جبار الیاسی

  • نام و نام خانوادگی : جبار الیاسی
  • نام مستعار:جبار چکول
  • محل تولد :بیساران (سنندج)
  • تاریخ تولد : ؟
  • تاریخ جانباختن :1365.02.28
  • محل و نحوه جانباختن: دری (مریوان) . مقابله با تهاجم رژیم


زندگی نامه رفیق مبارز جبار الیاسی



جەبار ئەلیاسی

بەرزو بەڕێز بێت یادی هاوڕێ جەباری ئێلیاسی پێشمەرگەی جەسوور و فیداکاری کۆمەڵە

هاوڕی جەبار کە بە “جەبارە چکۆل” دەناسرایەوە، لە گوندی “بیساران”ی ژاوەرۆ لە بنەماڵەیەکی هەژار لە دایک بوو.
بە هۆی ئەوەی کە لە تەمەنی ١ ساڵی هاوڕی جەباری باوکی گیان بەخت دەکات، هەر لە منداڵیەوە لە گەڵ مەینەتی ئاشنا ئەبێت و تەنانەت لە مافی خوێندن بێ بەری دەبێت و لە تەمەنی ٧ ساڵیەوە دەست بە کاری تاقەت پڕۆکێن دەکات.
هاوڕێ جەبار لە ساڵی ٥٩ وەکوو “ڕەنجبەر” لە گوندی “کەڵاتێ” دەستی بە کار کرد.
ساڵی ٦٠ کە بنکەیەکی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە گوندی ” کەڵاتێ” دامەزرا، هاوڕێ جەبار لەگەڵ ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی ئەو بنکەیە ئاشنا دەبێت.
هێشتا بە تەواوەتی لەگەڵ سیاسەتەکانی کۆمەڵە تێکەڵاو نەبوو کە بە هۆی دۆستایەتی لە گەڵ پێشمەرگەکان شەوانە و دوای کاری شوانی هات و چووی مەقەڕی دەکرد و جاروباریش بە پێ توانا کاری بۆ تەشکیلات جێ بە جێ دەکرد.
هاوڕی جەبار دوایی داوای لە کۆمەڵە کرد کە وەکوو پێشمەرگەیەک چەکی پێ بدەن، بەڵام لە بەر کەمی تەمەنی وەکوو پێشمەرگە وەرنەگیرا، بەڵام هاوڕێ جەبار بڕیاری خۆی دابوو بۆیە هەر لە مەقەڕ مایەوە. سەرەتا دەستی بە خوێندن کرد و دوای ماوەیەکی کوورت فێری خوێندن و نووسین بوو.
لە کاتی هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ ئەو ناوچەیە وەکوو پشتوانەی تەدارۆکاتی و تەقەمەنی کاری دەکرد و یارمەتیانی دەدا.
لە ساڵی ٦٣ وەکوو پێشمەرگەی فەرمی کۆمەڵە ناسراو و لە زۆر عەمەلیاتی گەورە بەشداری چالاک و کاریگەری هەبوو.
لە شەڕەکانی بەشی “ژاوەرۆ” لە دژی کۆماری ئیسلامی و گرتنی پایەگاکانی ڕژیم لە “ڕەشە دێ”، “بڵچە سوور”، “مامۆڵە” بەشداری چالاکی کرد.
بە داخەوە هاوڕێ جەبار لە ڕێکەوتی ٢٨ی ئوردیبەهەشتی ٦٥ لە جەریانی شەڕی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە دژی هێرشی کۆماری ئیسلامی، لە بەرزاییەکانی “نەشکاش” کەوتە بەر گولەی دوژمن و گیانی بەخت کرد.
یادی بە درێژە دانی ڕێگای ڕێز لێ دەگرین.

گرامی باد یاد رفیق تیمور جبار الیاسی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *