کمال حاجی میرزایی

  • نام و نام خانوادگی : کمال حاجی میرزایی
  • نام مستعار:کمال باوریز
  • محل تولد :باوریز (سنندج)
  • تاریخ تولد : 1337
  • تاریخ جانباختن :1362.05.22
  • محل و نحوه جانباختن: کل کوژ (دیواندره) . عملیات تصرف پایگاه رژیم

زندگی نامه رفیق کمال حاجی میرزایی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە کەماڵ حاجی میرزایی

هاوڕێ کەماڵ ساڵی ١٣٣٧ی هەتاوی لە گوندی “باوەرێز”ی قەراخ شاری سنە چاوی بە ژیان هەڵێنا خوێندنی سەرەتایی لە گوندەکەی خۆیان بە ئەنجام گەیاند و پاشان وێڕای بنەماڵەکەی ڕەوانەی شاری سنە بوون و لە گەڕەکی “فەیزئاوا”ی شاری سنە نیشتە جێ بوون هاوڕێ کەماڵ مرۆڤێکی ڕوخۆش سەمیمی بوو لە هەر شوێنێک بوایە زۆر زوو دەیتوانی لە گەڵ دەوروبەرەکەی پەیوەندی هاوڕێ‌یانەی نزیک دابمەزرێنێت و هەر ئەو تایبەتمەندیە دواجار لە ژیانی سیاسیشی دا گەلێک یارمەتی دەر بوو.
لە پاڵ خوێندن گەلێک جار بۆ ئەوەی پێداویستیەکان ژیان خۆی دابین بکات کرێکاری دەکرد.
دەورانی سەربازی ئەم ئازیزە هاوکات بوو لە گەڵ شۆڕشی خەڵکی ئێران لە ساڵی ٥٧ دا هاوڕێ کەماڵ کە خۆی خولیای خەبات بۆ ئازادی هەبوو ڕیزەکانی ئەرتەشی بە جێ هێشت و هاتە نێو دەریای خوروشاوی جەماوەر لە دژی ڕژیمی دیکتاتۆری پاشایەتی پاش ڕاپەڕین لە گەڵ یەکیەتی دیفاع لە ئازادی و ئینقلاب لە شاری سنە پەیوەندی گرت و درێژەی بە هەڵسووڕانی سیاسی دا .
لە جەریانی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی خەڵکی شاری سنە لە دژی دەسەڵات دارانی ئیسلامی بەشداریەکی بەرچاوی هەبوو کە دواجار بە دامەزراندنی بنکەی گەرەکەکانی شاری سنە بە دڵسۆزی و وشیاریەوە بەرپرسیارەتی یەکێک لە بنکەکانی گرتە ئەستۆ.
لە جەریانی تێک شکاندنی هێزێکی زۆر و زەبەندی ڕژیم لە نزیک گوندی “باوەرێز” بە دەست هێزی خەڵک و پێشمەرگە هاوڕێ کەماڵ بە لێهاتوویی و فیداکاریەکی کەم وێنەوە بەشداری کرد و گەلێک قارەمانی نواند و دوای ئەم شەڕە بەرپرسیارەتی دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی پێ سپێردرا.
دڵسۆزی و پەرەپێدان بە گیانی هاوڕی‌یەتی و پەیوەندی گەرم و گوڕ لە گەڵ زەحمەتکێشان لە تایبەتمەندیەکانی هاوڕێ کەماڵ بووکە هەر ئێستاش هاورێ‌یانی و خەڵکی زەحمەتکێشی ناوچەی دیواندرە کە ئەم ئازیزە لە گەڵیان پەیوەندی هەبوو لە بیریان ماوە.
بەردەوام تێدەکۆشا تا زانستی خۆی لە مارکسیسزم بباتە سەرێ و لە ڕێنوێنی و یارمەتی دانی هاوڕێ‌یانی بۆ بردنە سەرەوەی ڕادەی وشیاری سیاسیان تێ دەکۆشا.
بە هۆی لێهاتووی و لە خۆبردوویی لە پێناو بەرەو پێش بردنی کارو چالاکی شؤڕشگێڕانەی لە گوردانی کاوە بەرپرسیارەتی پەلی شەهیدانی “ئیبراهیم ئاوا”ی پێ سپێردرا.
ڕۆژی ٢٢ی گەلاوێژی ١٣٦٢ی هەتاوی لە جریان شەڕێكی بەربڵاوی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە گەڵ هێزێکی زۆر لە سەرکوتگەرانی کۆماری ئیسلامی کە لە “دەریەزان” و “کەڵ‌کووژ”ی نێوان سەقز و دیواندەرە رووی دا چەکدارەکانی ڕژیم زەبرێکی قورسیان لێ کەوتبووپاش ئەوەی کە مەیدانی شەڕەکەیان بە جێ هێشت کەوتنە ناو تۆپ باران کردنی ناوچەکە لە جەریانی ئەم تۆپ بارانە دا هاوڕێ کەماڵی حاجی میرزایی ناسراو بە کەماڵ باوەرێز پێشمەرگەی فیداکاری کۆمەڵە و یەکێک لە فەرماندە ئازاو خۆشەویستەکانی ناوچەکانی جنووبی کوردستان دەکەوێتە بەر پریشکی تۆپ و گیانی لە ڕێگای ئازادی و سوسیالیزم دا بەخت دەکات. یادی بۆ هەتا هەتایە لە دڵمان دا زیندووە.

گرامی باد یاد رفیق کمال حاجی میرزایی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *