یوسف محمد زاده

  • نام و نام خانوادگی : یوسف محمد زاده
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :خورخوره (مهاباد)
  • تاریخ تولد : 1338
  • تاریخ جانباختن :1362.09.26
  • محل و نحوه جانباختن: روستای علی آباد . در کمین نیروهای رژیم گرفتار شد

زندگی نامه رفیق یوسف محمد زاده

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە یوسفی محەممەد زادە

هاوڕێ یوسف ساڵی ١٣٣٨ی هەتاوی لە گوندی “خۆرخۆرەی” بەشی شاروێرانی سەر بە شاری مەهاباد لە دایک بوو.
خوێندنی هەتا دوا ناوەندی درێژە پێدا و پێش تەواو کردنی بە هۆی باری گوزەرانی بنەماڵەکەیەوە دەستی لە خوێندن هەڵگرت و ڕەوانەی شوێنە کرێکاریەکان بوو بەم شێوەیە لە گەڵ جیهانی چەوسانەوە ئاشنا بوو.
لە دەورانی خەباتی جەماوەری ساڵەکانی ٥٦و٥٧ی هەتاوی دا پێ نایە مەیدانی خەبات و تێکۆشانی سیاسیەوە.
پاش ڕاپەڕینی ڕێبەندانی ١٣٥٧ و ڕووخانی ڕژیمی شا چووە شاری تەبرێز و لەوێ درێژەی بە کارو تێکۆشانی خۆی دا هەر لەو شارە بوو کە لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی ڕژیمی ئیسلامیەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.
فەزای نێو بەندیخانە بە هۆی کەسانی شۆڕشگێرو و ئازادی خواز لەو بەندە بۆ هاوڕێ یوسف وەکوو مەدرەسە پڕ بوو لە دەرس و ئەزموونی تێکۆشان و خەباتی شۆڕشگیڕانە هاوڕێ یوسف پاش ئازاد بوونی پەیوەندی بە تەشکیلاتی کۆمەڵەوە گرت و دوای ماوەیەک لە هاوینی ساڵی ٥٩ بە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەوە پەێوەست بوو.
ماندویی نەناسی و شەهامەتی شوڕشگێڕانەی لە مەیدانی کاری پێشمەرگانەدا لە گەڵ هەوڵی بێ وچان بۆ پەرەپێدانی بیری ڕزگاری بەخشی سوسیالیستی ئەو تایبەتمەندیە بوو کە هاوڕێ یوسفی پێ دەناسرێتەوە.
کاتێک کە لە نێو زەحمەتکێشان چالاکی دەست پێکرد بە وڵام دانەوەی پرسیارەکانیان و ڕێنوێنی ئەوان بۆ یەکگرتوویی و خەباتیان لە دەوری سیاسەتەکانی کۆمەڵە تێدەکۆشا.
بەهاری ساڵی ٦٢ لە بەر لێهاتووی سیاسی و نیزامیەوە بەرپرسیارەتی دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی خرایە سەر شان کە بە دڵسۆزی و جدیەتەوە بەڕێوەی دەبرد.
هاوڕێ یوسف لە حەماسەی وەکوو گرتنی بنکەی سەربازی “سەنگەسار” و شەڕی ١٢ی گوڵانی ساڵی ٦٢ی ناو شاری مەهاباد دا هەڵسووڕاوانە بەشداربوو.
ئاخرین مەیدانی قارەمانیەتی ئەم خۆشەویستە تێک شکاندنی کەمینێک بوو کە ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لە گوندی “ئاڵیاوای ” بەشی “سەندوس”، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بۆ هاوڕێیانمان دانرابوو لە جەریانی تێکشکاندنی ئەم کەمینە کە بوو بە هۆی زەبرێکی قورس لە دوژمن هاوڕێ یوسف محەممەدزادە پێشمەرگەی شۆڕشگێڕی کۆمەڵە و یەکێک لە بەرپرسانی فیداکاری دەسته پاش شەڕێکی قارەمانانە گیانی لە ڕێگای نەمان و لابردنی هەر چەشنە ستەم و هەڵاواردنێک لە دەست دا و بە ڕیزی گیان بەخت کردووانی ڕێبازی سوسیالیزم پەیوەست بوو. بەرزو بەڕێز بێت یادی هاوڕێ یوسفی محەممەد زادە .

گرامی باد یاد رفیق یوسف محمد زاده
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *