ایرج بهشتی زاد
- نام و نام خانوادگی : ایرج بهشتی زاد
- نام مستعار:ندارد
- محل تولد :سنندج
- تاریخ تولد : 1344
- تاریخ جانباختن :1362.01.13
- محل و نحوه جانباختن: خراسانه (بوکان) . مقابله با تهاجم نیروهای رژیم
زندگی نامه رفیق ایرج بهشتی زاد
هاوڕێ ئیرەجی بەهەشتی زاد ساڵی ١٣٤٤ ی هەتاوی لە شاری سنە چاوی بە ژین پشکووت.
دورانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی هەر لەو شارە بە ئەنجام گەیاند و لە وەرزی هاوینا دەستی ئەدایە کرێکاری و بەم شێوەیە لەگەڵ دونیای ڕەنج و چەوساندنەوە ئاشنا بوو.
لە ڕیزی هاوماڵانی دا و لە تێکەڵاوی و سەمیمیەت کە لە گەڵیان هەیبوو لە ڕێز و خوشەویستیەکی تایبەت بەهرەمەند بوو.
پاش ڕاپەڕینی گەلانی ئێران هاوڕێ ئیرەج بەئاشکرا هاتە مەیدانی کۆمەڵە ڕەوتی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان و کاریگەری سیاسەت و بۆچوونەکانی لە دەرخستنی ڕاستیەکانی ژیان و خەباتی ڕزگاری خوازانە بۆ گەیشتنی کرێکاران و زەحمەتکێشان بە داواکاریەکانیان هاوڕێ ئیرەج ساڵی ٦١ بە ڕیزی تێکۆشان و خەباتی چەکدارانەی کۆمەڵە پەیوەست بوو و چەکی پێشمەرگایەتی بە دەستەوە گرت.
هاوڕێ ئیرەج باوەڕی بە هێزی لە بن نەهاتووی کرێکاران و زەحمەتکێشان و مارکسیسزمی شۆڕشگێڕانەی کرد بە چرای ڕێگای تێکۆشانی و هەتا دەهات بە وشیاریەکی زۆرترەوە هەنگاوی هەڵدەهێنا و لەوپەڕی جیدیەت و ماندوو نەناسی ئەرکەکانی بەرەو پێش دەبرد.
لە مەیدانی هەڵسووڕانی نیزمای دا هاوڕێەکی جەسوور و فیداکار بوو.
بە داخەوە لە ڕێکەوتی ١٣ی خاکەڵێوەی ساڵی ٦٢ لە جەریانی بەرپەچ دانەوەی هێرشی بەربڵآوی هێزەکانی ڕژیمی ئیسلامی بۆ سەر ئاوایی ” خوراسانە”ی ناوچەی بۆکان لە لایەن هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەوە پاش شەڕێکی قارەمانانە و دوژمن شکێن هاوڕێ ئیرەجی بەهەشتی زاد پێشمەرگەی وشیارو فیداکاری کۆمەڵە گیانی لە ڕێگای ئازادی و نەمانی هەر چەشنە هەڵاواردن و ستەمێک دا فیدا دەکات و بەڕێزی گیان بەخت کردووانی ڕێگای ئازادی و سوسیالیزم پەیوەست دەبێت .
یادوبیرەوەیەکانی بۆ هەمیشە لە دڵماندا زیندووە
.