ارسلان هناره

  • نام و نام خانوادگی : ارسلان هناره
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :اسکندرآباد
  • تاریخ تولد : 1346
  • تاریخ جانباختن :1362.12.29
  • محل و نحوه جانباختن: روستای مه‌سووره‌ . درگیری با نیروهای رژیم

زندگی نامه رفیق ارسلان هناره

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە ئەرسەلانی هەنارە

هاوڕێ ئەرسەلان ساڵی ١٣٤٦ی هەتاوی لە گوندی “ئیسکەندەر ئاباد”ی ناوچەی “برادۆست” چاوی بە ژین هەڵێنا.
دەورانی خوێندنی سەرەتایی لە گوندەکەی خۆیان تەواو کرد و پاشان بۆ یارمەتی دان بە باری گوزەرانی بنەماڵەکەیان لە کاری مەزرا و کشاوەرزی دەستی دایە کار کردن، هەل و مەرجێکی زاڵمانە کە زەحمەتکێشانی لادێ بە هۆی موناسباتی دەرەبەگایەتیەوە گیرۆدەی بوون ڕەنگدانەوەی بریتی بوو لە ژیانی تاڵ و پڕ لە مەینەتی بۆ زەحمەتکێشان کە ئەم بابەتە گەلێک پرسیاری لای هاوڕێ ئەرسەلان پێکهێنابوو کە لە دەورانی پاش ڕاپەڕینی ساڵی ٥٧ بە ئاشکرا بوونی هەڵسووڕانی کۆمەڵە سەرچاوەی دەست ڕاگەییشتن بە کۆمەڵگایەکی ئازاد و یەکسانی لە ڕێبازی مارکسیسزم دا ببینین.
سەرەنج دانی ورد بە ژیانی خۆی و سەرجەم زەحمەتکێشان و دەست ڕاگەییشتن بە هەل و مەرجێکی شیاوی ئینسان ئەو تایبەتمەندیەی بیرکردنەوەی هاوڕێ ئەرسەلان بوو کە بنەمای پەیوەندی گرتن و نزیک بوونەوە بە تەشکیلاتی سۆسیالیستی لای ئەم ئازیزە پێک هێنا بوو کەلە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٦٢ بە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو.
جەسارەت و لە خۆ بردویی لە مەیدانی خەباتی پێشمەرگانەدا و بەڕێوە بردنی دیسیپلینی تەشکیلاتی تایبەتمەندیەکی بەرچاوی هاوڕێ ئەرسەلان بوو کە هەر لە ڕۆژانی سەرەتا وە ناو ڕیزەکانی پێشمەرگە لە خۆی نیشان دا.
ئەگەر چی ماوەی ژیانی شۆڕشگێڕانەی لە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە دا زۆر نەبووبەڵام سەمیمەت و خۆشەویستی بەرامبەر بە هاوڕێیانی بە یادگار ماوەتەوە.
ڕێکەوتی ٢٩ی ڕەشەممەی ١٣٦٢ی هەتاوی لە جەریانی کەمین دانانی هاوڕێیانمان بۆ هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی ئیسلامی لە گوندی “مەسوورە”ی ناوچەی “برادۆست” پاش شەڕێکی قارەمانانە هاوڕێ ئەسەلانی هەنارە پێشمەرگەی شۆڕشگێڕی کۆمەڵە دەکەوێتە بەر گولەی دوژمن و گیانی لە ڕێگای ئازادی و بەختەوەری بۆ مرۆڤایەتی فیدا دەکات.
یادی بۆ هەتا هەتایە زیندووە و ڕێبازی شۆڕشگێڕانەی پڕە لە ڕێبواری شێلگیرە.

گرامی باد یاد رفیق ارسلان هناره
.

.