جلیل جواهری

  • نام و نام خانوادگی : جلیل جواهری
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :لنگرود
  • تاریخ تولد : 1336
  • تاریخ جانباختن :اسفند 1362
  • محل و نحوه جانباختن: زندان لنگرود _ تیرباران.

زندگی نامه رفیق جلیل جواهری

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە جەلیل جەواهێری

هاوڕێ جەلیل ساڵی ١٣٣٦ی هەتاوی لە بنەماڵيەیەکی زەحمەتکێش لە شاری لەنگەروود هەڵکەوتوو لە شومالی ئێران لە دایک بوو.
خوێندنی سەرەتایی و دەبیرستانی لە شاری لەنگەرود تەواو کرد و خوێندنی باڵاشی لە شاری ڕەشت لە ئاستی فەوقە دیپلۆم لە بواری بیناسازی دا درێژە پێدا.
سەرەتای ئاشنا بوونی لە گەڵ مەساءلی سیاسی دەگەڕێتەوە بۆ دەورانی ڕاپەڕینی جەماوەری خەڵکی ئێران لە ساڵی ٥٧ کە ئەم ئەزیزە بە ڕوانگەیەکی یەکسانی خوازانە و مارکسیستیەوە پێ نایە نێو جەرگەی خەباتو تێکۆشانەوە.
هاوڕێ جەلیل جەواهری یەکێک لە دامەزرێنەرانی گرووپی ” ئارمانی چینی کرێکار”لە شومالی ئێران بوو.
دوارتر و لە جەریانی کار و چالاکی سیاسی دا وێرای کۆمەڵێکی دیکە لە هاوڕێ‌یانی بە سازمان یەکیەتی خەباتگێڕانی کۆمۆنیستەوە پەیوەست بوون وە بەرپرسیاریەتی بەشی کرێکاری ئەو ڕێکخراوەیە لە شاری ڕەشت بە ئەستۆ گرت.
لە جەریانی چالاکیەکانیدا چەند جار لە لایەن دەزگاکانی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئیسلامیەوە دەستگیر کرا کە هەموو جارێک لە بەر وشیاری و بە دەستەوە نەدانی بەڵگەیک ئازاد کرا.
بەڵآم دوایین جار مەئمورینی ئەمنیەتی ڕژیم کە هەستیان بە هەڵسووڕانی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەم ئازیزە کردبوو و دەیانزانی کە بەردەوام لە نێو کرێکاران و زەحمەتکێشان دا مەشغوڵی چاندنی بیری ڕزگاری خوازانە و مارکسیستیە نەیانتوانی حوزوری بەرگە بگرن و سەرلەنوێ دەستگیر و ڕەوانەی زیندانیان کردەوە.
کۆڵنەدان و خۆڕاگری ئەم شوڕشگێڕە لە بەرامبەر ئەشکەنجە و ئازارەکانی نێو زیندان هەر ئێستاش لە سەر زاری خەڵکی شومالی ئێرانە.
لە مانگی ڕەشەممەی ١٣٦٢ ئینسان کوژانی کۆماری ئیسلامی تەنیا بە تاوانی هەوڵ و تێکۆشان بۆ بڵاو کردنەوەی بیری ڕزگاری خوازانە و حوزووری لە نێو کرێکاران و زەحمەتکێشان لە پێناو یەکریزی زیاتری ئەوان هاوڕێ جەلیلی جەواهێری شوڕشگێڕی کۆمۆنیست و فیداکاریان ئیعدام کرد و بەم شێوەیە لاپەڕەیەکی ڕەشی دیکەیان بە مێژووی پڕ لە جەنایەتیان بەرامبەر بە مرۆڤایەتی هەڵداوە.
یادی بۆ هەتاهەتایە زیندووە و ڕێبازی شۆڕشگێڕانەی پڕه لە ڕێبواری شێلگیر.

گرامی باد یاد رفیق جلیل جواهری
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *