عبدالله قادری

  • نام و نام خانوادگی : عبدالله قادری
  • نام مستعار:عبه آفتی
  • محل تولد :یمینان
  • تاریخ تولد : 1332
  • تاریخ جانباختن :1359.12.27
  • محل و نحوه جانباختن: عصر آباد (کامیاران) . انفجار مین در مقر

زندگی نامه رفیق عبدالله قادری

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە عەبدۆڵڵا قادری

هاوڕێ عەبدۆڵڵا کرێکاری ووشیار و خەبات کار لە ساڵی ١٣٣٢ لە گوندی “یەمێنان” لە بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش دا چاوی بەژین هەڵێنا و دوای ماوەیەکی کورت باوکیشی لە دەست دا.لە کاتێکەوە کە توانای کار کردنی پەیدا کرد سەڕەڕای ئەوەی کە تەمەنی کەم بوو ڕێگای شارە جۆراوجۆرەکانی گردە بەر و دەستی دایە کرێکاری و هاوکات توانی خوێندن و نووسین فێر بێت.لە خەبات لە دژی ڕژیمی شا دا بە تایبەت لە پێش ڕووخانی ئەو ڕژیمە و لە جەریانی ڕاپەڕین دا چالاکانە بەشداری کرد،دوای هاتنە سەر کاری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەباتی خۆی لە دژی کۆنەپەرەستی درێژە پێدا،ووشیاری چینایەتی و سیاسی هاوڕی عەبدۆڵڵا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەچووە سەرێ، لە دەورەی یەکەمی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەدا یەکێک لە لاوانی خەبات کاری یەمێنان بوو کە لە یەکگرتوو کردنی ئاواییەکانی ئەو ناوچەیە بۆ خۆپیشاندان و ڕێپێوان لە شاری سنە دەوری بەرچاوی گێڕا،کاتی گرتنەوەی شارەکان و هاتنەوەی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە بۆ کامیاران بە ڕێزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو.
کاک عەبدۆڵڵا دوای دەورەی ئامووزشی سیاسی و نیزامی کۆمەڵە مەسئولیەتی نیزامی دەستەیەک لە هاوڕێیانی پێشمەرگەی لە کامیاران لە ئەستۆ گرت.ووشایری و لێهاتووی ئەم هاوڕێیەمان بووە هۆی ئەوەی کە دوای ماوەیەکی کورت بێتە مەسئولی نیزامی پەل و دواتریش بوو بە بەرپرسی نیزامی لەقی شەهید شوان لە کامیاران، لەو تاریخە بەولاوە کاک عەبدۆڵڵای قادری ئیتر تەنیا کرێکارێکی سادە نەبوو بەڵکوو خەبات کارێکی پەیگیر و پێشمەرگەیەکی شۆڕشگێڕ کە بە بیستنی ناوی ئەو گیانی بە کرێگیراوانی دەخستە لەرزە، بوونی لە مەیدانەکانی شەڕدا مایەی دڵگەرمی بوو بۆ جەماوەری خەڵک و هاوڕێیانی پێشمەرگە ڕۆژی ٢٧ی مانگی ڕەشەممە ساڵی ١٣٥٩ لە ڕووداوی تەقینەوە لە یەکێک لە مەقەڕەکانی کۆمەڵە ڕووی دا بەداخەوە هاوڕێ عەبدۆڵڵا وێڕای شەش هاوڕێتری گیانیان بەخت کرد.
هەر بژی یادی ئازیزی هاوڕێ عەبدۆڵڵای قادری و ڕێگای پڕ ڕێبوار.

گرامی باد یاد رفیق عبدالله قادری
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *