هوشنگ مجاوری

  • نام و نام خانوادگی : هوشنگ مجاوری
  • نام مستعار:دکتر هوشنگ
  • محل تولد :سقز
  • تاریخ تولد : 1332
  • تاریخ جانباختن :1361.10.10
  • محل و نحوه جانباختن: اطراف مریوان . انفجار مین

زندگی نامه رفیق هوشنگ مجاوری

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە هوشەنگی موجاوری

ساڵی ١٣٣٢ی هەتاوی هاوڕێ هوشەنگ لە شاری سەقز چاوی بە ژین هەڵێنا.
خوێندنی سەرەتایی هەتا کۆتایی دەورەی دەبیرستان لە شاری سەقز بە ئەنجام گەیاند و پاش گەڕانەوەی لە سەربازی لە دەورەیەکی پزیشکی بەشداری کرد.
لە دەورانی دەسەڵاتی ڕژیمی پەهلەویەوە پێ نایە مەیدانی خەبات و تێکۆشانی سیاسی لە دژی زوڵم و زۆر و نابەرابەری و دیکتاتۆریەوە.
ساڵی ١٣٣٦ی هەتاوی لە لایەن ساواکەوە دەستگیر کرا و خرایە ژێر ئازار و ئەزیەتێکی زۆرەوە.دوای ماوەیەکی کورت لە زیندان ئازاد بوو و بە خێرایی چالاکی سیاسی خۆی سەرلە نوێ دەست پێکردەوە.
سەردەمی ئاخێزی جەماوەری گەلانی ئێران لە بیمارستانی شاری مەریوان مەشغوڵی کار کردن و چارەسەر کردنی نەخۆشەکان بوو هەر لەو سەردەمە دابوو کە لە گەڵ تێکۆشەران و خەباتکارانی ئەم شارە ئاشنا بوو و پەیوەندیەکی گەرم و گوڕی لە گەڵ دامەزراندن.لەم دەورانەدا لە خۆپیشاندن و ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی مەریوان لە دژی ڕژیمی شا بەشداریەکی بەرچاوی لە خۆی نواند.
پاش ڕووخانی ڕژیم لە گەڵ یەکیەتی جووتیارانی مەریوان و دواجار لە گەڵ کۆمەڵە پەیوەندی سیاسی و تەشکیلاتی بەرقەرار کرد. لە جەریانی چەک کردنی مەقەڕی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەریوان لە ڕۆژی ٢٣ی پوشپەڕی ساڵی ٥٨ دا بەشداری کرد و لە کۆچی مێژوویی خەڵکی ئەم شارە کە بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە حوزوری هێزە نیزامیەکانی ڕژیم لەم شارە وەڕێ کەوت یەکێک لە ئەندامانی دەستەی پزیشکیاری ئەو کۆچە مێژوییە بوو ئەم واحیدە کە هاوڕی هوشەنگ بە دڵسۆزی و فیداکاریەوە کاری تێدا دەکرد یارمەتیەکی زۆری بە خەڵکی کۆچ کرد وبە هۆی هەوڵێکی ماندووی نەناسانە لە پێناوی سڵامەتی و دابین کردنی بیهداشت و دەرمانی کۆچەکە ئەیدا گەلێک ڕێزی لێ دەگیرا،لەم دەورانە بەداوەوە هاوڕێ هوشەنگ هەڵسووڕاوێکی پەیگیری ڕێبازی کۆمەڵە بوو کە لە نێو دڵی کرێکاران و زەحمەتکێشان دا جێگای خۆی کردبووەوە و بەردەوام لە پەنای کاری پزیشکیاری دا ساتێک لە تەبلێغ و تەرویجی سیاسی و ئامانجی کۆمەڵە وازی نەدەهێنا.کاری سیاسی و تەشکیلاتی لە ناو کارمەندانی بەشی دەرمانی ئیدارە دەوڵەتیەکانی ئەو مەیدانە بوو کەلە لایەن کۆمەڵەوە بۆ هاوڕێ هوشەنگ دیاری کرا بوو کە ئەم ئازیزە بە باشی و هەڵسووڕاوەیی بەڕێوەی دەبرد.
بە گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ نێو شارەکان بە ڕیزی پێشمەرگەی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو و لە گەلێک مەیدانی کارو هەڵسووڕانی شۆڕشگێڕانەدا بەشداری کرد.لە جەریانی خۆڕاگری و ڕاوەستاوەیی خەڵکی شاری مەریوان بەرامبەر بە هێرشی ڕژیم ئەم ئازیزە لە بەشی تۆپخانەی کۆمەڵەدا بوو.
بە هاتنە دەرەوەی پێشمەرگە لە شار بەرپرسیارەتی پزشکی پەلی شەهید حوسەینی وە ئەستۆ گرت .
هاوڕێ هوشەنگ نە تەنیا پزیشکیارێکی زۆبدە و دڵسۆز بوو بەڵکوو لە باقی مەیدانەکانی کاری پێشمەرگانەدا هاوڕێیەکی وریا و زیرەک بوو کە لە زووترین کات دا فێری زانست و چالاکی پارتیزانی دەبوو و بە باشترین شیوە ئەوەی فێری دەبوو بە کاری دەهێنا.
زەحمەتکێشانی ناوچەکانی کۆماسی و شامیان دڵسۆزی و بە خەمەوە بوونی ئەم ئازیزەمانیان قەد لە بیر ناچێت کە لەو پەڕی سەمیمیەت و کارزانیەوە بە چارەسەر کردنی نەخۆشی و کێشە پزیشکیەکانیەوە مەشغوڵ دەبوو.
هاوڕێیانی پێشمەرگە لە بیریانە کە ساڵی ٦٠ لە جەریانی دەست بە سەردا گرتنی پایەگایەکی ڕژیم لە مەریوان و تێک شکاندنی ٢ ستوونی نیزامی ڕژیم بە سەختی بریندار بوو کە چی بەو حاڵەوە ڕێنوێنی پزیشکی بە هاوڕێیانی ئەدا تا لە چارەسەرکردنی بریندارانی شەر بەکاری بهێنن.
پاش ساڕێژ بوونەوەی برینەکانی لە بیمارستانی کۆمەڵە گەڕایەوە ڕیزی هاوڕێیانی پێشمەرگە و دەستی بە کارو چالاکی پێشمەرگانە کردەوە.
ڕێکەوتی ١٠ی بەفرانباری ١٣٦١ی هەتاوی لە کاتێک دا خەرێکی کار لە سەر مەوادی مونفەجەرە بوو بە هۆی تەقینەوەی ئەو مەوادە بە توندی بریندار بوو و پاش ١٠ ڕۆژ لە هەوڵی هاوڕێیانی بەشی پزیشکی بۆ گەڕانەوەی تەندروستی ئەم ئازیزە بە داخەوە هاوڕێ هوشەنگ موجاوری لە ٢٠ی بەفرانباری ١٣٦١ بە ڕیزی گاین بەخت کردووانی کۆمەڵە و سۆسیالیزم پەیوەست بوو. بژی یادی ئازیزو هەمیشە زیندووی.

گرامی باد یاد رفیق هوشنگ مجاوری
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *