شکرالله کلاه قوچی
- نام و نام خانوادگی : شکرالله کلاه قوچی
- نام مستعار:شوکی
- محل تولد :سندج
- تاریخ تولد : 1334
- تاریخ جانباختن :1359.08.22
- محل و نحوه جانباختن: افراسیاب (دیواندره) . درگیری با نیروهای نظامی رژیم جمهوری اسلامی
زندگی نامه رفیق شکرالله کلاه قوچی
هاوڕێ شوکروڵڵا لە شاری سنە و لە بنەماڵيیەکی شۆڕشگێڕدا لە دایک بوو تا ساڵی ١٣٥٤ لە ڕشتەی بەرق درێژەی بە خوێندن دا و پاشان چووە سەربازی ئەو دەورەیە لە ژیانی وەکوو گرینگترین دەورەی ژیانی سیاسی ئەم هاوڕێیەمان دێتە ژمار لە نێو سەربازەکاندا دەستی دایە خەباتو تەبلیغات لە دژی سیاسەتەکانی ڕژیمی شا و تێدەکۆشا ئەوان بەرەو مەیدانی خەباتی سیاسی هان بدات دیارە لەم دەورەیەشدا سەرکەوتنی بەرچاوی بە دەست هێنا، هاوکات لە گەڵ دەست پێکردنی خەباتی گەلانی ئێران ڕۆژەکانی پێش راپەرین لە ژاندارمری هاتە دەر و چووە ڕیزی خەباتکارانی شاری سنە ،لە جەریانی نەورۆزی خوێناوی شاری سنەدا لە گەڵ “جەمعیەتی دیفاع لە ئازادی و ئینقلاب ” کاری کرد و یەکیک لە هەڵسووڕاوانی بنکەی گەڕەکی ئاغازەمان بوو، دوای ئەوە تەواو مەیدانەکانی خەباتی خەڵکی سنە و مەریوان دا هەڵسووڕانی درێژە پێدا، لە دەورەی یەکەمی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەدا و دوای هاتنەوەی پێشمەرگەکان بۆ ناو شار لە پێک هێنانی دەستەی دامەزرینەری شوورای گەرەکەکانی شاردا ڕۆڵی بەرچاوی گێرا،لە جەریانی موقاوەمەتی قارەمانەنەی خەڵکی شاری سنە لە دەورەی دووهەمی بزووتنەوی شۆڕشگێڕانە دا وەک یەکێک لە ئەندامانی هەڵسووڕاوی کومیتەی نیزامی و ئیمدادی بنکەی گەڕەکی ئاغازەمان هەڵسووڕاوانە لەو موقاوەمەتە بێ وێنەیەدا بەشداری کرد، دوای چوونە دەرەوەی پێشمەرگە له شار کا شوکروڵڵا هاتە ڕێزی پێشمەرگایەتی کۆمەڵە و لە پەلی شەهید سەعید درێژەی بە خەباتی خۆی دا ،هاوڕێ شوکروڵڵا تا گیان بەختکردنی دڵسۆزانە لەو ڕیزەدا هەڵسووڕا و چالاکی نواند. بە داخەەوە ئەم هاوڕێیەمان ڕۆژی ٢٢ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٥٩ لە شەڕێ قارەمانانەی مەحمەوە گیانی لە پێناو ئامانجی بەرزی دا بەختکرد.
یادی هاوڕێ شوکروڵڵای کولاه قوچی بە درێژە دانی ڕێگای ڕێز لێ دەگرین .
.