نافع فتحی

  • نام و نام خانوادگی : نافع فتحی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :؟
  • تاریخ تولد : ؟
  • تاریخ جانباختن :1362
  • محل و نحوه جانباختن: ؟.

زندگی نامه رفیق نافع فتحی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە نافعی فەتحی

هاوڕێ نافعی فەتحی ساڵی ١٣٣٦ی هەتاوی لە شاری سەقز چاوی بە ژین هەڵێنا.
پاش تەواو کردنی دەورانی سەرەتایی و ناوەندی بۆ درێژە پێدان بە خوێندن چووە شاری تەبرێز و لەوێ لە گەڵ کۆمەڵێک لە ڕؤشنبیران و تێکۆشەرانی مارکسیست ئاشنا بوو ئەم ئاشنایەتیە هاوڕێیەتیەکی خەباتکارانەی لێ کەوتەوە و هاوڕێ نافعی خستە ناو مەیدانی خەباتی سیاسیەوە.
بە دەست پێکردنی خەباتی کۆمەڵانی تینۆی ئازادی و عەداڵەتی کۆمەڵایەتی لە ساڵی ٥٧ بە ڕێزی خۆپیشاندەرانی ئەم خەباتە پەیوەست بوو.
پاش ڕاپەڕینی ڕێبەندانی ١٣٥٧ لە جەمعیەتی دیفاع لە زەحمەتکێشان و مافی گەلی کورد لە شاری سەقز درێژەی بە هەڵسووڕانی سیاسی دا و هەر لەم دەورەیەدا پەیوەندی بە سازمانی پەیکارەوە گرت.
لە جەریانی دەورەی ئەوەڵی هێرشی ڕژیمی ئیسلامی بۆ سەر کوردستان لە ڕیزەکانی سازمانی پەیکار دا بەشداری لە خۆڕاگری ڕەوا و عادڵانەی کوردستان بەرامبەر بەم دەست درێژیەی ڕژیم کرد.
هاوڕی نافع هاوینی ساڵی ٦٠ بە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو، ئەو ئازیزە زۆر زوو لە ناو ڕیزەکانی کۆمەڵەدا جێگاو شوێنی شیاوی خۆی کردەوە و بوو بە خۆشەویستی هەمووان.
هاوڕێ نافع بۆ ماوەیەک بوو بە بەرپرسی دیلەکانی مەیدانی شەڕ لە ناوچەی سەقز.ئەم هاوڕییە لەم مەسئولیەتەی دا نموونەیەکی درەوشاوەری لە ڕەفتاری ئینسانی و کۆمۆنیستی بەرامبەر بە ئەسیران بوو و گەلێک سونەتی ئینسان دۆستانەی لەم بوارەدا جێ بە جێ کرد.هەر لەم دەورانەدا بوو بە مسئولی دەستە و گەلێک مەئموریەتی گرینگی لە ناوچەی سەقز سەرکەوتووانە بە ئەنجام گەیاند. هاوڕێ نافع لە گەرمەی خەباتی پێشمەرگانەدا پەیوەندیەکی سەمیمانە و نزیکی لە گەڵ زەحمەتکێشانی ناوچەکە دامەزراند بوو و لە ناویاندا ناسراوو خۆشەویست بوو.
لە جەریانی مەئموریەتێک کە ڕەوانەی شومالی کوردستان کرا زۆر زوو بوو بە خۆشەویستی زەحمەتکێشانی ئەو مەڵبەندەش و لە چاندنی بیری ڕزگاری خۆازانە و سۆسیالیستی دا بەوپەڕی هێز و توانەیەوە تێ دەکۆشا.
ڕێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٣٦٢ لە جەریانی شەڕێکی قارەمانانە کە لە ناوچەی ورمێ لە گەڵ هێزەکانی ڕژیمی ئیسلامی ڕووی دا پێشمەرگەی شۆڕشگێڕێ کۆمەڵە و ئەندامی ووشیاری حیزبی کۆمۆنیستی ئێران هاوڕێ نافعی فەتحی گیانی لە ڕێگای گەییشتن بە ئازادی و بەختەوەری بۆ ئینسان فیدا دەکات.
یادی بۆ هەتا هەتایە زیندووە و ڕێبازی شۆڕشگێڕانەی تا گەییشتن بە سۆسیالیزم و وەدی هاتنی ئامانجە ئینسانیەکانی بەردەوامە.

گرامی باد یاد رفیق نافع فتحی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *