جعفر دهستانی

  • نام و نام خانوادگی : جعفر دهستانی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :مهاباد
  • تاریخ تولد : 1339
  • تاریخ جانباختن :1365.04.13
  • محل و نحوه جانباختن: شهر مهاباد . کمین نیروهای رژیم


زندگی نامه رفیق مبارز جعفر دهستانی



جەعفەر دێهێستانی

بەرز و بەڕێز بێت یاد و بیرەوەری هاوڕێ جەعفەری دێهێستانی ئەندامی کارزانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و پێشمەرگەی جەسووری کۆمەڵە
ناوی هاوڕی جەعفەری دێهێستانی وەبیرهێنانەوەی دەیان مەیدانی سەختی کاری نیزامی و چالاکی کەم وێنە لە بەرەنگاربوونەوە دژی دوژمنانی چینایەتی کۆمەڵانی کرێکار و زەحمەتکێشانە. هاوڕێ جەعفەر نەک هەر فەرماندەیەکی وریا و کار لێهاتوو بوو، بەڵکوو نموونەی پێشمەرگەیەکی دڵسۆز و سەمیمی هاوسەنگەرانیشی بوو. یەکێک لە هاوڕێیانی سەبارەت بەو کاتەی کە هەواڵی مەرگی ئەوی بیست و لە نامەیکدا بۆ نووسیبوون:
“هێشتا هەواڵی مەرگی لە ڕادیۆ بڵاو نەکرابوو کە ئێمە لە زمان یەکێک لە هاوڕێیانی فەرماندەمانەوە هەواڵەکەیمان بیست. هەر کەس لەگەڵ هاوڕێ جەعفەر بۆ ساتێکیش دانیشتبوو یادو بیرەوەریەکانی بەردەوام لە یاد بوو. تەنیا ئەوەم لێ ڕوون بو کە گشتمان هەستێکی هاوبەشمان هەیە، ئەویش ئەوە کە غەمی لە دەست دانی بکەین بە ئیرادەی کۆمۆنیستی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەم دونیا پێچەوانە و پارێزەرانی”
هاوڕێ جەعفەر ساڵی ١٣٣٩ لە بنەماڵەیەکی زەحمەتکێشی شاری مەهاباد لە دایک بوو. هەر لەو شارە هەتا کۆتایی دەورەی دەبیرستان دەرسی خوێند. ڕەوتی ژیانی هاوڕێ جەعفەریش وەک هەموو منداڵە زەحمەتکێشانی ئەم وڵاتە بە کاری کرێکاری و کوێرەوەری تێپەڕ بوو.
جووڵانەوەی سەرتاسەری خەڵکی ئێران لە دژی ڕژیمی شا لە ساڵەکانی ٥٦ و ٥٧ دا بووارێکی لە بار بوو بۆ هاتنە مەیدانی کۆمەڵانی بەشمەینەت و لەو سەردەمەشدا بوو کە هاوڕێ جەعفەر هاتنە نێو مەیدانی خەبات و دەستی کرد بە خەباتی سیاسی و لەگەڵ بنەماکانی مارکسیسزم ئاشنا بوو. لە ساڵی ٥٨ هەڵسووڕانی خۆی بە کۆمەڵەوە گرێ دا و توانی بە سەرنج دان بە هەلومەرجی ئەو سەردەمەی کوردستان، بەرژەوەندی چینایەتی خۆی لە ڕیبازی ئەو ریکخراوەیە ببینێتەوە.هەتا ساڵی ٦١ لە نێو شاری مەهاباد لە پیوەند لە گەڵ کۆمەڵە چالاکی دەکرد، هەر لەو ساڵەدا بە هۆی هێندێک کێشەی ئەمنیەتی شاری مەهابادی بە جێهێشت و بە ڕێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو و دوای ئەوەی کە دەورەی ئامووزشی تێپەڕ کرد، لە گوردانی ٢٤ی مەهاباد سازمان درا.فیداکاری و وریایی ئەو لە شەڕی ١٢ی گوڵان نێو شاری مەهاباد و بەشداری قارەمانانە لە شەڕێ “سونجاخ” هەرگیز لە بیر هاوسەنگەرانی ناچیتەوە.بە دوای ئەوەدا لە دەیان عەمەلیاتی گەورە و بچوک و زۆر تەرحی عەمەلیاتی هاوڕێیانی پێشمەرگە، هاوڕێ جەعفەر وەک کەسێکی جێ هیوا دەوری گیڕا.
لە ڕەوتی گەشەکردنی لەو مەیدانە دا سەرەتا وەک جێگری فەرماندەی دەستە و پاشان وەک فەرماندەی دەستە، بەرپرسیارەتی نیزامی گرتە ئەستۆ.
هاوڕی جەعفەر وەک بەرئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و وەک فەرماندەیەکی کارزان و شارەزای گوردانی ٢٤ی مەهاباد ناوبانگی زۆری لە نێو خەڵکیشدا پەیدا کرد.
بە داخەوە ڕێکەوتی ١٣ی تیر مانگی ٢٥ لە کاتی جێ بە جێ کردنی مەئموریەتێکی تەشکیلاتی دا لە گەڵ واحێدێک لە هاوڕێیانی لە نێو شاری مەهاباد کەوتە کەمینی بە کرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی و دوای شەڕێکی قارەمانانەی گیانی بەخت کرد.
یادی هاوڕی جەعفەری دێهێستانی لە دڵماندا زیندووە.

گرامی باد یاد رفیق جعفر دهستانی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *