بایزید حسین زاده

  • نام و نام خانوادگی : بایزید حسین زاده
  • نام مستعار:بایزید چکول
  • محل تولد :مهاباد
  • تاریخ تولد : 1340
  • تاریخ جانباختن :1362.11.17
  • محل و نحوه جانباختن: گلینان مهاباد . درگیری با نیروهای رژیم

زندگی نامه رفیق بایزید حسین زاده

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە بایەزیدی حوسەین زادە

هاوڕێ بایەزید ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی لە نێو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش و دەست کورتی شاری مەهاباد لە دایک بوو.
لە جەریانی خەباتی جەماوەری گەلانی ئێران لە دژی ڕژیمی پەهلەوی و پاشان بە هۆی جەمعیەتی ڕزگاری زەحمەتکێشان لە شاری مەهاباد پێ نایە ڕیگای تێكۆشان و شۆڕشەوە.
لە پائیزی ساڵی ١٣٥٩ لە بەشی نهێنی تەشکیلاتی کۆمەڵە لە شاری مەهاباد سازمان درا و بە هەموو توانایەوە بۆ بەڕێوە بردنی ئەرکەکانی کۆمەڵە و چاندنی بیری ڕزگاری بەخشی سۆسیالیستی تێدەکۆشا.
لە جەریانی خومپارە باران کردنی ١٥ ڕۆژەی شاری مەهاباد لە لایەن ڕژیمی ئیسلامیەوە لە بەشی ئیمدادو یارمەتی دانی خەڵک چالاکانە هەڵسووڕا.
ساڵی ١٣٦١ هاوڕێ بایەزید بە ڕیزی پێشمەرگەی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو ولەم مەیدانە دا کارو چالاکی شۆڕشگێڕانەی دەستی بە کار کرد.
لە ڕێزی هاوڕێیانی دا کەسێکی جەسوورو خاوەن هەڵسوکەوتێکی سەمیمانە بوو و هەر لە ڕۆژانی ئەوەڵی ئاشنا بوون لە گەڵ هاوسەنگەرانی جێگای خۆی لە دڵی ئەوان کردەوە.
لەم دەورانەدا برای ئازیزی وێڕای کۆمەڵێکی دیکە لە ئازادی خوازان لە زیندانی شاری مەهاباد بە دەستی ڕژیمی ئیسلامی ئیعدام کران هاوڕێ بایەزید بە بیستنی خەبەری گیان لە دەست دانی برای خۆشەویستی دەڵێت براکەی من یەکێک لەو هەزاران ئینسانی شەرافەتمەند و ئازادی خوازە بوو کە بۆ گەییشتن بە ژیانی باشتر بۆ هەموو ئینسانەکان ئامادەن گیانیان بەخت بکەن و منیش هەرلەو ڕێبازە دا چەکم هەڵگرتووە و هەتا ئاخرین هەناسەکانی ژیانم لەم پێناوەدا پێشمەرگەی کۆمەڵە دەبم .
هاوڕێ بایەزید لە کردەوەی خۆیشی دا ئەو بەڵێنەی بردە سەر.
ڕۆژی ١٧ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٦٢ شەڕێکی سەخت و نابەرابەر لە گوندی “گڵێنان”ی ناوچەی مەهاباد لە نێوان پێشمەرگەی کۆمەڵە و هێزەکانی رژیم ڕووی دا، لەم شەڕەدا هاوڕێ بایەزید گەلێک قارەمانیەتی لە خۆی نواند لە جەریانی ئەم شەڕەدا کە هاوڕی بایەزیدی حوسەین زادە پێشمەرگەی ووشیارو دلێری کۆمەڵە دەکەوێتە بەر پرێشکی گولڵەی خومپارەی دوژمن و گیانی لە ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم دا بەخت دەکات .
یادی بۆ هەمیشە لە دڵمان دا زیندووە.

گرامی باد یاد رفیق بایزید حسین زاده
.

.