برهان انصاری

  • نام و نام خانوادگی : برهان انصاری
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :گیجه (ارومیه)
  • تاریخ تولد : 1343
  • تاریخ جانباختن :1362.12.16
  • محل و نحوه جانباختن: در درگیری با نیروهای رژیم زخمی و بعد از چند روز جانباخت.

زندگی نامه رفیق برهان انصاری

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە بورهانی ئەنساری

هاوڕێ بورهانی ئەنساری ساڵی ١٣٤٣ی هەتاوی لە نێو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش لە گوندی ” گێچە”ی بەشی سۆما لە ناوچەی ورمێ چاوی بە ژین هەڵێنا.
بە دوای تەواو کردنی دەورەی خوێندنی سەرەتایی ڕەوانەی شاری ورمێ بوو و لە یەکێک لە گەڕەکە هەژارنشینانەی ئەم شارە نیشتەجێ بوو و درێژەی بە خوێندن دا.
لە جەریانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی گەلانی ئێران لە ساڵی ٥٧ دا یەکێک لە هەڵسووڕاوانی پێشڕەوی خەباتی خوێندکاران بوو، لە ساڵی ١٣٥٨ ی هەتاوی دا پەیوەندی بە کۆمەڵەوە گرت و بەرپرسیارەتی ناوەندی خوێندکارانی لە دواناوەندی”جامێع”ی شاری ورمێ گرتە ئەستۆ.
بە وەرگرتنی شەهادەی دیپلۆم گەڕایەوە گوندەکەی خۆیان و لەوێ دەستی بە چالاکی سیاسی کرد و پەیوەندیەکی بەربڵاوی لە گەڵ زەحمەتکێشانی ناوچەی “سۆما”و “برادۆست” پێک هێنا.
هەر لەو ساڵەدا بوو کە دەرەبەگەکانی ناوچەکە پەلاماریان بردبووە سەر ژمارەیەک جووتیاری هەژار و لە گوەندەکانیان دەریان کردبوون، هاوڕێ بورهان ڕێبەری خۆڕاگرلە بەرامبەر دەست درێژی بۆ سەر ئەوان بە ئەستۆ گرت و سەرکەوتووانە بە ئەنجامی گەیاند و پیلانی دەرەبەگەکانی پووچەڵ کردەوە.
بە چەکدار بوونی زەحمەتکێشان لە ناوچەی “سۆما” و “برادۆست” و کۆبوونەوەیان لە دەور سیاسەت و ئامانجەکانی کۆمەڵە هاوڕێ بورهان بوو بە چەقڵی چاوی دەرەبەگو ئاغاکان و لە پێناو پێشڕەوی خەبات و خۆڕاگری زەحمەتکێشان تێدەکۆشا.
دوای ماوەیەک لە سەر بڕیاری تەشکیلات هەڵسووڕانی خۆی گواستەوە بۆ ناوچەی شنۆ لەوێش هەر بەو جۆرەی چاوەڕوان دەکرا بە دڵسۆزیەوە ئەرکەکانی بەرەو پێش دەبرد چەند مانگ دواتر گەڕایەوە بۆ شومال و بوو بە ئەندامی کومیتەی “سۆما” و”برادۆست” و بۆ چاندنی بیری یەکسانی خوازی و ڕێکخستنی زەحمەتکێشانی ئەو ناوچەیە تێدەکۆشا.
پاش کۆنگرەی ٣ی کۆمەڵە و پەسەند کردنی بەرنامەی حیزبی کۆمۆنیست بە شورو شەوق و ووشیاریەکی زیاترەوە هەنگاوی بەرەو پێش هەڵ گرت و مورەوەجێکی لێهاتووی ئەو بەرنامەیە لە ناو زەحمەتکێشانی ناوچەکە بوو.
زستانی ساڵی ٦١ی هەتاوی بوو بە فەرماندەی پەل و لە ڕاهێنانی هاوڕێیانی تازە پێشمەرگەدا و لە مەیدانی خۆڕاگری پێشمەرگانەدا بە جیدیەتەوە ماندویی نەناسانە کاری دەکرد.
ڕێکەوتی ١٣ی ڕەشەمەی ١٣٦٢ی هەتاوی لە جەریانێکی شەڕێکی حەماسی هاوڕێیانمان کە لە گەڵ ژمارەیەکی زۆر لە بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئیسلامی ڕووی دا ئەم ئازیزەمان بە تووندی بریندار دەبێت و وێڕای هەوڵی هاوڕێیانی بەشی پزیشکی پاش شەش ڕۆژ لە ڕیکەوتی ١٩ی ڕەشەممەی ساڵی ٦٢ هاوڕێ بورهانی ئەنساری یەکێک لە فەرماندە خۆشەویستەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە و ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران گیانی لە ڕێگای ئازادی و بەختەوەری بۆ ئینسان فیدا دەکات.
بە درێژە پێدان بە ڕێگای تێکۆشانی ڕێز لە یادی ئازیزی دەگرین.

گرامی باد یاد رفیق برهان انصاری
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *