تیمور حجت جلالی

  • نام و نام خانوادگی : تیمور حجت جلالی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :سنندج
  • تاریخ تولد : 1342
  • تاریخ جانباختن :1365.04.05
  • محل و نحوه جانباختن: قلقله (سقز) . در جریان درگیری با حزب دمکرات


زندگی نامه رفیق مبارز تیمور حجت جلالی



تەیمور حوجەت جەلالی

بەڕێز بێت یادی و بیرەوەری هاوڕێ تەیموری حوجەت جەلالی
هاوڕێ تەیمور لە شاری سنە لە دایک بووە و لە دەورانی خوێندن لە دوا ناوەندی دا بوو کە جوڵانەوەی سەرتاسەری لە دژی ڕژیم دەستی پێکرد و ئەویش لە زومرەی هەڵسووڕانی خەباتی جەماوەری لە شاری سنە بوو.
یەکێک لەو چالاکیانە پێک هێنانی قوتابخانە لە گەڕەکەکەی خۆیان دا بوو. بە دوای قیام و تێکەڵ بوونی تەواوەتی هاوڕێ تەیمور لەگەڵ بیری کۆمۆنیسم پەیوەندی ب ەسازمانی پەیکارەوە گرت، لێهاتووی هاوڕێ تەیمور بوو بە هۆی ئەوەی کە لە تەشکیلاتی پەیکار ببێت بە ئەندامی هەستەی ناوەندی دانش ئامووزی ئەم سازمانە.
هاوڕێ تەیمور لە جەریانی شەڕی ٢٤ ڕۆژەی سنە ئەوپەڕی فیداکاری و لە خۆبردوویی لە خۆی نیشان دا.
لەو کاتەدا کە تەشکیلاتی پەیکار تووشی بۆحران بوو هاوڕێ تەیمور ئاڵاهەڵگری مارکسیسمی ئینقلابی بوو.
لە ساڵی ٦١ دا بە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو.
لە جێگری دەستە، دەستی پێکرد و تا ڕادەی جێگری گوردانی ٣١ی بۆکان چووە پێشەوە. لە ماوەی تەمەنی پێشمەرگانەیدا لە دەیان عەمەلیاتی گەورە بەشداری چالاک و کاریگەری هەبووە و فەرماندەیی دەیان عەمەلیاتی بە دەستەوە بووە.
هاوڕێ بە ڕادەیەکی زۆر لە گەڵ خەڵکی بۆکان و دەوروبەری بۆکان تێکەڵاو بوو و کەسێکی ناسراو و خۆشەویست لە نێو خەڵک دا بوو.
بەداخەوە ئەو هاوڕێ خۆشەویستمان ڕێکەوتی ٥ی تیری ٦٥ لە جەریانی شەڕی حیزبی دیمۆکرات لە گەڵ کۆمەڵە لە گوندی” قوڵقوڵە”ی ناوچەی سەقز کەوتە بەر گولە و گیانی لە پێناو ئامانجی پیرۆزی دا بەخت کرد.

بە درێژەی ڕێگای، یادی لە دڵماندا زیندووە.

گرامی باد یاد رفیق تیمور حجت جلالی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *