کریم عزیزی

  • نام و نام خانوادگی : کریم عزیزی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :جمیان (سقز)
  • تاریخ تولد : 1343
  • تاریخ جانباختن :1361.09.23
  • محل و نحوه جانباختن: جاده (بانه . سقز)

زندگی نامه رفیق کریم عزیزی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە کەریمی عەزیزی

هاوڕێ کەریم ساڵی ١٣٤٣ی هەتاوی لە نێو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش و دەست کوورت لە گوندی “جەمیانی” سەر بە ناوچەی سەقز چاوی بە ژیان پشکووت.
لە دەورانی منداڵی ئەم ئازیزە دا بنەماڵەکەیان بەرەو ئاواتی تورجان وەڕێ کەوتن و لەم گوندە نیشتەجێ بوون.
لەبەر تەنگدەستی و نەداری بنەماڵەکانیان هەر لە یەکەمین ڕۆژانێکەوە کە خۆی ناسی بە کاری شوانیەوە مەشغووڵ بوو کە دواجار توانی شان بە شانی ئەوەی کە کاری دەکرد لە کاتتی کرانەوەی مەدرەسەکان دا بڕواتە مەدرەسە و خەریکی دەرس خوێندن بێت.
پاش ڕووخانی ڕژیمی پەهلەوی و ئاشکرا بوونی تێکۆشانی کۆمەڵە و لەو کاتەدا کە کۆمەڵە لە گوندی توورجان مەقەڕی دانابوو لە گەڵ خەباتو موقاوەمەتی ئەو دەورەیەی کۆمەڵە تێکەڵاو بوو و کۆمەڵێک ئەرکی تەشکیلاتی وە ئەستۆ گرت و بە ووشیاری و بە شوورو شەوقەوە بڕێوەی دەبردن.
پائیزی ساڵی ٥٩ هاتە ناو ڕیزەکانی پێشمەرگەی کۆمەڵەوەو تێکۆشانی خۆی لەم مەیدانەدا درێژە پێدا.
لە ڕیزی پێشمەرگە دا کەسێکی لە خۆ بردوو و لە ئاستی کارو تێکۆشانیەوە بە دەربەست و جیدی بوو.
لە زۆربەی مەیدانەکانی ڕووبەڕوو بوونەوەی هاوڕێیانی گوردانی ٢٤ی سەقز لە بەرانبەر پارێزەرانی سەرمایە و چەوساندنەوە دا بە ئازایەتی و ورەیەکی شۆڕشگێڕانە ئامادە بوو.
ڕێکەوتی ٢٣ی سەرماوەزی ١٣٦١ی هەتاوی لە جەریانی شەڕێک کە لە سەر ڕێگای بانە سەقز لە نێوان واحیدێک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ڕووی دا، پاش شەڕێکی قارەمانانە و زەبر لێدانێکی قورس و کاریگەر لە هێزەکانی دوژمن، هاوڕێ کەریمی عەزیزی پێشمەرگەی وشیارو فیداکاری کۆمەڵە گیانی لە ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم دا بەخت کرد.
یاد و ڕێگای پیرۆزی تا گەییشتن بە ڕزگاری یەکجاری بەردەوامە.

گرامی باد یاد رفیق کریم عزیزی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *