محمد حسن زاده

  • نام و نام خانوادگی : محمد حسن زاده
  • نام مستعار:محمد نەوەكۆن
  • محل تولد :نەوەكۆن (بانه)
  • تاریخ تولد : 1340
  • تاریخ جانباختن :1361.10.02
  • محل و نحوه جانباختن: رشه قلات (بانه) . درگیری با نیروهای رژیم


زندگی نامه رفیق مبارز محمد حسن زاده



موحەممەد حەسەن زادە

بەرزو بەڕێز بێت یادی ئازیزو هەمیشە زیندووی هاوڕێ موحەممەد حەسەن زادە، پێشمەرگەی ووشیارو فیداکاری کۆمەڵە
هاوڕێ موحەممەد کە لە ڕیزەکانی کۆمەڵە بە موحەممەد “نەوەکۆنی” ناسراوە ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی لە گوندی”نەوەکۆن”ی سەر بە شاری بانە چاوی بە ژین هەڵێنا.
لە بەر باری گوزەرانی بنەماڵەکەیان نەیتوانی لە دەورانی سەرەتایی بەولاوە درێژە بە خوێندن بدات، بۆیە لە ڕووی ناچاریەوە وەک زۆربەی منداڵانی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش دەستی دایە کار کردن.
لە جەریانی ئاخێزی جەماوری خەڵکی ئێران بۆ گەییشتن بە ئازادی و عەداڵەتی کۆمەڵایەتی، هاوڕێ موحەممەد هاتە ناو ڕیزی ئەم خەباتەوە و لە گەڵ شۆڕشگێڕانی شاری بانە ئاشنا بوو.ئەو پەیوەندیە ڕێگەی خەبات و تێکۆشانی ئەوی بە ڕێبازی سوسیالیستی کردەوە.هەر لەم دەورانەدا پەیوەندی بە جەمعیەتی “ڕێگای ڕزگاری و زەحمەتکێشان و دیفاع لە مافی گەلی کرد لە شاری بانە که لە سەر ئەرکی کۆمەڵە پێکهاتبوو گرت و بووبە هەڵسووڕاوێکی ماندوویی نەناسی ئەم ناوەندە. کاری تەبلیغی و ووشیاری دەرانە لە ناو زەحمەتکێشانی شاری بانە و ڕێکخستن و ئامادە کردنیان بۆ موقاوەمەتێک کە لە ڕێ دابوو، ئەو ئەرکە بوو کە کاک موحەممەدی ئازیز بە وریایی و بە دڵسۆزیەوە بەڕێوەی دەبرد.
هاوڕێ موحەممەدی حەسەن زادە لە زستانی ساڵی ١٣٥٨دا هاتە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەوە هێز و توانای خۆی لە تێکۆشآن دا گواستەوە بۆ ئەم مەیدانە.
لە ژیان و خەباتی پێشمەرگایەتی دا هاوڕێ موحەممەد نموونەیەکی درەوشاوە لە شەهامەت و کارزانی بوو. لە ناو خەڵکی ناوچەی بانە دا وەکوو سیمایەکی خۆشەویست و دۆست و جێگای باوەڕیان ناسراو بوو.
ڕۆژی ٢ی بەرفرانباری ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی، لە جەریانی بەڕێوە بەردنی مەئموریەتێکی نیزامی لە نزیکی شاری بانە، لە کاتی نزیک بوونەوە لە سەنگەرەکانی دوژمن، هاوڕێ موحەممەدی حەسەن زادە پێشمەرگەی فیداکاری کۆمەڵە دەکەوێتە بەر پریشکی نارنجۆکی دوژمن و گیانی لە ڕێگای ئازادی و بەختەوەری بۆ ئینسان دا فیدا دەکات.
یادی ئازیزی بۆ هەمیشە لە دڵمان دا زیندووە و ڕێگای بەردەوامە.

گرامی باد یاد رفیق محمد حسن زاده
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *