حسین علیپور
- نام و نام خانوادگی : حسین علیپور
- نام مستعار:ندارد
- محل تولد :رهشهكانی (سردشت)
- تاریخ تولد : 1337
- تاریخ جانباختن :1362.10.17
- محل و نحوه جانباختن: شهر سردشت . عملیات تعرضی پیشمرگان
زندگی نامه رفیق حسین علیپور
ساڵی ١٣٣٧ی هەتاوی لە نێو بنەماڵەیەکی زەحمەکێشی گوندی”ڕەشەکان”سەر بە ناوچەی سەردەشت چاوی بە ژیان هەڵێنا.
ئەم خۆشەویستیە خوێندنی هەتا کۆتایی دوا ناوەندی بە ئەنجام گەیاند،هاوڕێ حوسەین هەر وەک زۆربەی هاوچارەنووسانی لە بەر هەژاری و دەست کورتی بنەماڵەکەیان ڕووی کردە کاری مەزرا و کرێکاری.لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران ساڵی ٥٧ لە دژی ڕژیمی پەهلەوی پێ ناییە مەیدانی خەبات و کاری سیاسیەوە.
بە هاتنە سەرکاری ڕژیمی ئیسلامی و دەرکەوتنی ناوەڕۆکی دژی ئینسانی ئەم ڕژیمە هاوڕێ حوسەین وازی لە تێكۆشان نیهێنا و بە پەیوەندی گرتن لە گەڵ یەکیەتی جووتیاران و پەیوەست بوون بە ڕیزی خەباتی ئەم ڕێکخراوەیە درێژەی بە کارو تێکۆشانی دا.
هەر لەم دەورانەوە لە گەڵ سیاسیەت و ڕیبازی شۆڕشگێڕانەی کۆمەڵە ئاشنا بوو کە خەباتی خۆی بۆ وەدی هاتنی ئاسۆی ڕزگاری بەخشی سۆسیالیزم دەست پێکرد.
خۆشەویستی و سیمای پڕ لە میهرەبانی هاوڕێ حوسەین کە زۆر جار بە دەنگی خۆش و دڵنشینی لە گەڵ هاوڕێیانی پێشمەرگە و زەحمەتکێشانی ناوچەی سەردەشت هەروەها هەستی ئینسان دۆستانەی بەرامبەر بەوان هەر ئێشتاش لە بیر خەڵکی ناوچەی سەردەشت نەچوونەتەوە.
سەمیمیەت و هاوڕێیەتی لە هەموو کاتو ساتەکانی ژیانی کرێکاران و زەحمەتکێشان بوو بە هۆی ئەوەی کە هەمووان لە ناخی دڵیانەوە خۆشیان بوێت.
کاتێک کە پێکهاتنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە ساڵی ٦٢ دا ڕاگەینرا ماندوو نەناسانە لە هەر کۆڕو کۆمەڵێک کە ئامادە دەبوو دەستی بە تەبلیغاتی سیاسەت و بەرنامەی حیزبی کۆمۆنیست دەکرد و لە ووشیار کردنەوەی هەر چی زیاتری کرێکاران و زەحمەتکێشان بۆ ڕێکخستنیان لە نێو تەشکیلات دا تێدەکۆشا.
بوونی جەسوورانەی لە مەیدانەکانی شەڕ لە گەڵ دوژمن و دڵسۆزی و ڕاستگۆیی برامبەر بە هاوڕێیانی بوو بە هۆی ئەوەی کە بەرپرسیارەتی دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی لە ئەستو گرت.
ڕۆژی ١٧ی بەفرانباری ١٣٦٢ لە جەریانی عەمەلیاتی نیزامی هاوڕێیانمان لە نێو شاری سەردەشت پاش شەڕێکی دڵیرانە و لە حاڵێکدا کە لە ژێر بارانی گوڵلە تەرمی هاوڕێ عەلی مورادی کە لەو شەڕەدا گیانی بەخت کردبوو لە مەیدانی شەڕ دووردەخستەوە دەکەوێتە بەر گوڵلەی دوژمن و گیانی لە ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم دا بەخت دەکات.
هەتا گەییشتن بە ئامانجە بەرزەکانی هاوڕێ حوسەین تێکۆشان بەردەوامە.
.