یدالله بزرگ پناه

  • نام و نام خانوادگی : یدالله بزرگ پناه
  • نام مستعار:یدالله كانی كەوی
  • محل تولد :كه‌وه‌ی (دیواندره)
  • تاریخ تولد : 1341
  • تاریخ جانباختن :1362.05.14
  • محل و نحوه جانباختن: خوش مقام (دیواندره) . عملیات تصرف پایگاه

زندگی نامه رفیق یدالله بزرگ پناه

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە یەدوڵڵا بۆزۆرگ پەنا

هاوڕێ یەدوڵڵا کە لە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەدا بە یەدوڵڵای “کانی کەوە”ناسراوە ساڵی ١٣٤١ی هەتاوی لە نێو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش لە گوندی”کانی کەوە”ی سەر بە ناوچەی دیواندەرە چاوی بە ژین هەڵێنا.
خوێندنی سەرەتائی لە گوندەکەی خۆیان تەواو کردو پاشان بۆ درێژە پێدان بە خوێندن ڕەوانەی شاری سنە بوو.
لە بەر دەست تەنگی و نەداری بنەماڵەکەیان ڕۆژانە بە کار کردن مەشغووڵ بوو و شەوانە لە خوێندنگا ئامادە دەبوو تا سەڕەڕای کارو ماندوئی ڕۆژانە بتوانێت لە مافی خوێندن بەهرەمەند بێت.
هاوینان کە خوێندنگاکان دادەخران لە گوند و لە کاری مەزرادا یارمەتی بنەماڵەکەیان ئەدا.
لە دەورانی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە گەل مەسائلی سیاسی ئاشنا بوو و سەرەنجی بەرەو لای ڕیبازی سیاسی کۆمەڵە دا ڕاکێشرا.
گەورە بوون لە بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش و ڕووبەڕووبوونەوەی لە گەڵ مەینەتەکانی ژیان بناغەی بیرو بۆچوونێکی یەکسانی خوازانەی لای ئەم ئازیزە پێک هێنا بوو کە ڕەوتی تێکۆشانی خۆی لە پەیوەست بوون بە کۆمەڵەوە بینیەوە.
بە داگیر کردنی شارەکان لە لایەن دەسەڵات دارانی ئیسلامیەوە لە شار مایەوەو تەبلیغی سیاسەت و بۆ چوونەکانی کۆمەڵەی دەکرد و تێی دەکۆشا تا زەحمەتکێشان زیاتر لە گەڵ ناوەڕۆکی دژی ئینسانی ڕژیم ئاشنا بکات .
ساڵی ٦٠ مەترسی ئەوەی لێ دەکرا کە لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمەوە شناسائی کر ابێت و لە هەوڵی دەستگیر کردنی دا بن بۆیە لە پائیزی هەمان ساڵ لە شار هاتە دەرێ و بە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو.
لە ڕیزی هاوڕێیانی پێشمەرگە و لەم مەیدانە لە کارو هەڵسووڕانی سیاسی دا پەیوەندیەکی سەمیمانەی لە گەڵ زەحمەتکێشان بەرقەرار کردو لە هەر دەرفەتێک بۆ ئاشنا کردنی هەر چی زیاتری ئەوان بە مافەکانیان و پەرەپێدانی یەک ڕیزی لە نێوانیان دا تێدەکۆشا.ئەو هاوڕێیانەی لە نزیکەوە دەیانناسی لە بیریانە کە هەر کات مەسئولیەتی دەخرایە سەر شان چۆن بە وردی سەرنجی ئەدایە کارەکەی و تێدەکۆشا بە باشترین شێوە ئەرکەکەانی بە جێ بگەیەنێت.
لە مەیدانی ڕووبەڕووبوونەوەی لە گەڵ دوژمن هاوڕێیەکی جەسوور و فیداکار بوو.
ڕۆژی ١٣ی گەلاوێژی ١٣٦٢ی هەتاوی لە جەریانی شەڕێکدا لە گەل هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە گوندی “خۆش مەقام”هاوڕێی شۆڕشگێری نەسرەوتوو لە پێناو بەختەەوری و ژیانی ئاسودە بۆ هەمووان بوو بە بلیسەی ئاگر و بە گژ دوژمنانی کۆنە پەرەست و دژ بە ئازادی دا چووە و گیانی بەخت کرد. بە درێژە پێدان بە ڕێگای ڕێز لە ئامانجەکانی یادی هەمیشە زیندووی دەگرین.

گرامی باد یاد رفیق یدالله بزرگ پناه
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *