فیروز علاقه بندان

  • نام و نام خانوادگی : فیروز علاقه بندان
  • نام مستعار:صالح چاوکال
  • محل تولد :سنندج
  • تاریخ تولد : 1335
  • تاریخ جانباختن :1362.04.13
  • محل و نحوه جانباختن: حاجی علیکند (مهاباد) . مقابله با تهاجم رژیم

زندگی نامه رفیق فیروز علاقه بندان

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە فیروزی عەلاقە بەندان

هاوڕێ فیروزی عەلاقە بەندان کە لە ڕیزەکانی کۆمەڵە بە سەلاح چاو کاڵ دەناسرێتەوە ساڵی ١٣٣٥ی هەتاوی لە شاری سنە چاوی بە ژین هەڵێنا.
خوێندنی سەرەتائی هەتا کۆتایی قۆناغی دوا ناوەندی لە شارەکانی سنە و سەقز بە ئەنجام گەیاند و ساڵی ١٣٥٣ لە زانکۆی ڕازی وەرگیرا، لە دەورەی دانشگا دا لە گەڵ مارکسیسم و سەرەتاکانی سۆسیالیزمی زانستی ئاشنا بوو و لەم ڕێگەیەوە پێی نایە جەرگەی خەباتی سیاسیەوە،ڕێگەیەکی نوێ کە هاوڕێ فیروز هەڵیبژاردبوو دوای دوو ساڵ هانی دا کە زانکۆ بە جێبهێڵێت و وەکوو شۆڕشگێڕێکی پیشییی درێژە بە خەبات و تێکۆشانی خۆی بدات، لە پێناوی ئەو ڕێبازە دابوو کە ڕەوانەی شوێنە کرێکاری و گەڕەکە فەقیر نشینەکان بوو و هەموو ژیانی خۆی خستە خزمەت کاری ووشیاری دەرانە لە نێو کرێکاران و زەحمەتکێشان.
لەو مەیدانە لە کاری سیاسی دا بوو کە لە گەڵ هاوڕێیانی گیانبەخت کردوو هوشەنگی تەوحیدی، عەتای قورئانی و عومەری فەیزی ئاشنا بوو و هاوڕی لە گەڵ ئەوان فەعالیەتی خۆی پەرە پێ داو و پێێ نایە قۆناغی کاری ڕێکخرایەوە.
بە دەست پێکردنی خۆرۆشاوی گەلانی ئێران لە دژی ڕژیمی پەهلەوی لە ڕیزی پێشەوەی خۆپیشاندانەکانی ئەم دەورانەدا ئامادە بوو.
پاش هاتنە سەرکاری ڕژیمی ئیسلامی و بە هێرش کردنی ئەم ڕژیمە بۆ سەر خەڵکی کوردستان لە ساڵی ٥٨ و لە جەریانی خۆڕاگری شاری سنە بەرامبەر ئەم هێرشە بە لە خۆ بردووئی و فیداکارییەوە لە کاری تەدارۆکاتی ئەم حەماسە مێژووییە کە بە نەورۆزی خوێناوی تۆمار کراوە بەشداری کرد.
ڕێپێوانی خەڵکی شاری سنە بەرەو شاری مەریوان بۆ پشتیوانی کردن لە خەباتی خەڵکی مەریوان لە دژی حوزوری هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی ئیسلامی لەو شارە بەڕێ کەوتبوو مەیدانێکی دیکەی هەڵسووڕانی سیاسی ئەم ئازیزە بوو کە هەتا ئاخر تێدا بەشدار بوو.
هاوڕێ فیروز کە تێکۆشەرێکی مارکسیست بوو، بە باشی جێگا و شوێنی کار لە نێو کرێکاران و زەحمەتکێشانی ناسی بوو هەر بۆیە لە سەندیکای کرێکارانی شاری سنە حوزوری بەردەوامی هەبوو و لە ووشیار کردنەوەی هەر چی زیاتری کرێکاران و پێک هێنانی یەک ڕیزی لە نێو ئەوان بۆ گەییشتن بە مافە پێشێل کراوەکانیان تێدەکۆشا.
لەم دەوانەدا لە ژیانی خەبات کارانەی پەیوەندی بە سازمانی پەیکارەوە هەبوو و هەتا ساڵی ١٣٦١ کە بە ڕیزەکانی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو لە ناوچەکانی کامیاران و ژاوەرۆ و چەم شاری سنە بە شێوەی چەکدارانە لە بەرامبەر هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی ئیسلامی قارەمانیەتی نواند.
بە هاتنی بۆ نێو ڕیزەکانی کۆمەڵە لە ناوچەی مەهاباد سازمان درا، ووشیاری سیاسی و بە دەربەست بوون لە پێناو بەرەو پێش بردنی کارو چالاکی خەباتکارانە بوو بە هۆی ئەوەی کە زۆر زوو جێگای خۆی لە ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە دا وەکوو کادرێکی لێهاتوو بکاتەوە.
هاوڕێ فیروز لە مەیدانی ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ دووژمنان پێشمەرگەیەکی جەسوورو فیداکار بوو لە درێژەی هەڵسووڕانی دا بەرپرسیارەتی دەستەیەک لە هاوڕێیانی پێشمەرگەی پێ سپێردرا و لە دەیان عەمەڵیاتی سەرکەوتووانە بەشداری کردو بوو بە یەکێک لە فەرماندە وریا و کارزانەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە.
ڕۆژی ١٣ی پوشپەڕی ١٣٦٢ی هەتاوی لە جەریانی ڕووبەڕووبوونەوەی واحیدێک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە گەڵ هێزەکانی ڕژیمی ئیسلامی لە گوندی “سونجاخ”ی ناوچەی مەهاباد هاوڕی فیروزی عەلاقە بەندان پێشمەرگەی ووشیارو فیداکاری کۆمەڵە دەکەوێتە بەر گولڵەی دوژمن و گیانی لە ڕێگای ئازادی و سۆسیالیسم دا فیدا دەکات .
یادی ئازیزی بۆ هەتا هەتایە زیندووە.

گرامی باد یاد رفیق فیروز علاقه بندان
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *