فرشته حکیمی

  • نام و نام خانوادگی : فرشته حکیمی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :سنندج
  • تاریخ تولد : 1337
  • تاریخ جانباختن :1362.11.26
  • محل و نحوه جانباختن: اطراف دیواندره . اصابت تیر تصادفی

زندگی نامه رفیق فرشته حکیمی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە فریشتەی حەکیمی

هاوڕێ فریشتە کە لە ڕێزەکانی کۆمەڵە بە لەیلا دەناسرێتەوە ساڵی ١٣٣٧ی هەتاوی لە شاری سنە چاوی بە ژین پشکووت.
خوێندنی هەتا قۆناغی دەبیرستان لە شاری سنە درێژە پێدا کە هاوکات بوو لە گەڵ خرۆشانی میلیۆنی جەماوەری خەڵکی ئێران لە دژی ڕژیمی پەهلەوی هەر لەم دەورانە دا پێی نایە جەرگەی خەباتی سیاسیەوە بوو بە هەڵسووڕاوێکی شێلگیری خەباتی جەماوەری ئەم سەردەم.
پاش ڕاپەڕینی ڕیبەندانی ١٣٥٧ پەیوەندی بە کۆمەڵەوە گرت و لە بەشی تەشکیلاتی دانش ئامووزی لە شاری سنە دەستی بە فەعالیەت کرد و لە بەر ووشیاری و جدیەتی بەڕیوە بردنی ئەرکەکانی دا لە بەشە جۆراوجۆرەکانی تەشکیلاتی دانش ئامووزی بەرپرسیارەتی گرتە ئەستۆ.
لە جەریانی شەڕی ٢٤ ڕۆژەی شاری سنە لە بەرامبەر هێرشی سەرکوتگەرانەی ڕژیمی ئیسلامی لە یەکێک لە بنکەکانی شار لە بەشی ئیمداد و گەیاندنی تەدارۆکات بۆ سەر سەنگەرەکانی خۆڕاگری لەم شارە چالاکانە بەشداری کرد.
پاش ئەوەی هێزە نیزامیەکانی ڕژیم بە زەبری ئاگرو ئاسن و کوشتاری خەڵکی ئازادی خواز دەستیان بە سەر شاری سنە دا گرت لە شار مایەوە و بە شێوەی نهێنی درێژەی بە هەڵسووڕانی خۆی دا،دوای ماوەیەک تێکۆشان لەلایەن جاسوسەکانی ڕژیمەوە شناسایی کرا و کاتێک کە دەی هەویست لە دەستیان دەرباز بێت و خۆی بگەیەنێتە ناوچە ئازادەکان لە نێو ڕێگادا دەستگیرو ڕەوانەی زیندان کرا.
عەشق بە ئامانجە ئینسانی و ورە بەخشەکانی ئەم خۆشەویستیە لە بەرامبەر بە ئەشکەنجە و ئازارەکانی زیندان بوو کە توانی پاش ٦ مانگ لە زیندان بێتە دەرێ و خۆی بگەینێتە لای هاوڕێیانی پێشمەرگە و لە بەشی تەشکیلاتی عەلەنی کۆمەڵەدا درێژە بە کارو چالاکی سیاسی خۆی بدات .
لە ڕێزی هاوڕێیانی پێشمەرگە لە بەشی کۆمسیۆنی فێر کردن و بارهێنان سازمان درا و لە ناوچە ئازاد کراوەکان ئەرکی موعەلیمی لە گوندی ئاجیکەند گرتە ئەستۆ.
بە گەڕانەوەی بۆ ناوچەکانی جنووبی کوردستان درێژەی بەم ئەرکە گرینگە دا پاش ماوەیەک لە ناوچەی دیواندەرە و گوندی عەزیز ئاوا مەشغوڵی باسەواد کردنی خوێندکاران بوو.
دڵسۆزی و سەمیمیەتی لە گەڵ خوێندکاران و پەیوەندی هاوڕێیانەی لە گەڵ تایبەتمەندیەکی بە هاوڕێ فریشتە بەخشیبوو کە خەڵکی ناوچەکە لە کانگای دلیانەوە خۆشیان دەویست.
پەرە پێدانی بیری ڕزگاری بەخشی مارکسیسزم و هەوڵی بێ وچان بۆ کەم کردنەوەی گیرو گرفتی زەحمەتکێشان لە ڕێگای پێکهێنانی یەکڕیزی زیاتر لە نێوانیان دا ئەو ئەرکە هەمیشەییە بوو کە لە پەنای باسەواد کردنی خوێندکاران بۆی تێدەکۆشا.
ڕێکەوتی ٢٦ی ڕێبەندان ١٣٦٢ی هەتاوی بە هۆی دەرچوونی گوڵلەیەکی بە هەڵکەوت پێشمەرگەی شۆڕشگێڕێ کۆمەڵە و سیمای ناسراو و خۆشەویستی زەحمەتکێشانی جنووبی کوردستان گیانی لە دەست ئەدا و بە ڕیزی گیان بەخت کردووانی ڕێبازی سۆسیالیزم پەیوەست بێت.

گرامی باد یاد رفیق فرشته حکیمی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *