کمال سهند

  • نام و نام خانوادگی : کمال سهند
  • نام مستعار:شهاب
  • محل تولد :میاندوآب
  • تاریخ تولد : 1342
  • تاریخ جانباختن :خرداد 1362
  • محل و نحوه جانباختن: مهاباد . تیرباران

زندگی نامه رفیق کمال سهند

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە کەماڵی سەهەند

هاوڕێ کەماڵی سەهەند کە لە ڕیزەکانی کۆمەڵەدا بە سۆهراب دەناسرێتەوە ساڵی ١٣٤٢ ی هەتاوی لە شاری میاندۆئاو چاوی بە ژیان پشکووت.
دەورانی خوێندنی سەرەتایی هەتا کۆتایی دەبیرستان لە شاری میاندۆئاو بە ئەنجام گەیاند.
هاوینان وێڕای بنەماڵەکەی لە کوورەخانەکان مەشغوڵی کار بوو و بەم شێوە یە لە سەرەتای ناسینی خۆیەوە لە گەڵ ڕەنجو چەوسانەوە ئاشنا بوو.
بە پەرە گرتنی خەباتی جەماوەری گەلانی ئێران لە ساڵی ٥٧ لە دژی ڕژیمی شا لە ڕیزی زەحمەتکێشان و چەوساوەکاندا بۆ گەییشتن بە مافە پێشێل کراوەکانی هاتە مەیدانی خەبات و تێکۆشانی سیاسیەوە.
پاش ڕاپەڕین لە پەیوەندی لە گەڵ سازمانی چریکە فیدائیەکانی خەڵکی ئێران درێژەی بە هەڵسووڕانی زۆری دا و بۆ ماوەیەکیش بوو بە هەڵسووڕاوی سازمانی پەیکار.سەرئەنجام لە ساڵی ١٣٦١ دا ڕیزەکانی کۆمەڵەی بۆ تێکۆشانی شۆرشگێڕانەی خۆی هەڵبژاردو بوو بە پێشمەرگەی کۆمەڵە.
ووشیاری و سەداقەتی شۆڕشگێڕانە و لە خۆ بردوویی لە پێناو ئامانجە بەرزەکانی لە تایبەت مەندیەکانی ئەم ئازیزە بوو کە ببوو بە هۆی ئەوەی کە زۆر زوو توانی جێگا و شوێنی خۆی لە ڕیزی هاوڕێیانی دا ببینێتەوە و ببێتە جێگای متمانە و خۆشەویستیان.
ڕۆژی ١٩ی جۆزەردانی ١٣٦٢ لە جەریانی دەرگیریەک لە گەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە نزیک شاری مەهاباد هاوڕێ کەماڵی سەهەند پێشمەرگەی شۆڕشگێڕ و جەسووری کۆمەڵە پاش شەڕێکی قارەمانانە گیانی لە ڕێگای ئازادی و بەختەوەری بۆ ئینسان فیدا کرد.
بە درێژە پێدان بە ڕێگای پیرۆزی ڕێز لە یادی هەمیشە زیندووی دەگرین.

گرامی باد یاد رفیق کمال سهند
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *