قادر بهرامی

  • نام و نام خانوادگی : قادر بهرامی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :قه‌لاَریانه‌ (دیواندره)
  • تاریخ تولد : 1335
  • تاریخ جانباختن :1362.09.07
  • محل و نحوه جانباختن: هوشار (دیواندره) . درگیری با نیروهای رژیم

زندگی نامه رفیق قادر بهرامی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە قادری بەهرامی

زەحمەتکێشانی ناوچەکانی جنوبی کوردستان و یەکێک لە فەرماندە کارزان و فیداکارەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە
هاوڕێ قادری بەهرامی ساڵی ١٣٣٧ی هەتاوی لە گوندی “قەڵاریانە”ی ناوچەی دیواندەرە چاوی بە ژین هەڵێنا.
خوێندنی هەتا ئاستی دەبیرستان درێژە پێدا و لە دەورانی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە دژی دەسەڵاتی ڕژیمی پەهلەوی یەکێک لە چالاکەکانی مەیدانی خۆپیشاندانی ئەم دەورانە بوو کە لە گرتنی پاسگای ژاندارملی ڕژیم بە دەست جەماوەری خەڵک بەشداریەکی بەرچاوی هەبوو.
بە هاتنە سەر کاری ڕژیمی ئیسلامی و هێرشی هێزە نیزامیەکانی بۆ سەر خەڵکی کوردستان هاتە ڕیزی خۆڕاگری و ماف خوازی بەشمەینەتان و چەوساوەکانی ئەم ناوچەیە و چەکی پێشمەرگایەتی کۆمەڵەی لە شان کرد.
وریایی و دڵسۆزی بەرامبەر بە هاوڕێیانی و تێکەڵاو بوونی لە گەڵ زەحمەتکێشان گوێ گرتن لەدەریای دڵیان و هەوڵی سەمیمانەی هاوڕێ قادر بۆ ڕێنوێنی و هەنگاوی بە کردەوە بۆ کەم کردنەوەی گیرو گرفتەکانیان، سیمایەکی خۆشەویست و ئازیزی پێ بەخشی بوو کە هیوا بە دواڕۆژی سەرکەوتنی لە سەخت ترین هەل و مەرجەکان دا کە لە بەر چاو وون نەدەبوو
ئامادە بوون بۆ بەڕێوە بردنی هەموو مەئموریەتێکی تەشکیلاتی و لێهاتووی لە کارو باری نیزامی و بیرمەندی لە مەیدانی کاری نیزامی و ئاشنایەتی لە گەڵ ناوچەی هەڵسووڕانی بوو بەهۆی ئەوەی کە بەرپرسیارەتی نیزامی ناوچەی دیواندەرە بگرێتە ئەستۆ.
بەشداری و بەڕێوە بردنی عەمەلیاتی نیزامی هاوڕێیانی پێشمەرگە لە شاری دیواندەرە لە حاڵێک کە بە هەزاران چەکداری ڕژیم لە شارو دەوروبەری بۆ پاراستنی دەسەڵاتی ڕەشی ڕژیمی ئیسلامی دانرابوون هەتا داڕشتن و بەڕێوە بردنی دەیان عەمەلیاتی نیزامی دیکە لە گرتنی پایەگا و مەقەڕەکانی ڕژیمەوە هەتا چەندین خۆڕاگری و عەمەلیاتی نیزامی هاوڕێیانمان کە ئەم خۆشەویستە بە کارزانی و لێهاتوویەوە بەرپرسیارەتی بە ئەستۆ بوو گەلێک قارەمانیەتی و حەماسە و فیداکاری و سەرکەوتنی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە مەیدانەکانی خەبات و تێکۆشانی ئەم ئازیزەن.
هاوڕی قادر بەهرامی ساڵی ٦١بوو بە ئەندامی کومیتەی ناوچەی دیواندەرە.
ئاخرین بەرپرسیارەتی ئەم ئازیزە لە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە فەرماندهی گوردانی چیا بوو کە بە کارزانی و هەست بە بەرپرسیارەتیەوە بە ڕێوەی دەبرد.
ڕێکەوتی ٧ی سەرماوەزی ١٣٦٢ هێزێکی زۆر لە بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئیسلامی لە گوندی “کانی چەرموو” بە مەبەستی زەربە لێدان لە هاوڕێیانمان گەمارۆی ئەدەن هاوڕێیانی پێشمەرگە لە ژێر فەرماندەیی هاوڕێ قادر قارەمانانە بەرەنگاری دوژمن دەبنەوە و پاش ١٢ ساعەت خۆڕاگری و شەڕ شکست بە هێزەکانی ڕژیم دێنن بەڵام لەم شەڕەدا بەداخەوە فەرماندەی جەسوور و کارزانی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و سیمای ناسراوی زەحمەتکێشانی ناوچەکانی جنوبی کوردستان گیانی لە ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم فیدا دەکات.
بە گیانبەخت کردنی هاوڕێ قادری بەهرامی ڕیزەکانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە یەکێک لە هەڵسووڕاوترین و دڵسۆزترین کادرەکانی خۆی لە دەست دا.
زەحمەتکێشانێک کە ئەم خۆشەویستەیان تەنانەت بۆ جارێک بینیبێت لە بەر سەمیمیەت و دڵسۆزیەک کە هەر لە یەکەمین دیدار دا لێ بە دی دەکرا ئەویان بە ئەندامی بنەماڵەی خۆیان دەزانی و لە کانگای دڵیانەوە خۆشیان دەویست.
یادی بۆ هەتا هەتایە لە دڵمان دا زیندووە.

گرامی باد یاد رفیق قادر بهرامی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *