خالد فرهاد زاده

  • نام و نام خانوادگی : خالد فرهاد زاده
  • نام مستعار:وه‌ستا عبدالله
  • محل تولد :بوکان
  • تاریخ تولد : 1332
  • تاریخ جانباختن :1362.02.26
  • محل و نحوه جانباختن: آلان (سردشت) . سقوط از کوه

زندگی نامه رفیق خالد فرهاد زاده

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە خالیدی فەرهادزادە

هاوڕێ خالیدی فەرهادزادە کە لە ڕیزەکانی کۆمەڵەدا بە “وەستا عەوڵا” دەناسرێتەوە ساڵی ١٣٣٢ی هەتاوی لە شاری بۆکان چاوی بە ژین هەڵێنا.
خوێندنی هەتا وەرگرتنی مەدرەکی دیپلۆم لە شاری بۆکان درێژە پێدا و لە ساڵی ١٣٣٦ ی هەتاوی لە ئەنیستتۆی تێکنۆلۆژی لە شاری ورمێ و لە بەشی بەرق و مکانیک مەدرەکی فەوقە دیپلۆمی وەرگرت.
هەر لە دەورانی خوێندنی و بۆ بە دەست هێنانی سەرچاوەی داهات فێری کاری مکانیکی و جۆشکاری بوو و ئەم کارەی کرد بە پیشەی خۆی و لەم دەورانەدا لە ناو خەڵکی شاری بۆکان و بە وەستا خالید دەناسرایەوە،هاوڕی خالید لاوێکی خۆشەویست و لە سەر دڵان بوو ،وەستا کارێکی توانا و دەست ڕەنگین بوو.
پەیوەندیەکی بەربڵاوی لە گەڵ زەحمەتکێشانی ناوچەی بۆکان پێک هێنا بوو هەمووان خۆشیان دەویست و بۆ هەمووان سەرمەشقی ژیانی سادە و خۆنەویستی بوو لە کاتی سەختی و ناخۆشی دا تووی هیوا و هۆمێدی لە ناو دڵی هاوڕێیانیدا دەچاند.
هاوڕێ خالید فەرهاد زادە لە ساڵی ١٣٥٥ی هەتاوی دوو ساڵ پێش ئاشکرا بوونی کۆمەڵە پەیوەندی بە کۆمەڵەوە گرت و هاتە ناو ڕیزی یەکێک لە حەوزەکانی کۆمەڵە لە ناوچەی بۆکان و بە نهێنی دەستی بە فەعالیەتی سیاسی کرد.هاتنی هاوڕی خالید بۆ ناو کۆڕی خەباتی سیاسی کۆمەڵە تواناکانی ئەوی لە کاری ووشیاری دەرانە و لە کاری ڕێکخستن دا لە ناو خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش بە چەند قات بردە سەرێ،کاتێک کەشوهەوای سیاسی ئێران گۆرا هاوڕێ خالید هەموو ئەزموونەکانی دەورەی خەباتی نهێنی خۆی لە هەلومەرجی تازەدا چالاکانە بە کار هێنا و لە جەریانی خرۆشی جەماوەری ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی لە دژی ڕژیمی پەهلەوی بوو بەیەکێک لە سازماندەرانی ئەو خەباتە لە مەنتەقەی بۆکان و دەورەبەری.
دوای ڕووخانی ڕژیمی شا، هاوڕێ خالید بۆ مەئموریەتێکی تەشکیلاتی لە لایەن کۆمەڵەوە ڕەوانەی ناوچەی ڕەبەت و دواجار ئالانی سەردەشت کرا.
هاوڕێ خالید فەرهادزادە زۆر زوو توانی لە ناوچەکە جێگای خۆی لە ناو دڵی خەڵکی زەحمەتکێش بکاتەوە و بوو بە سیمایێکی خۆشەویست، نازناوی وەستا عەوڵا تایبەت بە ئەم دەورەیە لە ژیانی،وەستا عەوڵا هاوڕێیەکی خاوەن ئەزموون بوو ئەو بە کردەوە بوو بە یەکێک لە ستونەکانی بە هێزی ڕێبازو شێوەی کارو ئەخلاقی کۆمۆنیستی کۆمەڵە لە ناوچەی ڕەبەت و سەرسنوری ئالان .
هاوڕێ خالیدی فەرهاد زادە لە جەریانی کارو چالاکی پێشمەرگانەدا کەسێکی کارزان و جەسوور بوو و لە ئاستی دەرماندەیەکی لێهاتووی کۆمەڵەدا دەورو نەقشێکی کارێگەری لە موقاوەمەتی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە بۆ پاراستنی شوێنە ئازادکراوەکان لە ساڵی ١٣٥٩دا خۆی نواند.
سەرئەنجام ڕۆژی ٢٦ی گوڵانی ١٣٦٢ هاوڕێ خالیدی فەرهاد زادە لە جەریانی بەڕێوە بردنی مەئموریەتێکی تەشکیلاتی لە ناوچەی سەردەشت و لە نزیک ئاوایی “تیەت” گیانی بەخت کرد و بە ڕیزی گیان بەخت کردووانی ڕێگای سۆسیالیزم پەیوەست بوو. بە درێژە پێدان بە ڕێبازی هاوڕێ خالید و هەموو گیان بەخت کردووانی ئەم ڕێگایە ڕێز لە یادی ئازیزو خۆشەویستیان ئەگرین.

گرامی باد یاد رفیق خالد فرهاد زاده
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *