محمد علی خالدی

  • نام و نام خانوادگی : محمد علی خالدی
  • نام مستعار:عباس کرماشان
  • محل تولد :ساتیار (پاوه)
  • تاریخ تولد : 1338
  • تاریخ جانباختن :1361.04.05
  • محل و نحوه جانباختن: گیزل مل (سنندج) . در حین ماموریت تشکیلاتی در حادثه اتومبیل جان باخت

زندگی نامه رفیق محمد علی خالدی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە موحەممەد عەلی خالدی

هاوڕێ موحەممەد عەلی خالدی کە لە ڕێزەکانی کۆمەڵە بە عەباس کرماشانی دەناسرێتەوە ساڵی ١٣٣٨ ی هەتاوی لە گوندی “ساتیاری”سەر بە ناوچەی پاوە لە دایک بووە.
لە بەر ژیانی هەژاری و دەست کوورتی بنەماڵەکەی نەیتوانی بڕواتە خوێندنگا و مافی باسەواد بوونی لە زەوت کەرا.
دەریای خۆرۆشاوی جەماوەری گەلانی ئێران کە لە ساڵی ٥٧ دا بۆ گەییشتن با ئازادی و ژیانێکی شیاوی ئینسان وەڕێ کەوتبوو کاریگەری لە سەر ئەم ئازیزە دانا و بەم شێوەیە تێکەڵاو بە خەباتو تێکۆشانی سیاسی بوو .
پاش ڕووخانی ڕژیم لە شاری کرماشان پەیوەندی بە” جەمعیەتی دیفاع لە خەڵکی کوردەوە” گرت و خەباتی سیاسی خۆی درێژە پێدا.
ساڵی ٥٨ و دوابەدوای هێرشی نیزامی ڕژیمی تازە بە دەسەلات گەییشتووی ئیسلامی بۆ سەر کوردستان و لە درێژەی خەبات و ڕاوەستانی خەڵکی کوردستان لە بەرامبەر ئەم هێرش و سرکوتگەریەوە لە گەڵ کۆمەڵە ئاشنا بوو.
ئاشنایەتی و پەیوەندی سیاسی و تەشکیلاتی لە گەڵ کۆمەڵە هەتا دەهات ئاستی تێگەییشتن و ڕوانینی ئەم ئازیزەی بۆ سەر کۆمەڵگا و ڕووداوەکانی ڕوونتر دەکردەوە و بە باشی بەرژەوەندیەکانی کرێکارانو زەحمەتکێشانی لە فریوی کارو ئامانجە دژە ئینسانیەکانی دام و دەزگای بورژوازی جیا دەکردەوە.
لە شاری کرماشان و لە شوێنی کارو ژیانی خەلکی زەحمەتکێش و چەوساوە دا دەستی بە هەڵسووڕان و کاری سیاسی کرد و بە هۆی سەمیمیەت و دڵسۆزیەک کە بەرامبەر بەو خەڵکە هەیبوو بە باشترین شێوە و بە زمانێکی پاراوو سادە بۆ ئاگاهی زیاتر و ڕێکخستنیان بۆ گەییشتن بە مافە ڕەواکانیان هەوڵی ئەدا و لە کاتی خۆی و بە شێوەی نهێنی نووسراوە و نەشریاتی کۆمەڵەی لە ناویان دا بڵاو دەکردەوە.
گەڕەکەکانی نەوت جوانشێر و سیلو لەو شوێنانە بوون کە تێکەڵاوییەکی گەرم وهاوڕێیانەی لە گەڵ خەڵکەکەی دا هەبوو.
ئەزموون و کاری ماندوئی نەناسانە بوو بە هۆی ئەوەی کە بەرپرسیارەتی تەشکیلات لە شاری کامیاران وە ئەستۆ بگرێت و هاوکات بەرپرسی تەدارۆکاتی شاری کرماشان بێت.
هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیم دەیانزانی کە ئەم هاوڕێیە پەیوەندی قوڵ و بەربڵاوی لە گەڵ کرێکاران و زەحمەتکێشان هەیە بۆیە پاش چاوەدێرییەکی ورد توانیان شناسایی بکەن.
بۆ دەستگیر کردنی هێرشیان بردە سەر ماڵەکەیان کە هاوڕێ موحەممەد توانی پاش دەربازبوون خۆی بگەینیتە ناوچەی ئازاد لە کوردستان.
بۆ هاتنی بۆ ئەم ناوچەیە دەست بە جێ کاری تەشکیلاتی وە ئەستۆ گرت و چەندین کار و مەئموریەتی سەرکەوتووانەی بە جێ هێنا.
ڕێکەوتی ٥ی جۆزەردانی ١٣٦١ی هەتاوی هاوڕێ موحەممەد عەلی خالدی ناسراو بە عەباس کرماشانی هەڵسووڕاوی بە ئەزموون و فیداکاری کۆمەڵە لە بە شی نهێنی کاتی بەڕێوە بردنی مەئموریەتێکی تەشکیلاتی لە ناوچەی “ساڕاڵی”سنە بە هۆی ڕووداوی ئۆتۆمۆبیل گیانی لە دەست دا و بە ڕیزی گیان بەخت کردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم پەیوەست بوو ناوی و یادی بەڕز و ریگەی بەردەوام.

گرامی باد یاد رفیق محمد علی خالدی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *