بدیع اسماعیلی

  • نام و نام خانوادگی : بدیع اسماعیلی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :باوریز (سنندج)
  • تاریخ تولد : ؟
  • تاریخ جانباختن :1366.12.26/27
  • محل و نحوه جانباختن: کنار دریاچه سیروان (عراق) . درگیری با نیروهای رژیم

زندگی نامه رفیق بدیع اسماعیلی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە بەدێع ئیسمائیلی

هاوڕێ بەدێع ئیسمائیلی سالی ١٣٥٠ لە گوندی باوەرێز سەربە شاری سنە لە دایک بوو وخوێندنی تا پۆلی ئەوەڵی ناوەندی لە گوندەکەی خۆیان درێژە پێدا، هاوڕێ بەدێع بۆ باشتر بەڕێوە چوونی ژیانی بنەماڵەکەی هاوینان دوای داخرانی قوتابخانەکان دەستی دەدایە کاری وەرزێری و هەر له منداڵیەوە له گەڵ کارو کوێرەوەری ئاشنا بوو.
لە دەمە بەیانەوە هەتا ئێوارەی درەنگ ئارەقەی دەڕشت و لە بەر گەرمای خۆرەتاوی هاوین لەشی دەتوایەوە بێ حەسانەوە کاری دەکردهەرچی تەمەنی زیاتر دەبووکەم بەرهەمی ئەم هەموو سەختی و کوێرەوەریەی باشتر بۆ دەر دەکەوت لە خۆی دەپرسی بۆچی ئەو و سەدانی وەکوو ئەو ئەم هەموو کارە دەکەن و زەحمەت دەکێشن بەڵام ژیانیان هەر بە کونە مەرگی بەڕێوە دەڕوات بۆی پرسار بوو کە بەرهەمی ڕەنج و ئارەقەی ئەم ئینسانانە بۆ کوێ دەچێ.
بەڵآم دەشی زانی هەموو کەس وا ناژین ژمارەیەکی کەمی دەبینی بە بێ هیچ کارێک و بێ ئەوەی هیچ بەرهەمێک بە عەمەڵ بێنن لە نازو نیعمەت دا دەژین و بۆ هیچ شتێک دا نامێنن کارو کوێرەوەریەک کە هەر لە منداڵیەوە لە گەڵ ئەو بوو لە لایەکەوە هەست کردنی بەم هەموو نابەرابری وجیاوازیانەی نێو کۆمەڵگا لە لایەکی ترەوە هاوڕێ بەدێع یان هان دا هەتا لە ڕاپەڕینی ساڵی ١٣٥٧ بەرەو هەڵوێستی شۆڕشگێڕانە بێت و هەست بە نزیکایەتی لە گەڵ جەریانێک بکات کە وەک ئەو بەم نابەرابەریە مۆعتەرزەو بۆ پێک هێنانی ئاڵوگۆڕێکی بنەڕەتی لەم وەزعەدا خەبات دەکا دەورو نەقش و هەڵوسووڕانی کۆمەڵه بۆ پێک هێنانی ئەم ئاڵ و گۆڕە لەگەڵ ئەم هەڵویستەی هاورێ بەدێع یەکیان دەگرتەوەو بوو بە هۆی نزیک بوونەوەی لە کۆمەڵە ئەم نزیکایەتیە لە کۆمەڵە لە ساڵی ١٣٥٨ دا هاوڕێ بەدێع لە خەبات دژی کۆماری ئیسلامی سوورتر کردەوەو شێلگیرانەتر لە جاران دەستی دایە خەبات و بۆ لە قاودانی جەنایەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە هیچ فیداکاریەک درێغی نەکرد و لەم ڕی‌یەدا دەورێکی بەرچاوی گێڕا.
ساڵەکانی ١٣٥٩ و ١٣٦٠ وەک هەڵسووڕاوێکی کۆمەڵه لە پەیوەندی لە گەل هاوڕییانی لەقی شەهید سەعید دەستی دایە کۆکردنەوەی یارمەتی ماڵی و ئیتلاعاتی وە لەم بوارەش دا توانی گەلێک هەڵسووڕاوی و لێ هاتووی لە خۆی نیشان بداو بۆ خزمەت به ئامانجی ڕزگاری بەخشی زەحمەتکێشان گەلێک کاری بە نرخ ئەنجام بدات.
تەبلیغی شێلگیر و بێ وچانی سیاسەت و بۆ چوونەکانی کۆمەڵەی لە نێو زەحمەتکێشان دا قەت لە بیر نەچووەو و بۆ ڕوون کردنەوەیان بێ وچان تێدەکۆشا هاوڕێ بەدێع توانی ئەم چالاکیانە تا ساڵی ١٣٦٣ هەروا درێژە بدات بەڵام گوشاری هەمەلایەنەی ڕژیم بۆ سەر خەڵکی کوردستان ولەولاوە سیاسەتی سەربازگیری نەی دەویست ئەم گوشارانە قەبووڵ بکا ناچاری کرد شاری سنه بە جێ بهێلێت و پەڕەوازەی شارەکانی دەرەوەی کوردستان بێت ماوەی چەند مانگێک لە ” شیراز” “جەزیرەی کلارک” مایەوە وپاشان گەڕاوەو بۆ سنە و دیسان پەیوەندی لە گەڵ تەشکیلات گرتەوە و دەستی بە کاری شۆڕشگێڕانە کرد ئەم دەورەیە لە هەڵسووڕانی زۆری نە خایاندلە لایەن کۆنەپەرەستان و نۆکەرانی ڕژیمەوە شناسایی کراو ئیتر چی دی نەیتوانی لەم مەیدانەدا هەڵسووڕاوی و لێ هاتووی‌یەکانی بخاتە کارەوە ناچار بوو ئەم مەیدانە لە خەبات و تێکۆشانی بە جێ بێڵێ و بێتە ناو قۆناغێکی تر لە ژیانی خەباتکارانەی خۆی لە مانگی مۆردادی ١٣٦٥ دا هاتە نێو ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەوە دوای تەواو بوونی دەورەی سەرەتایی پێشمەرگایەتی لە گوردانی شوان سازمان درا.
هاوڕێ بەدێع لەمەوبەدواوە وەک پێشمەرگەیەکی شۆڕشگێڕ و هەڵسووڕاو و هەست بە بەرپرسیارەتی ئەرکە پێ سپێردراوەکانی بە جێ دەهێنا و دڵسۆزانە پێک هێنانی نزیکی و دۆستایەتی زیاتر لە نێو هاوڕێ‌یان دا هەوڵی دەدا دڵسۆزانە بۆ چارەسەر کردنی کێشەی هاوڕێ‌یەکانی تێدەکۆشا ئەم تێکۆشانە سیمایەکی خۆشەویستی لێ ساز کردبوو بە هۆی لێ وەشاوەیی و تواناکانیەوە لە بەهاری ساڵی ١٣٦٦ دا لە واحدی شناسایی سنوور لە مەڵبەندی جنووب سازمان دراو بە ڕۆحیەیەکی پتەووە ئەم کارەی دەستپێکرد لە زۆربەی مەئموریەتەکانی واحدەکانی دا هەڵسووڕاوانە بەشداری کردو گەڵیک فیداکاری و دڵسۆزی لە خۆی نیشان دا هاوڕێ بەدێع لە ماوەی پێشمەرگایەتی ئەرکی تەدارۆکاتی دەستە و پاشان تەدارۆکاتی پەلی پێ سپێردرا وە لە بەڕێوە بردنی ئەم ئەرکانەش دا دڵسۆزی زۆری لە خۆی نیشان دا تایبەتمەندی کۆمۆنیستی و شۆڕشگێڕانەی هاوڕێ بەدێع و ئاشنا بوونی لە گەڵ رەنج و مەرارەتی ژیانی زەحمەتکێشان بووە هۆی تێکەڵاویەکی زۆر لەگەڵیان و هەر کات لەلایان دادەنیشت وەک کەسێکی جێ کەوتوو بە زمانێکی شیرین و سادە لە سەر ئەم ژیانە تاڵي کە نیزامی سەرمایەداری بەسەری دا سەپاندبوون قسەی بۆ دەکردن و ڕێگای ڕزگاری لەم بارودۆخەی پێ نیشان دەدان بە کێشەکانیان ڕادەگەییشت و بەدەمیانەوە بوو ئەمانە ئەم هاوڕێ کۆمۆنیست و شۆڕشگێڕەی کردبووە خۆشەویست و جێ متمانەی هەموو ئەو زەحمەتکێشانە کە دەیانناسی هاوڕێ‌یانی پێشمەرگەش پڕ بە دڵ خۆشیان دەویست و داهاتووەیەکی ڕوونیان بۆ هاوڕێ بەدێع بە دی دەکرد بەڵام بە داخەوە مەرگ لەوە زیاتر سەودای پێ نەدا تا بتوانێ هەموو تین و توانای بخاتە پێناو ئاواتی بەرزی گەییشتن بە سوسیالیزم و ڕزگاری بەش مەینەتان و چەوساوەکانەوە وە لە ڕێکەوتی ٢٧ ڕشەممەی ساڵی ١٣٦٦ دا لە جەریانی شەڕێ لە نێوان “ئێران” و “عێراق” لە ناوچەی “هەڵەبجە” لە گەڵ واحدێک لە پێشمەرگەکانی گوردانی شوان کاتی خۆ دوور خستنەوە ل ەجەرگەی ئەم شەڕە لە گەڵ هێزێکی گەورەی کۆماری ئیسلامی تووشی شەڕێکی قورس ونابەرابەر هاتن و بە داخێکی گرانەوە ئەم شەڕە بوو بە ئاخرین مەیدانی تێکۆشان و فیداکاری ئەم هاوڕێ دڵسۆزو کۆمۆنیستەی حیزبەکەمان و دوای نیشان دانی فیداکاری و جەسارەتێکی کەم وێنی کەوتە بەر گوڵلەی دوژمنانی کرێکاران و زەحمەتکێشان و سەربەرزانە و کۆڵنەدەرانە گیانی بەخت کردوو چووە نێو ڕێزی ئەم ئازیزو خۆشەویستانە وە کە هەتا دوایی هەناسەیان بۆ ڕزگاری یەکجاری کرێکاران و زەحمەتکێشان لە چەنگ هەموو زۆڵم وزۆرو چەوسانەوەیەک و بۆ گەییشتن بە ئامانجی بەرزو پیرۆزی حکوومەتی کرێکاری گیانیان بەخت کردووە و یادیان هەمیشە لە دڵی ئێمەدا زینددوەو قەت لە بیر ناچێتەوە. یادی هاوڕێ بەدێع ئیسمائیلی بە درێژەی ڕێگای پیرۆزی ڕێز لێ دەگرین

گرامی باد یاد رفیق بدیع اسماعیلی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *