عزیز الیاسی

  • نام و نام خانوادگی : عزیز الیاسی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :مهاباد
  • تاریخ تولد : 1328
  • تاریخ جانباختن :پاییز 1365
  • محل و نحوه جانباختن: مهاباد . بر اثر بیماری ناشی از شکنجه در زندان


زندگی نامه رفیق مبارز عزیز الیاسی



عەزیز ئەلیاسی

بەرزو بەڕێز بێت یادی ئازیزی هاوڕێ عەزیز ئەلیاسی، شۆڕشگێڕی کۆمۆنیست و سیاسی ناسراوی نێو زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
هاوڕێ عەزیزی ئەلیاسی ساڵی ١٣٢٨ لە کۆشی خانوادەیەکی دەستەنگی شاری مەهاباد دا لە دایک بوو. بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانیان مەجبوور بوو هاوکات لەگەڵ خوێندن دەست بداتە کرێکاری و پاشان بوو بە کارمەندی موخابرات لە شاری مەهاباد. ئاشنا بوونی لەگەڵ چەوسانەوە و مەینەت و ڕۆژ ڕەشی کرێکاران و زەحمەتکێشان و خەفەقان و دیکتاتۆری ڕژیمی شا، بەر لە شۆڕش ساڵی ١٣٥٧ هاوڕێ عەزیزی کێشا بووە نێو جەرگەی خەبات و موبارزاتی سیاسی لە دژی ڕژیمی شا.
هاوڕێ عەزیزی هەڵسووڕان و تێکۆشانی سیاسی خۆی لە پەیوەندی نزیک لەگەڵ هاوڕێ گیان بەخت کردوو “جەعفەر مورادی” ناسراو بە “جەعفەر خەیات” دا دەست پێکرد و لە هەستەیەک دابوو کە لە ژێر چاوەدێری هاوڕێ محەممەدی حۆسەینی کەریمی دا کاری دەکرد.
لە جەریانی خەباتی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لە دژی ڕژیمی شا لە ساڵەکانی ١٣٥٦ و ١٣٥٧ دا هەڵسووڕاوانە بەشداری کرد.
بە پێکهاتنی کۆمەڵەی “ڕێگای ڕزگاری کوردستان” لە شاری مەهاباد بوو بە یەکێک لە هەڵسووڕاوانی ئەم کۆمەڵەیە. دوای داگیر کردنی شار لە لایەن کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ١٣٥٨ هاوڕێ عەزیز هەر لە شاردا مایەوە و هەڵسووڕانی شۆڕشگێڕانەی لە گەڵ کۆمەڵە درێژە پێدا. دوای ئازاد کرانی شار لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە دووبارە دەستی بە هەڵسووڕانی عەلەنی لە نێو شاردا کرد.
ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی کاک عەزیز لە لایەن بە کرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی شناسایی و دەستبەسەر کرا. هەر لە سەرەتای دەستبەسەر بوونی کەوتە بەر دڕندانەترین ئەشکەنجە و ئازاری جەنایەتکارانی کۆماری ئیسلامی. تەواوی لەشی جێگای سووتاوی سیگار و ئوتو بوو، بەڵام هاوڕێ عەزیزی تەنانەت یەک ساتیش بیری لەوە نەکردەوە کە لێوی ڕازداری بکاتەوە و ورەی خۆی بە بەرزی هێشتەوە.
لە دادگا دا بە ٧ ساڵ زیندان حوکم درا، لە سەرەتادا لە زیندانی مەهاباد بوو و پاشان نێردرا بۆ زیندانی ورمێ.
هاوڕێ عەزیز لە زیندانیش دا ڕانەوەستا و چالاکی و تەبلیغی بۆ بیروباوەڕی شۆڕشگێڕانەی خۆی درێژە پێدا، دوای ئازاد بوونی لە زیندان ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک چوون بۆ پێشوازی. دوای ئازادی بوونی لە زیندان بەردەوام پێداگری لە سەر ئامانجەکانی چینی کرێکار و کۆمۆنیزم دەکرد.
بە داخەوە لە پاییزی ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی دا بە هۆی ئەو نەخۆشیانەی کە لە ژێر ئەشکەنجەدا تووشی هاتبوو گیانی خۆی لە دەست دا و ڕۆیشتە ڕیزی گیان بەخت کردووانی ڕێبازی چینی کرێکار.
بەرزو بەڕێز بێت یادی ئازیزی هاوڕێ عەزیز ئەلیاسی.

گرامی باد یاد رفیق عزیز الیاسی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *