بۆ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌ی خۆشه‌ویستی هاوڕێیانی گیانبه‌خت كردوو و بینه‌رانی ئازیز ئه‌م ماڵپه‌ڕه
 
له‌م ئه‌لبوومه‌دا له ‌سه‌رجه‌م ئه‌و خۆشه‌ویستانه یاد ده‌كرێت كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌نگه‌رێكدا به‌ڵام له‌ خه‌باتێكی هاوبه‌ش بۆ به‌دیهێنانی یه‌ك ئامانج له‌ ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران گیانی ئازیزیان به‌خت كردووه‌. ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ ئه‌م ئه‌لبوومه‌ ناتوانێت ره‌نگدانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ژیان و خه‌یاتی ئه‌و خۆشه‌ویستانه بێت و به‌ هۆی هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌تیه‌وه‌ هێشتا به‌و شێوه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت و شایانی خۆیه‌تی ته‌كمیل نه‌كراوه‌. ئه‌و كاره‌ گرنگه‌ش واته‌ ته‌كمیلی ئه‌م ئه‌لبوومه‌ به‌ هه‌وڵی ئێوه‌ی ئازیز و خۆشه‌ویست جێبه‌جی ده‌بێت. ئێمه‌ داواتان لێ ده‌كه‌ین به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه‌ بۆتان ده‌كرێت به‌ ناردنی وێنه‌ی تاك یان به‌كۆمه‌ڵ، ده‌ست نووس، ده‌نگ، فیلم و بیره‌وه‌ری یان یادنامه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ بۆ ئه‌م ئیمه‌یله‌ كه‌ له‌ خواره‌وه‌ ده‌یبینن یان له‌ هه‌ر رێگایه‌كه‌وه‌ كه‌ بۆتان ده‌كرێت، یارمه‌تیمان بكه‌ن.
به‌ سپاسه‌وه‌
به‌رێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕی یادی هاوڕێیانی گیانبه‌خت كردوو
info@yadihawrean.com