محمد حسین زاده

  • نام و نام خانوادگی : محمد حسین زاده
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :بانه
  • تاریخ تولد : 1340
  • تاریخ جانباختن :1361
  • محل و نحوه جانباختن: زندان مهاباد . اعدام

زندگی نامه رفیق محمد حسین زاده

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە موحەممەدی حەسەن زادە

هاوڕێ موحەممەد کە لە ڕیزەکانی کۆمەڵە بە موحەممەد “نەوەکۆنی” ناسراوە ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی لە گوندی”نەوەکۆن”ی سەر بە شاری بانە چاوی بە ژین هەڵێنا.
لە بەر باری گوزەرانی بنەماڵەکەیان نەیتوانی لە دەورانی سەرەتایی بەولاوە درێژە بە خوێندن بدات بۆیە لە ڕووی ناچاریەوە وەک زۆربەی منداڵانی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش دەستی دایە کار کردن.
لە جەریانی ئاخێزی گەلانی ئێران بۆ گەییشتن بە ئازادی و عەداڵەتی کۆمەڵایەتی، هاوڕێ موحەممەد هاتە ناو ڕیزی ئەم خەباتەوە و لە گەڵ شۆڕشگێڕانی شاری بانە ئاشنا بوو،ئەو پەیوەندیە ڕێگەی خەبات و تێکۆشانی ئەوی بە ڕێبازی سۆسیالیستی کردەوە،هەر لەم دەورانەدا پەیوەندی بە جەمعیەتی “ڕێگای ڕزگاری و زەحمەتکێشان و دیفاع لە مافی گەلی کورد لە شاری بانە که لە سەر ئەرکی کۆمەڵە پێکهاتبوو گرت و بووبە هەڵسووڕاوێکی ماندوونەناسی ئەم ناوەندە، کاری تەبلیغی و ووشیاری دەرانە لە ناو زەحمەتکێشانی شاری بانە و ڕێکخستن و ئامادە کردنیان بۆ موقاوەمەتێک کە لە ڕێ دابوو ئەو ئەرکە بوو کە کاک موحەممەدی ئازیزی بە وریایی و بە دڵسۆزیەوە بەڕێوەی دەبرد.
هاوڕێ موحەممەدی حەسەن زادە لە زستانی ساڵی ١٣٥٨دا هاتە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەوهێز و توانای خۆی لە تێکۆشان دا گواستەوە بۆ ئەم مەیدانە.
لە ژیان و خەباتی پێشمەرگایەتی دا هاوڕێ موحەممەد نموونەیەکی درەوشاوە لە شەهامەت و کارزانی بوو لە ناو خەڵکی ناوچەی بانە دا وەکوو سیمایەکی خۆشەویست و دۆست و جێگای باوەڕیان ناسراو بوو.
ڕۆژی ٢ی بەرفرانباری ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی لە جەریانی بەڕێوە بەردنی مەئموریەتێکی نیزامی لە نزیکی شاری بانە لە کاتی نزیک بوونەوە لە سەنگەرەکانی دوژمن هاوڕێ موحەممەدی حەسەن زادە پێشمەرگەی فیداکاری کۆمەڵە دەکەوێتە بەر پریشکی نارنجۆکی دوژمن و گیانی لە ڕێگای ئازادی و بەختەوەری بۆ ئینسان دا فیدا دەکات.
یادی ئازیزی بۆ هەمیشە لە دڵمان دا زیندووە و ڕێگای بەردەوامە.

گرامی باد یاد رفیق محمد حسین زاده
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *