افخم طاهری

  • نام و نام خانوادگی : افخم طاهری
  • نام مستعار:ریبوار
  • محل تولد :سقز
  • تاریخ تولد : ؟
  • تاریخ جانباختن :1365.02.18
  • محل و نحوه جانباختن: میشیاو (سقز) . درهم شکستن تهاجم رژیم


زندگی نامه رفیق مبارز افخم طاهری



ئەفخەمی تاهێری

بە یادی هاوڕێ شۆڕشگێڕو کۆمۆنیست “ئەفخەمی تاهێری”

هاوڕێ ئەفخەم، کادرێکی بە تەجروبە و سازماندەرێکی بە توانای حیزبی کۆمۆنسیت بوو کە بەشێكی زۆر لە خەباتی شۆڕشگێڕانەی لە چالاکی نهێنی تیپەڕ کرد. ئەو یەکێک بوو لەو کەسانەی کە لە تەشکیلاتی نهێنی بوو و هەروەها یەکێک بوو لەو پێشەنگانەی کە پەیوەندی نزیکی لەگەڵ کرێکاران و زەحمەتکێشان دا هەبوو. پاش داگیر کردنەوەی شاری سەقز و مەهاباد لە لایەن ڕژیمەوە و زاڵ بوونی کۆماری ئیسلامی بە سەر شارەکان، هاوڕی ئەفخەم توانی تەشکیلاتی نهێنی لەو شارانەدا چالاک بهێلێتەوە.
کاک ئەفخەم هەر لە سەرەتای ساڵەکانی ٥٣ و ٥٤ و هەر لە تەمەنی تازە لاوییەوە لە شاری سەقز دەستی دایە خوێندنەوەی کتێبە مارکسیستیەکان و لەگەڵ هێندێک لە هاوپۆلیەکان و ڕەفێقەکانی، کۆڕو کۆمەڵی خەبات کارانەیان پێک هێنا. لە جەریانی خەباتی سەراسەری خەڵکی ئێران لە دژی ڕژیمی شا بەشداری کاریگەری هەبوو.
هاوڕێ ئەفخەم لە ساڵی ٥٨ لەگەڵ کۆمەڵە ئاشنا بوو. کاتێک شارەکانی کوردستان دەکەوێتە ژێر چنگی دەسەڵاتی ڕژیم لە بەشی تەشکیلاتی نهێنی درێژە بە هەڵسووڕانی خۆی دەدا و بەرپرسیارەتی کومیتەی خوێندکارانی شاری سەقزی پێ دەسپێردرێت.
کاتێک لە سەرەتای زستانی ساڵی ١٣٦٠ دا تەشکیلاتی کۆمەڵە لە شاری سەقز کەوتە بەر هێرشی ڕژیم، هاوڕی ئەفخەم توانی بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ جێگای خاڵی هاوڕێیانی دەستگیر کراوی پڕ بکاتەوە. هاوڕێ ئەفخەم هەڵسووڕانی نهێنی خۆی لە ساڵی ٦١ لە شاری مەهاباد درێژە پێدا.
لە ساڵی ٦٢ی هەتاوی دا بە هۆی هێندێک بابەتی ئەمنی لە شار چووە دەرەوە و لە پاش گەڕانەوەی وەکوو بەرپرسی کومیتەی شاری مەهاباد، تێکۆشانی خۆی درێژە پێدا. بە هیمەتی کەسانێک وەکوو هاوڕی ئەفخەم بوو کە تەشکیلاتی نهێنی شاری مەهاباد توانی لە یەکی مانگی مەی، بە نووسینی درووشم و بڵاوکردنەوەی تراکت و ئێعلامیە سیمای شار بگۆڕێت و کۆماری ئیسلامی بخاتە ترس و دڵەڕاوکێ.
هاوڕی ئەفخەم لە ئابانی ساڵی ٦٢ بوو بە ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و لە ساڵی ٦٢ لە بەر هێندێک بابەتی ئەمنی هاتە نێو ڕیزی عەلەنی تەشکیلاتی کۆمەڵەوە بەڵام لە ناو تەشکیلاتیشدا هەر لەگەڵ تەشکیلاتی نهێنی شارەکان سەروکاری هەبوو. لە کاتی پێک هاتنی “ناوەندی هیدایەت و چالاکی نهێنی لە شارەکانی کوردستان ” هاوڕێ ئەفخەم یەکێک لە هاوڕێیانی چالاکی ئەم ناوەندە بوو.
ئاخرین مەیدانی فیداکاری ئەم هاوڕێ کۆمۆنیستەمان لە ڕێکەوتی ١٨ی گوڵانی ساڵی ١٣٦٥ ی هەتاوی بوو کە لە دەوروبەری شاری سەقز لە شەڕێكی سەخت و نابەرابەر دا گیانی ئازیزی بەخت کرد.
یادی ئازیزی هاوڕێ ئەفخەمی تاهێری بەرزو بەڕێز بێت.

گرامی باد یاد رفیق افخم طاهری

زندگی نامه

.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *