی خەبات و تێکۆشانی خۆی بردە مەنتەقەی شوماڵی کوردستان و لە گوردانی ٢٢ی ورمێ دا سازمان درا. لە ماوەیەکی کەم دا لێهاتوویی خۆی لە مەیدانی خەباتی سیاسی و نیزامی دا نیشان دا و زۆر زوو لە دڵی هاوسەنگەرانی و کۆمەڵانی زەحمەتکێشی ئەم مەنتەقەدا جێگای کردەوە. هاوڕی خەلیل لە ماوەی دوو ساڵ هەڵسووڕانی شۆڕشگێڕانە لە ناو خەڵکی زەحمەتکێشی مەنتەقەی شوماڵ توانی سیاسەتەکانی کۆمەڵە بە خەڵک بناسێنێت.
لە نموونەی تێکۆشانەکانی هاوڕێ خەلیلی موبارەکی گرتنی پایەگای ” باوان” و تێک شکاندنی گروهی زەربەتی نەغەدە و زۆر عەمەلیاتی گەورە و بچوکی تر کە هاوڕێ خەلیل لە هەموویان دا دەوری بەرچاوی گێڕا. بە پێی کۆمەڵێک خسوسیاتی بە نرخ و شۆڕشگێڕانە بەهاری ساڵی ٦٤ بەرپرسیارەتی دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی ٢٢ی ورمێ پێ سپێردرا. هەر ئەوکات لە شەڕێکدا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە گوندی “پوشاوێ” مەنتەقەی شنۆ بریندار بوو. بەهاری ساڵی ٦٤ لەگەل هاوڕێیانی گوردان بۆ مەئموریەتێک هاتە یەکێک لە مەقەڕە ناوەندیەکانی کۆمەڵە. هاوڕێ خەلیل لە بەهاری ساڵی ٦٥ لە گەڵ واحێدێک لە پێشمەرگەکانی ٢٢ بۆ ئەنجامی مەئموریەتێکی تەشکیلاتی چووە ناوچەی سەقز و لەم ماوەیەدا لە هەموو هەڵسووڕانێکی سیاسی نیزامی ئەو ناوچەیەدا بەشداری کرد. ئاخرین مەیدانی چالاکی هاوڕی خەلیل عەمەلیاتی پڕ لە حەماسەی گرتنی دوو پایەگای گەورەی ڕژیم لە گوندی “دەگاگای ” بەشی سەرشێوی سەقز بوو کە ڕۆژی ٣١ی مانگی جۆزەردانی ساڵی ٦٥ بو بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵەوە بەڕێوەچوو. هاوڕێ خەلیل لەم شەڕەدا لە حاڵێک دا کە هەڵی دەکوتایە سەر سەنگەری بەکرێگیراوانی ڕژیم دەکەوێتە بەر گوڵلەی پاڕیزەرانی سەرمایەداری و گیانی لە ڕێگای ئازادی و سوسیالیزم دا بەخت کرد.
بە درێژەدانی ڕێگاکەی ڕێز لە یادی ئازیزی دەگرین.

گرامی باد یاد رفیق خلیل مبارکی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *