نادر شاه نشین
- نام و نام خانوادگی : نادر شاه نشین
- نام مستعار:ندارد
- محل تولد :منطقه کامیاران
- تاریخ تولد : 1345
- تاریخ جانباختن :1362.07.04
- محل و نحوه جانباختن: جاده (بانه . سردشت)
زندگی نامه رفیق نادر شاه نشین
هاوڕێ نادر شانشین لە ساڵی ١٣٤٥ی هەتاوی لە نێو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێشی ناوچەی کامیاران چاوی بە ژین هەڵێنا.
لە بەر دەست تەنگی و باری گوزەرانی بنەماڵەکەیان نەیتوانی لە دەورانی سەرەتائی زیاتر درێژە بە خوێندن بدات.
هەر لە دەورانی منداڵیەوە ڕووی کردە شوێنە کرێکاریەکان و ماوەیەک لە کارگەیەکی جۆشکاری و پاشان لە تەراش کاری دا مەشغووڵی کار بوو.
هاوڕێ نادر سیمایەکی سەمیمی و لە بەر دڵان بوو، لێو بە بزە و ڕۆح سووک و دڵسۆزی هاوڕێیەکانی بوو خۆشیان دەویست خۆشی دەویستن.
بە شوێن ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ و پاش ئاشکرا بوونی هەڵسووڕانی کۆمەڵە لە کوردستان وەک تازە لاوێک سەرەنجی بەرەو لای سیاسەت و ئامانجەکانی کۆمەڵە ڕاکێشرا و خۆی لە ڕێبازی ڕزگاری بەخشی خەباتی سۆسیالیستی و چینایەتی دا بینیەوە.
هەر لەم دەورانەدا چەند جارێک خوازیاری پەیوەست بوون بە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەوە بوو کە لە بەر کەمی تەمەنی وەرنەگیرا.
بەهاری ساڵی ١٣٦٢ هاتە ناو ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەوە و چەکی پارێزگاری لە بەرژەوەندیەکانی ئینسانی چەوساوە و زۆڵم لێکراوی بە دەستەوە گرت. هاوینی ساڵی ٦٢ بۆ مەئموریەتێکی تەشکیلاتی بەڕێ کرایە ناوچەی سەردەشت و لە زەنجیرە عەمەلیاتی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە دژی هێرشێ هێزەکانی ڕژیم لەم ناوچەیە و لە سەر ڕێگای مەهاباد سەردەشت دا چالاکانە بە شداری کرد. لە ڕۆژی ٤ی مانگی خەزەڵوەر و هەر لە جەریانی ئەم شەڕەدا بوو کە هاوڕێ نادری شانشین پێشمەرگەیەکی ووشیارو فیداکاری کۆمەڵە، پاش شەڕێکی قارەمانانە کەوتە بە گولەی دوژمن و گیانی لە ڕێگای ئازادی بەختکرد.
یادی هاوڕێ نادر شانشین و هەموو گیان بەختکردوانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم بەڕێزە و ڕێگای تا بە دی هاتنی ئامانجەکانیان بەردەوامە.
.