جبار وهابی فر

  • نام و نام خانوادگی : جبار وهابی
  • نام مستعار:صادق سنه
  • محل تولد :سنندج
  • تاریخ تولد : 1343
  • تاریخ جانباختن :1362.08.03
  • محل و نحوه جانباختن: آلان (سردشت) . مقابله با تهاجم وسیع رژیم

زندگی نامه رفیق جبار وهابی فر

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە جەباری وەهابی‌فە‌ڕ

هاوڕێ جەباری وەهابی‌فەڕلە نێو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێشی شاری سنە لە دایک بوو.
دەورانی خوێندنی سەرەتایی لە شاری سنە بە ئەنجام گەیاند و لە تەمەنی تازەلاویەوە لە بەر باری گوزەرانی بنەماڵەکەی دەستی دایە کار کردن و بەم شیوەیە لە گەڵ دنیای ڕەنج و چەوسانەوە ئاشنا بوو.
لە نێو هاوماڵان و هاوڕێ‌یانی دەورانی تازە لاویەوە گەنجێکی وریا و زیرەک بوو کە لە خۆشەویستی و جێگایەکی تایبەت لە لای ئەوان بەهرەمەند بوو.
ژیانی کرێکاری وردە وردە بوو بە هەوێنی ووشیاریەکی چینایەتی و ڕێگای ئەوی بەرەو خەباتی سیاسی سەردەمی خۆی کردەوە.
هاوڕێ جەبار لە شۆڕشی ١٣٥٧ی ئێران دا هەڵسووڕاوانە بەشداری کرد و دوای هاتنە سەرکاری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی قۆڵی هیمەتی بۆ درێژەدان بە خەبات لە دژی ئەو ڕژیمی هەڵماڵی هەر لەم دەورانەدا پەیوەندی بە کۆمەڵەوە گرت و بەشێک لەو پارەیە کە بە کارو ڕەنج بە دەستی دەهێنا تەرخانی دەکرد بۆ یارمەتی دان بە کۆمەڵە و لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە دەیگەیاندە دەستی تەشکیلات.
بەهاری ساڵی ٦٢ بە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو و چەکی پارێزگاری لە ماف و بەرژەوەندیەکانی بەشمەینەتان و چەوساوەکانی بەدەستەوە گرت .
لە مەیدانی تێکۆشان و خەباتی چەکدارانەی کۆمەڵانی زەحمەتکێش لە کوردستان و لە ڕیزی تەشکیلاتی کۆمەڵەدا بە جەسارەت و ورەیەکی شۆڕشگێڕانەوە ئامادە بوو و لە چەندین شەڕی قارەمانانە لە گەڵ دوژمن‌دا فیداکاری لە خۆی نواند.
ڕۆژی ٢٦ی ڕزبەری ١٣٦٢ لە جەریانی ڕووبەڕووبوونەوەی واحیدێک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە گەڵ هێزەکانی ڕژیم کە لە ناوچەی ئالانەی سەردەشت و لە گوندی گروێس ڕووی دا پاش شەڕێكی قارەمانانە هاوڕێ جەباری وەهابی‌فەڕ پێشمەرگەی فیداکاری کۆمەڵە گیانی لە پێناو ئازادی و سوسیالیزم دا بەخت دەکات ودرێژەدان بە ڕێگای پیرۆزی بە هاوڕێ‎‌یانی دەسپێرێت.
یادی ئازیزی بۆ هەتاهەتایە لە دڵماندا زیندووە.

گرامی باد یاد رفیق جبار وهابی فر
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *