عطا فلاحی

  • نام و نام خانوادگی : عطا فلاحی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :اویهنگ (سنندج)
  • تاریخ تولد : 1345
  • تاریخ جانباختن :1362.09.11
  • محل و نحوه جانباختن: تینال سنندج . عملیات تعرض به پایگاه بزرگ منطقه

زندگی نامه رفیق عطا فلاحی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە عەتا فەلاحی

هاوڕێ عەتای فەلاحی ساڵی ١٣٤٥ی هەتاوی لە گوندی ” ئەوێهەنگ”ی سەر بە ناوچەی “ژاوەرۆ”ی سنە چاوی بە ژین هەڵێنا.
هەر لە دەورانی منداڵیەوە باوكی لە دەست دا و ژیانی هەژارانەیان زۆرتر لە گەڵ دەست تەنگی و نەبوونی بەرەو ڕوو بوو.
لە بەر دەست تەنگی و باری گوزەرانی بنەماڵەکەیان نەیتوانی کە دەورانی سەرەتایی زیاتر درێژە بە خوێندن بدات،لە دەورانی لاویەتیەوە بۆ بە دەست هێنانی بژێوی ژیان ڕەەوانەی شارەکانی دەرەوەی کوردستان بوو و لە شیرکەت و شوێنە کرێکاریەکان کاری دەکرد.
پاش هاتنە سەر کاری ڕژیمی ئیسلامی و بە دەست پێکردنی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی کوردستان لە بەرامبەر سەرکوتگەری و کوشتاری ئەم ڕژیمە گەڕایەوە گوندەکەی خۆیان لەو هەل ومەرجە دا بوو کە لە گەڵ کۆمەڵە و ڕەوتی تێکۆشانی سیاسی و چینایەتی بۆ ڕزگاری ئینسان ئاشنا بوو.
هەبوونی مەقەڕی کۆمەڵە لە گوندیەکان و پەیوەندی کۆمەڵایەتی و سیاسی کە لە گەڵ زەحمەتکێشان لە ئارادا بوو ڕێگەی ژومارەیەکی زۆر لە لاوانی گوندی “ئەوێهەنگ”ی بۆ ناو ڕێزەکانی کۆمەڵە کردەوە کە هاوڕێ عەتا لە زومرەی ئەو تێکۆشەرانەدا بووهەر لەم دەورانەدا هەڵسووڕاوانە لە بڵاو کردنەوەی نوارەکانی کۆمەڵە و بەڕێوە بردنی هێندێک مەئموریەتێکی تەشکیلاتی ماندوونەناسانە بەشداری کرد.
هەتا دەهات ڕادەی ووشیاری و تێی گەییشتنی لە خەباتی کرێکاران و زەحمەتکێشان زۆرتر دەبوو و هەموو کاتێک بۆ بڵاو کردنەوەی تۆی ووشیاری و پێک هێنانی یەک ڕیزی لە نێو زەحمەتکێشان بۆ گەییشتن بە مافەکانیان تێدەکۆشا.
ساڵی ٦١ بوو بە پێشمەرگەی کۆمەڵە و لە پەلی “شەهید نەورۆز” ناوچەی ” ژاوەرۆ” سازمان درا و دەستی بە هەڵسووڕان کرد.
هاوڕێ عەتا لە چەندین عەمەلیاتی سەرکەوتووانەی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە بەشداری کرد و بە ورەیەکی بەرزو دلێرانە لە بەرامبەر دوژمن ڕاوەستا.
ڕێکەوتی ١١ی سەرماوەزی ١٣٦٢ی هەتاوی لە جەریانێکی شەڕێكی سەخت و نابەرابەری هاوڕێیانمان لە گەڵ هێزەکانی ڕژیم لە پایەگای “تەیناڵ” کە چەندین ساعەتی خایاند هاوڕێ عەتای فەلاحی پێشمەرگەی ووشیارو جەسووری کۆمەڵە پاش شەڕێكی دلێرانە کەوتە بەر گوڵلەی دوژمن و گیانی لە ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم دا بەخت کرد. یادی ئازیزی بۆ هەتا هەتایە زیندووە.

گرامی باد یاد رفیق عطا فلاحی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *