محمد صالح معاذی

  • نام و نام خانوادگی : محمد صالح معاذی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :سنندج
  • تاریخ تولد : 1318
  • تاریخ جانباختن :1361.03.05
  • محل و نحوه جانباختن: زندان بانه . تیرباران

زندگی نامه رفیق محمد صالح معاذی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە موحەممەد ساڵەحی مەعازی

هاوڕێ موحەممەد ساڵەحی مەعازی لە نێو بنەماڵەیەکی زەحەمتکێش و دەست کورتی شاری سنە چاوی بە ژین هەلێنا،هەر لەو شار چووە مەدرەسە ڕۆژانی تەعتیڵی لە دوکانی واکسی باوکی دا کاری دەکرد و هەوڵی ئەدا تا پێویستیەکانی دەرس خویندنی لە ڕیاگی کاری خۆیەوە دابین بکات و هەر وەها یارمەتیدەری بەڕێوەچوونی بنەماڵەکەشیان بێت.
بەم جۆرە دەورانی دەبیرستانی تەواو کرد و لە یەکێک لە گوندەکانی دەوروبەری شاری سنە بوو بە موعەلیم و دوای ماوەیەک کاری موعەلیمی چووە شاری بانە و لەوێ بوو بە بەرپرسی بانکی میللی ئەو شارە لەم جێگا و شوێنە تازەیەش دا پەیوەندی سیمیمانەی خۆی لە گەڵ خەڵکی زەحمەتکێش بەردەوام ڕاگرت و ئەو پەیوەندیانەی کرد بە هەوێنی هەڵسووڕانی دوژواری.
ڕاپەڕینی جەماوەری گەلانی ئێران لە ساڵی ٥٧ی هەتاوی دا هاوڕێ ساڵەح بەرەو لای خەباتی سیاسی و ئامانجەکانی کۆمەڵە ڕاکێشا و پاش هاتنە سەرکاری ڕژیمی ئیسلامی و هێرشێ بۆ سەر کوردستان لە جەریانی خۆڕاگری و ڕاوەستاوەیی جەماوەری خەڵک بەرامبەر بە هیرشی ڕژیم تێکۆشەرێکی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان لە هەموو بوارێک و مەیدانەکانی خەبات و موقاوەمەت دا بوو.
ماوەیەک دوای ئەوەی هێزەکانی ڕژیم دەستیان بە سەر شاری بانە داگرت هاوڕێ ساڵەح شناسایی ودەستەبەسەر کرا ئەشکەنجەگەران بە خێرایی ئەویان ڕەوانەی ئەشکەنجەگای ڕژیم لە شاری سنە کرد.
هەر لە یەکەمین ڕۆژەکانی گواستنەوەی بۆ شاری سنە خرایە ژێر توندترین ئەشکەنجە و ئازاری جیسمی و ڕۆحی وەڵامی هاوڕێ موحەممەد خۆڕاگری و شەڕی ئیرادە بوو لە گەڵ ئەشکەنجەگەرانی ڕژیمی ئیسلامی.
ئینسان کوژانی ڕژیم پاش ١٥ مانگ ئازاردان هاوڕێ موحەممەدساڵەحی مەعازی سیمای خۆشەویست و سەمیمی و فیداکاری خەڵکی زەحمەتکێش و هەڵسووڕاوی شۆڕشگێڕی کۆمەڵەیان لە ڕۆژی ٥ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی دا ئیعدام کرد و لاپەڕەیەکی ڕەشی دیکەیان بە مێژووی پڕ لە جینایەتی خۆیان ئیزافە کرد.
یادی ئازیزی و ڕێگای تا نەمانی هەر جۆرە ستەم و چەوسانەوەیەک بەردەوام بێت.

گرامی باد یاد رفیق محمد صالح معاذی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *