علی خاکی

  • نام و نام خانوادگی : علی خاکی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :سقز
  • تاریخ تولد : ؟
  • تاریخ جانباختن :1362.07.27
  • محل و نحوه جانباختن: آلان (سردشت) . مقابله با تهاجم وسیع رژیم

زندگی نامه رفیق علی خاکی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە عەلی خاکی

هاوڕێ عەلی سیمای ناسراو و خۆشەویستی زەحمەتکێشان و خەڵکی ئازادی خوازی ناوچەکانی سەقز و مەهابادهاوڕێ عەلی لە شاری سەقز چاوی بە ژین هەڵێنا و لە ساڵەکانی ٥٠ لە گەڵ کۆڕو کۆمەڵی ڕۆشنبیری سیاسی ئاشنا بوو.
لە جەریانی ڕاپەڕێنی ساڵی ٥٧ ی هەتاوی لە پەیوەندی لە گەڵ سازمانی پەیکار دەستی بە هەڵسووڕانی سیاسی و تەشکیلاتی کرد کە دواجار بە ڕیزی تەشکیلاتی کۆمەڵە لە کوردستان پەیوەست بوو.
کاتێک کە شارەکانی کوردستان بە زەبری ئاگرو ئاسن بە دەست هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی ئیسلامی داگیر کرا، هاوشان لە گەڵ هاوڕێ عومەری فەیزی بە شێوەی نهێنی مەشغوڵی کاری سیاسی و تەشکیلاتی بوو کە زۆر بە جیدیەوتەوە کارەکانیان بەرەو پێش دەبرد.
لەم دەورانەدا لە کارو چالاکی یارمەتی دان و داڕشتنی تەرحی بەڕێوە چوونی حوزوری هاوڕێیانی پێشمەرگە دا لە نێو شاردا دەورو نەقشێکی بەرچاوی هەبوو.
هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیم ٢ جار هاوڕێ عەلیان دەستبەسەر کرد بە ڵام بە هۆی وشایری خۆی و نەبوونی هیچ بەڵگەیەک پاش ئەزیەت و ئازارێكی زۆر ئازاد کرا.
دوایی بە پێی بڕیاری تەشکیلات مەیدانی کاری نهێنی بە جێ دەهێڵێت و بە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە پەیوەست دەبێت.
بەڕێوە بردنی ئەرکە سیاسی و تەشکیلاتیەکانی هەروەها دلێری و لە خۆ بردویی لە مەیدانی کاری پێشمەرگانە دا بوو بە هۆی ئەوەی کە مەسئولیەتی سیاسی دەستەیەک لە هاوڕێیانی پێ بسپردرێت .
لە هەموو دەرفەتێک بۆ بردنە سەری ڕادەی وشیاری سیاسی خۆی و هاوڕێیانی تێدەکۆشا و بە دڵسۆزی و ڕاشکاوانە ڕەخنەی لە خۆی و هاوڕێیانی دەگرت.
بەهاری ساڵی ٦١ بووبە بەرپرسی سیاسی پەل و لەو پەڕی هەستیاری کارەکانی بەڕێوە دەبرد.
هاوڕێ عەلی هەموو کاتێک تێدەکۆشا تا بە گفتۆگۆی بنەمایی لە سەر کۆمۆنیست و تەبلیغ لە ناو زەحمەتکێشان و خەڵکی بەشمەینەت لە پەرە پێدان کۆمەڵێک سونەتی شۆڕشگێڕانە ئەرکی خۆی وەکوو پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە بە جێ بهێنێت.
ڕؤژانی ئاخری مانگی ڕەزبەری ١٣٦٢ لە جەریانی ڕووبەڕووبوونەوەی هاوڕێیانمان لە گەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە گوندی”گروێس” پاش شەڕێکی قارەمانانە بە توندی بریندار دەبێت کە دەست بە جێ لە لایەن تیمی پزیشکی بە یارمەتی خەڵکی ناوچەکە دەگوازرێتەوە بۆ پشتی جبهە.
بەداخەوە پاش ١٣ ڕۆژ بەربەرەکانێ لە گەڵ مەرگ لە ڕۆژی ٨ی خەزەڵوەری ١٣٦٢هاوڕێ عەلی خاکی پێشمەرگەی فیداکارو جەسووری کۆمەڵە گیانی بەخت کرد. بژی یادی ئازیزو هەمیشە زیندووی.

گرامی باد یاد رفیق علی خاکی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *