محمد صالح مارابی

  • نام و نام خانوادگی : محمد صالح مارابی
  • نام مستعار:کمال روانسر
  • محل تولد :کوره‌یه‌ره‌ (کامیاران)
  • تاریخ تولد : ؟
  • تاریخ جانباختن :1362.09.11
  • محل و نحوه جانباختن: تینال (سنندج) . عملیات تعرض به پایگاه بزرگ منطقه

زندگی نامه رفیق محمد صالح مارابی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە ساڵەحی مارابی

هاوڕێ ساڵح لەڕیزەکانی کۆمەڵە دا بە کەماڵ ڕوانسەر دەناسرێتەوە، هاوڕێ ساڵەح لە نێو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش لە گوندی “کۆریەرە”ی ناوچەی کامیاران چاوی بە ژین هەڵێنا.
خوێندنی سەرەتایی لە شوێنی لە دایک بوونی تەواو کرد و پاشان بۆ درێژەدان بە خوێندن سەرەتا چووە شاری کامیاران و پاشان لە شاری ڕوانسەر درێژەی بە خوێندن دا.
لە جەریانی ڕاپەڕینی ساڵی ٥٧ دا پێ نایە مەیدانی خەبات و تێکۆشانەوە.
کاتێک کەلە شاری کرماشان مەشغولی دەرس خوێندن بوو کە لە گەڵ هاوڕێیانی کۆمەڵە و بە تایبەت لە گەڵ هاوڕێ ‌غوڵامی گورگین پەیوەندی گرت و لە ڕوانگەیەکی چینایەتیەوە دەستی بە هەڵسووڕانی سیاسی لە پێناو گەییشن بە ژیانێکی ئاسودە و بەختەوەر بۆ ئینسان کرد،ئەم ئازیزە بە باشی پەی بە گرینگی کاری وشیاری دەرانە لە جەریانی بەرەو پێش بردنی تێکۆشان دا بردبوو بۆیە بەردەوام و ماندووی نەناسانە لە هەر دەرفەتێک بۆ ووشیار کردنەوەی هەر چی زیاتری کرێکاران و زەحمەتکێشان لە پێناو ناسینی سیستمی سەمایەداری و ڕێکخراوە بوون و یەکگرتوویی چینایەتی ئەوان تێدەکۆشا.
بە ئاشکرا بوونی هەڵسووڕانی کۆمەڵە لە کوردستان و پێکهێنانی هێزی پێشمەرگەی کرێکاران و زەحمەتکێشان بۆ پارێزگاری لە ماف و کەرامەتی ئینسانی ئەوان بەرانبەر دەست درێژی سەرمایە وهێرشی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی ئیسلامی هاوڕێ ساڵەح لە کۆکردنەوەی یارمەتی ماڵی و تەدارۆکاتی بۆ ئەم هێزە لە ناوچەی ڕووانسەر دەورو نەقشێکی بەرچاوی گێڕا.
سەرەتاکانی هاوینی ساڵی ٦١ خوازیاری پەیوەست بوون بە ڕیزی تەشکیلاتی ئاشکرای کۆمەڵە بوو و لە ناوچەی کامیاران دا لە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەدا درێژەی بە هەڵسووڕانی سیاسی خۆی دا.
ئەم خۆشەویستە لە مەیدانی کاری پێشمەرگانەدا کەسایەتێکی دڵسۆز وفیداکار بوو شێلگیرانە بۆ بردنە سەرەوەی ڕادەی ووشیاری سیاسی خۆی و هاوڕێیانی تێدەکۆشا.
لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ دووژمن و لە مەیدانە کانی شەڕی شۆڕشگێڕانەدا دلێرانە و بە ووشیاریەوە بەرامبەر بە دوژمن ڕادەوستا و لە دەیان مەیدانی قارەمانیەتی و حەماسەی هاوڕێیانی پێشمەرگەی کۆمەڵە دا فیداکارانە حوزوری هەبووە.
بەهۆی ووشیاری سیاسی و کار لێهاتوویەوە ساڵی ٦٢ بەپرسیارەتی دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی خرایە سەر شان و لەو پەڕی دڵسۆزی و کارامەدیەوە ئەرکەکانی بەڕێوە دەبرد.

پەیوەندی گەرم و گۆڕی لە گەڵ زەحمەتکێشان بە خەمەوە بوون بۆ لابردنی یا کەم کردنی گیرو گرفتەکانیان ، یەکێک لە ئەرکە سەرەکیەکانی هەر پێشمەرگەی کۆمەڵەیە کە هاوڕێ ساڵەح بە باشترین شێوە ئەم ئەرکە گرینگەی ناسیبوو بۆیە لە نێو زەحمەتکێشانێک کە لە نزیکەوە دەیانناسی جێگای ڕێز و متمانە بوو.
ڕێکەوتی ١٠ی سەرماوەزی ١٣٦٢ی هەتاوی لە جەریانی عەمەڵیاتی هاوڕێیانمان بۆ سەر پایەگای سەرکوتگەرانی ڕژیمی ئیسلامی لە گوندی “تەیناڵ”، لە حاڵێکدا بەرپرسیارەتی واحدێک لە پێشمەرگەکانی بە ئەستۆ بوو لە کاتی هێرش بردنە سەر سەنگەرەکانی دوژمن و چۆڵ کردنی یەک بە دوایەکی سەنگەرەکانیان و بە سەردانی بە دەنگی بەرز و دلێرانەی بژی کۆمەڵە و بژی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران هاوڕێ ساڵەحی مارابی ناسراو به کەماڵ ڕووانسەر پێشمەرگەیەکی قارەمانی کۆمەڵە و ئەندامی وشیاری حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دەکەوێتە بەر گولەی دوژمن و گیانی لە ڕێگای ئازادئ و سۆسیالیزم بەخت دەکات.
بە درێژە پێدان بە ڕێبازی شۆڕشگێڕانەی ڕێز لە یادی ئازیزو هەمیشە زیندووی دەگرین.

گرامی باد یاد رفیق محمد صالح مارابی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *