ارسلان خرده‌بینان

  • نام و نام خانوادگی : ارسلان خرده‌بینان
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :سنندج
  • تاریخ تولد : 1342
  • تاریخ جانباختن :1362.03.05
  • محل و نحوه جانباختن: قمچیان (مریوان) . عملیات تصرف پایگاه رژیم

زندگی نامه رفیق ارسلان خرده‌بینان

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە ئەرسەلانی خوردەبینان

هاوڕێ ئەرسەلان ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە نێو بنەماڵيیەکی زەحەمتکێشی شاری سنە چاوی بە ژین هەڵێنا .
لە دەورانی منداڵی ئەم خۆشەویستە دا بنەماڵەکەیان بەرەو شاری مەریوان ڕۆیشتن و ژیانیان لەوێ بە سەر برد.
ئەرسەلان خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی لە شاری مەریوان درێژە پێدا و هاوینان کرێکاری دەکرد و یارمەتی بنەماڵەکەیانی دەکرد.
دەریای خرۆشاوی جەماوەری گەلانی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی دا بە هەزاران لاوی دڵسۆز و ئازادی خوازی هێنایە مەیدانی تێکۆشان و خەباتی کۆمەڵایەتی و سیاسیەوە، هاوڕێ ئەرسەلان یەکێک لەو لاوە وشیارانە بوو کە خۆی لە بەرامبەر کۆمەڵگادا بە بەرپرس دەزانی.
پاش ڕاپەڕێن و لە جەو و فەزای سیاسی شاری مەریوان دا کە لێوالێوی پشتیوانی لە کۆمەڵە بوو بە ڕێزەکانی ئەم تەشکیلاتەوە پەیوەست بوو،هاوڕێ ئەرسەڵان لە جەریانی کۆچی مێژویی خەڵکی مەریوان کە لە دژی حوزوری پاسداران وەڕێ کەوت و دەورێکی بەرچاوی هەبوو.
بە هێرشی کردنی ڕژیم بۆ سەر کوردستان لە سەنگەری خۆڕاگری خەڵک چالاکانە بەشداری کرد و پاش گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەی بۆ نێو شارەکان لە یەکێک لە بنکەکانی شاری مەریوان بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرک و ژیانی ڕۆژانەی خەڵک دەستی بە هەڵسووڕان کرد.
کاتی هێرش دوبارەی ڕژیم بۆ سەر شاری مەریوان لە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە دا ماندوونەناسانە لە بەرامبەر هێرشی ڕژیمەوە ڕاوەستا.
لە ڕیزی هاوڕێیانی پێشمەرگەدا سەرەڕای بەڕێوە بردنی دڵسۆزانەی ئەرک و کارە پێ سپێردراوەکانی بەردەوام لە هەوڵی بردنە سەرەوەی ئاستی وشیاری سیاسی خۆی و هاوڕێیانی دا بوو کە لە هەر دەرفەتێک بۆ تەبلیغی سیاسەت و ئامانجەکانی کۆمەڵە لە ناو خەڵکی زەحمەتکێش دا کەڵکی وەرگرت.
لە بەر هەست بە مەسئولیەت کردن و جیدیەتی بەڕێوە بردنی ئەرکەکانی دا بەرپرسیارەتی نیزامی دەستەیەک لە هاوڕێیانی پێشمەرگەی پێ سپێردرا.
شەوی ٥ی جۆزەردانی ١٣٦٢ لە گەڵ تیمی پێشڕەوی بۆ سەر سەنگەرەکانی دوژمن لە گوندی “قەمچیان”ی مەریوان لە کاتێک دا فەرماندەیی دەستەی پێشڕەوی وە ئەستۆ بوو و لە کاتێک دا کە سەنگەرەکانیان بە دوژمن چۆڵ دەکرد هاوڕێ ئەرسەلانی خوردەبینان پێشـمەرگەی وشیارو فیداکاری کۆمەڵە کەوتە بەر گوڵلەی دوژمن و گیانی لە ڕێگای ئازادی خەڵکی کوردستان و بەرابەری و ژیانی ئاسودە بۆ هەمووان دا بەخت کرد. بژی یادی ئازیزو هەمیشە زیندووی.

گرامی باد یاد رفیق ارسلان خرده‌بینان
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *