فرشته عربیان خوشخو
- نام و نام خانوادگی : فرشته عربیان خوشخو
- نام مستعار:ندارد
- محل تولد :مشهد
- تاریخ تولد : 1335
- تاریخ جانباختن :1362.03.24
- محل و نحوه جانباختن: زندان اوین . تیرباران
زندگی نامه رفیق فرشته عربیان خوشخو
هاوڕێ فریشتە عەرەبیانی خۆشخوو ساڵی ١٣٣٥ی هەتاوی لە شاری مەشهەد چاوی بە ژین هەڵێنا و توانی خوێندنی تا کۆتایی دەورانی دانیشگاو لە بواری ڕەوانشناسی سەرکەوتووانە بە ئەنجام بگەیێنێت.
هەر لە دەورانی خوێندنی لە دانشگا لە گەڵ زانستی مارکسیسزم ئاشنا بوو و پێ نایە مەیدانی تێکۆشان و خەباتی شۆڕشگێڕانەوە.
پاش ڕاپەڕینی ساڵی ٥٧ چەندین جار هاتە کوردستان و پەیوەندی سیاسی بە کۆمەڵەوە گرت.
هەر لەم دەورەیەدا بوو کە هاوڕێ فریشتە لە بە شی تەشکیلاتی نهێنی کۆمەڵە و لە شاری تاران سازمان درا و دەستی بە کارو هەڵسووڕانی سیاسی کرد و بەرپرسیارەتی ٢ حەوزەی کرێکاری گرتە ئەستۆ.
لە جەریانی هێرشی بەربڵاوی ڕژیم بۆ سەر هێزەکانی نەیاری لە مانگی گەلاوێژی ١٣٦١ دەستگیرو ڕەوانەی زیندان کرا.
شەلاق و ئەشکەنجەی زیندان لە بەرامبەر ورەی بەرزی شۆڕشگێڕانە و باوەر بە حەقانیەتی ڕێبازی کۆمۆنیستی نەیتوانی سەرکەوێت و هەموو هەوڵەکانی ئەشکەنجەگەران بۆ دەست ڕاگەییشتن بە نهێنیە تەشکلاتیەکانی کۆمەڵە پووچەڵ مایەوە.
هێزەکانی ڕژیم لە بەرامبەر خۆڕاگری و قارەمانیەتی ئەم ئازیزە ئەوەندە بچووک و زەبوون بوون کە نەیانتوانی هیچ زانیاریەکی لێ بە دەست بهێنن بە تەنیا توانیان دفاعیاتی ئەم ئازیزە لە کۆمۆنیزم و خەباتی ڕەوای چەوساوەکان لە کاتی بە ناو دادگایی کردنی وەک بەڵگەی تاوان لە دژی بە کاری بهێنن.
هاوڕێ فریشتە سەرەڕای ئەوەی نموونەی خۆڕاگری و قارەمانیەتی بوو پاڵپشت و ڕێ نیشاندەری هاوبەندیەکانی بۆ موقاوەمەت لە بەرامبەر هێزەکانی ڕژیم بوو و زۆر جێگای ڕێز و خۆشەویستی بوو.
هێزەکانی ڕژیم لە کاتێک کە دەیانویست بیبەن بۆ ئیعدام پێچەوانەی کاری هەمیشەیان کە نێوی ئیعدامیەکانیان بە بڵەندگوی زیندان دەخوێندەوە تا ترس و خۆف بنێنە ناو دڵی زیندانیەکانەوە لە بەندی ٢٤٦ی زیندانی ئەوین کە ئەم خۆشەویستەمانی لێ بوو هەموو بەندیەکانیان لە نیو بەند ڕاگرت و لە ڕۆژی ٢٤ی گەلاوێژی ساڵی ٦٢ هاوڕێ فریشتەی عەرەبیان خۆشخوو هەڵسووڕاوی شۆڕشگێڕێ کۆمەڵە و سیمای خۆڕاگری نێو زیندانەکانی ڕژیمی ئیسلامی بە دەست ڕژیمی ئیسلامی ئیعدام کراو و بە کاروانی گیان بەخت کردووانی ڕێبازی سۆسیالیزم و ئازادی ئینسان پەیوەست بوو. بە درێژە پێدان بە ڕێگای تێکۆشانی ڕێز لە یادی ئازیزی دەگرین.
.